Salar-Basire

دکتۆر سالار باسیرە : میدیا ” ئەهلی و ئازادەکان ” تاچەند ئەهلی و ئازادن ؟

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەزمونێکی تاڵ

ئەو ناوەی میدیا ئەهلیەکان بە خۆیانەوە لکاندوە ” سەربەخۆو ئازاد ” لە تاقیکردنەوەی مندا کەوتن .. نمونەشم زۆرە بۆ ئەم تێبینیەم. ئەوە بۆ دووەم جارە بابەتیان بۆ دەنێرم لەسەر ئیسلامی سیاسی بەلام هیچ کامیان بلاوی ناکەنەوەو هەندێکیان بە بیانووی جیاواز خۆیانی لێقوتار دەکەن و منیش تەنیا کەس نیم خاوەن ئەم ئەزمونە بێت ، ئەو نوسینانەم بۆ ئاوینە ، هاولاتی ، لڤین برێس ، میدیا ، سپی نیوز ، هەروەها بۆ سایتی سبەی و چاودێر … تاد . ناردوە .
لێرەدا وەلامی یەکێک لەو میدیا ” ئازادو ئەهلیانە ” دەنوسمەوە کە بریتیە لە میدیای ئاوێنە بۆ بابەتێکم لەسەر ئیسلام و ئیسلامی سیاسی ، لە وەلامی ئاوێنەدا بۆ هۆکاری بلاو نەکردنەوەی دەنوسن بۆم : ( کاک دکتۆر سالار ، ته‌شهیری‌ شه‌خسی‌ تێدانییه ‌، به‌ڵام ته‌شهیرو سوکایه‌تی‌ به‌خواو پێغه‌مبه‌رو ئیسلامی‌ تێدایه … بابه‌ته‌که‌ت بۆ ده‌نێرمه‌وه‌ ، تکایه‌ سه‌رنجی‌ ڕسته‌و په‌ره‌گرافه‌ سوورکراوه‌کان بده‌!
به‌شی‌ بیرورای‌ ئاوێنه‌نیوز

لەناو هەندێک لە ڕستە سورکراوەکانی نوسینەکەمدا لای ئەوانەوە هاتوە : ” پێویستیەکانی سەردەم وا دەخوازن قورئان رێفۆرم بکرێت وەک ئینجیل لەگەل سەردەمدا بگونجێندرێت چونکە هەموو ئەوانە مرۆڤ نوسیویانەو بۆ قۆناغێکی کۆنی مێژو، و کۆمەلایەتی بووە … هەروەها “ئیسلامیەکان کە دەیانەوێ بەتەنیا شەرع بکەنە دەستور بۆ کۆمەلگا کە دونیایەک ناعەدالەتی تێدایە، ئەو کاتە مافی هەموو ئەوانەشی تێدا دەخورێت کە وەک ئەوانە بیرناکەنەوە …. ( خۆ لەسەر سەکۆی مزگەوتەکان باسی زانست و پێشکەوتنی زانست و گەردونناسی و زانستە کۆمەلایەتیەکان و فیزیاو کیمیاو شۆڕشەکانی کوردو کوردایەتی بۆ مندالان و لاوانی کوردستان ناکرێت. ئەوانە دژی هەوو شتێکی ڕەسەنی کوردەوارین ، دژی جل و بەرگی جوانی ئافرەتانی کوردن ، دژی سروودی نیشتیمانی و ئالای کوردستانن و پێیان وایە ئالای کوردستان کفری تێدایەو پێشنیازی گەوجانە دەکەن اللە اکبری عەرەبی لە شوێنی ئەو ڕۆژە بنوسرێت .) هەروەها لە شوێنێکی تری سورکراودا هاتوە (بەیانیان زوو خەلک بێزار کردن بە بانگ لە دەیان موکەبەرەی مزگەوتەکانەوە بێئەوەی ڕەچاوی ئارامی و خەوی تەندروستی بەیانیان و بیڕورای جیاواز بکرێت ، هەموو ئەوانە هیچیتر نین لە دیکتاتۆریەت و سەپاندنی بەزۆری ئاین بەسەر خەلکیدا . بەو جۆرە خەلکی بێزار دەبێت لێیان …).
( سورەی النساء 15: ئەو ئافرەتانەی کە زینا دەکەن ئەوە چوار شایەتیان لە خۆتان لەسەر بگرن جا ئەگەر شایەتییاندا ، ئێوە لە مال بەندیان بکەن تا مردن یەخەیان پێدەگرێت …” بەلام بۆ پیاو باسی بەندکردن و زیندانیی تێدا نیە ئەگەر هەر خیانەتێکی هاوسەرگیریی بکات. ئایا ڕاستگۆیی و بێلایەنی ئەو شاهێدانە دەبێت لە کوێدا بێت ؟ چارەسەری ئەم دیاردانە پێویستیی بە یاسای مەدەنی و شارستانی و لێکۆلینەوەی یاسایی هەیە ( یاسای تەندروست ) نەک بەو شێوە هەڕەمەکیەی لەو سورەتانەی قورئاندا هاتوون. تەنانەت ژن بە نیوەی پیاو حیساب دەکرێت لە ئیسلامدا بۆ گەواهی و شایەتیدانیش . ئەوە چ سوکایەتی و ناهەقیەکە بە ژن کراوە لەم ئاینەدا ).
بەشێکی تری سورکراو ( لە سورەتێکی تری النساء 24 هاتوە : ” پیاوان بەهۆی مال و داراییانەوە بۆیان هەیە هەتا چوار ژن بهێنن و گوناهیش نیە لە کەمکردنەوەی ئەو مارەییەی لەسەری رێکەوتبوون …”. لێرەدا بە ڕوونی دەردەکەوێت کە پیاوان بە حوکمی پارە دەتوانن بە ناوی شەرع و ئاینی ئیسلامەوە لەگەل چوار ئافرەتدا کاری سێکسی بکەن و بە ئارەزوی خۆیان بەسەریانەوە بنیشنەوە ، کەچی لە سورەتی النساء 40 نوسراوە “بەڕاستی خوا بەقەدەر تۆزقالێک ستەم لە ئادەمیزاد ناکات”. لێرەدا عەدالەتیی خودا دەکەوێتە ژێر پرسیارەوە ).

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر ــ ئەزمونێکی تاڵ

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت