Tundutiji

دکتۆر سالار باسیرە : بێمافیی ژنی کورد ، بەرهەمى واقعێکی تاڵ .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

( هیچ مرۆڤێک ، هیچ چین و توێژێکی کۆمەلایەتی هەتا سەر کۆت و زنجیری چەوساندنەوەو کۆیلایەتی قبوڵ نیەو زوو یان درەنگ لە دژی ڕادەپەرێت )

ـــــــــــــــــــــــــــــــــ

ئاستى جیاکارییە رەگەزییەکان لەچ ئاستێکدایە

جیاکاریی ڕەگەزیی لە کوردستاندا لە هەموو ئاستەکاندا هەستى پێدەکرێت ، لەسەر ئاستى سیاسى ، کۆمەڵایەتى ئابورى ، یاسایی بوونى هەیە و بە ڕوونی دەبینرێن . بوارێک نەماوەتەوە کە هەست بەو جیاکاریانە نەکرێت . هۆکارەکانیشی هەر لەنێو کۆمەَلگاکە خۆیدا دەدۆزینەوە ئەگەر بۆی بگەڕێین . کۆمەَلگای کوردی کۆمەڵگایەکى هێشتا تەقلیدی و دواکەوتوە هەربۆیە ئاینیش بەربلاوە تێیدا ، ، ئەمەش کۆمەڵێک موعانات دروست دەکات کە ژن و پیاویش دەگرێتەوە ، بەتایبەت ژن لەبەر کۆمەڵێک فاکتەر . ئەقڵى کۆمەلگاکە بە دواکەوتویی ئاینی ئیسلامیشەوە هۆکاری زیاتری چەوساندنەوەی ئافرەتە . بۆنمونە کچ زۆرجار لە منداڵیدا ناخرێتە قوتابخانە ، چونکە وابیردەکرێتەوە کە گەورەبێت هەر شوو ئەکات ئیتر خوێندنى بۆچیە ، یان ئەو ئەقلیەتەى ئەڵێت ژن هەر بۆ مەتبەخەو پیاویش بۆ سیاسەت و کاسپی و بازرگانیە ، ژن لەم هەرێمەدا مەکانەیەکى خراپى پێدراوە وەک لەوەى دراوە بە پیاو . لەو وڵاتانەى زەمانی کۆمەلایەتی نیە ، ئەوا تائێستاش خوازیارن کوڕیان ببێت بۆ زەمانى دواڕۆژو ئەبێت بەگەورەى خێزان و بنەماڵەکە بەتایبەتى لەناوچە کشتوکاڵى و لادێ نشینەکاندا ئەم فکرەیە زالە ، بەڵام ئەگەر سەیربکەین ئەو دەوڵەتانەى کە زەمانى کۆمەلایەتی تێدایە ئەو دیاردەیە بوونی نیە یان زۆر کەمترە ، بۆیە ئەم جیاکارییانە نەک هەر لەکۆمەَلگاى کوردیدا هەیە ، بەڵکو لە کۆمەلگاکانى تری هاوشێوەشدا بوونى هەیە ، بۆنمونە لە سەردەمى تاڵیباندا لە ئەفغانستان ئافرەت بۆى نەبوو پیادەی پیشەکەشى بکات و گەڕێندرابۆوە ناو ئەو ڕۆڵە تەقلیدیەی پیاوانی دواکەوتوو وە ئاینی ئیسلام مەبەستیەتی ، تەنانەت شانۆگەرى و سینەماو هونەریش نەمابوو ، هەمان ئەوەش داعش دەیکات و زۆرێک لە ئیسلامیەکانی کوردستانیش داوای دەکەن .

خوازیارن پیاو نان پەیدا بکات و ژن لە ڕووی داراییەوە پابەند دەبێت بە پیاوەوەو هەروەها لە مالەوە منداڵی زۆر بخاتەوە . هەندێک لە خێزانى کورد کە ئەچنە ئەوروپا جیادەبنەوە لەیەکتر . چونکە لە ولاتەکەی خۆی لەژێر ڕەحمى پیاوەکەیدا بووە لە ناو کۆمەلگایەکی پیاو سالاریداو بەناچاری گەلێک چەوساندنەوەى قبوڵکردوە لەبەر نەریتی ئابرۆ و شەرەفى خێزان و بنەماڵەکەى یان ئەو دابونەریتەى باڵیکێشاوە بەسەر کۆمەڵگادا ، کە شەرەف بەژنەوە بەستراوە نەک بە پیاوەوە ، پیاو هەڵەش بکات پشت گوێ دەخرێت ، بەڵام ئەگەر ژنێک هەڵە بکات ئیتر پاپۆڕەکە غەرق بووەو دونیا هەمووى خراپبووە ، کەواتە پەیوەست بوون بە پرەنسیپە ئەخلاقیەکان دەبێت بۆ هەردوو ڕەگەزەکە بێت . زۆرێک لەخێزانە کوردەکان لە ئەوروپا جیادەبنەوە چونکە دڵنیایە لەوەى کە یاسا پشتى دەگرێت و شەرم ناکات لەوەى جیابێتەوە ، بەتایبەت کە دەوڵەت ژیانی داراییەکەیان زەمان دەکات . هۆکارێکى ترى ئەو جیابوونەوانە لە ئەوروپا ئەو ئازادیەیە کە بوونى هەیەو وادەکات ژنان بەجۆرێک ڕەفتار بکەن لەگەل دابونەریتى پیاوەکەیداو کۆمەلگاکەی نەگونجێت ، بەلام زۆرجاریش ئازادی خراپ بەکار دەهێنرێت لە لایەن ئافرەتانەوە چونکە بە هەلە لە مەسەلەی ئازادی تێگەیشتوون . من دەپرسم چەندن ڕێژەى ئەو ژنانەى لە ولاتە دواکەوتوەکان و کۆمەلگا ئیسلامیەکان لە پیشەدان ، چەندن ڕێژەى ئەو ژنانەى لە ناوەندى بڕیاردان لە حکومەت و لە سیاسەت و حیزبدا ، تەنانەت لەبوارى چالاکى ژنان خۆشیاندا ، چەندن ڕێژەى ئەو ژنانەی ، تەنانەت ئەو پیاوانەى چالاکن لە ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگا مەدەنیەکاندا .

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر ـــ  بێمافیی ژنی کورد

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت