perlemani-kurdistan

دکتۆر فایق گۆلپی : یاسای بودجەو سنوردارکردنی ئازادی سیاسی لە هەرێمی کوردستاندا .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بریاری ژمارە (٥ سالی ٢٠١٤ ) پەرلەمانی کوردستان بۆ پێدانی بوجەی حزبە سیاسیەکان ، کە بە گوێرەی ژمارەی کورسی پەرلەمان بوجە بۆ حزب دیاری دەکرێت ، نەک هەر کاتی نەبو لەبەر ئەوەی هەرێمی کوردستان بە قەیرانی داراییدا تێدەپەرێت و قوتی خەلکی کوردستان دەکات بە قورگی حزبەکاندا ، لە هەمانکاتدا سیاسەتی سنوردارکردنی ئازادی سیاسی و چالاکی سیاسی چەندان حزبی تری هەرێمی کوردستان بو ، بە کەمکردنەوە یان بە برینیبوجەکانیان ، چالاکیەکانیان لاواز دەىیت و دەوستێ،تاوانی حزبە نانبراوەکان ئەوەبو لە هەلبژاردنەکانی هەرێمی کوردستاندا دەنگی پێویستیان نەهێنابو یان بەشداری هەلبژارندیان نەکردبو .

لە سالانی رابوردودا کاتێک بوجەی حزبە بچوکەکان لە لایەن هەردو حزبی دەسەلاتدارەوە دابین دەکرا ، هەر کاتێک حزبە بچوکەکان گەشەیان دەکردو جەماوەریان زیادی دەکرد ، حزبە دەسەلاتدارەکانی هەرێم بوجەی حزبە بجوکەکانیان کەم دەکردەوە و ئابڵوقەی ئابوریان لەسەر دادەنان ، بۆ ئەوەی سنور بۆ گەشەکردنیان دابنێن. پێش هەلبژاردنی ٢١-٩-٢٠١٣، لە ناو رۆشنبیرانی نزیکی دەسەلات و ئۆپۆزسیۆن ، بۆچونێک بلاودەکرایەوە کە گوایە حزبە بچوکەکان هیچ کاریگەریان لەسەر سیاسەتی هەرێم نیە ، تەنها کاریان ئەوەیە بوجەی هەرێم وەردەگرن و زیان بە بوجەو بە قوتی خەلکی کوردستان دەگەیەنن و هەق وایە ئەم حزبانە خۆیان هەلوەشێننەوە . دیارە حزبە بچوکەکان بە گوێرەی ئەم بۆچونەی لایەنگرانی دەسەلات و ئۆپۆزسیۆن کاریان نەکرد و درێژەیان بە مانەوەی خۆیاندا . بۆیە لایەنەکانی دەسەلات و ئۆپۆزسیۆن کاتیک گەیشتنە پەرلەمان ، گەلەکۆمەکێیەکی تریان لە حزبە بچوکەکان کرد و یاسای حزبە سیاسیەکانیان بە شیوەیەک دەرکرد کە بەشی شێر لە بودجەی هەرێم بۆ حزبە دەسەلاتدارەکان بێت و بوجەی زۆربەی حزبە بجوکەکان راگرن وبەشی ریویش بۆ هەندێک لە حزبە بچوکەکانی تر دابنێن .
یاسای بوجەی حزبە سیاسیەکان ئامانجی سیاسی هەیە ، مەبەست لەو یاسایە ئەوەیە حزبە بچوکەکان خۆیان هەلوەشێننەوە و بچنە ریزی حزبە دەسەلاتدارەکانەوە ، مەبەست لەو یاسایە ئەوەیەئاستەنگی جدی دروستبکەن بۆ دروستبونی حزبی تری سیاسی لە ئایندەدا ، بۆ ئەوەی هەرچی کورسی و بوجەی هەرێم هەیە لە چنگی ئەم چەند حزبە دەسەلاتدارەدا کۆبکرێتەوە و بەشی کەسی لێنەدەن . پەرلەمانی کوردستان لە لایەن چەند حزبێکی دەسەلاتخوازەوە کۆتنرۆڵ کراوە ، سەرۆکایەتی پەرلەمان و فراکسیۆنەکان و ئەندامانی پەرلەمان بە گویرەی بەرژەوەندی حزبە دەسەلاتدارەکان بریار و یاسا دەردەکان،ئەگەر وا نەبوایە و پەرلەمان سەربەخۆ بایە،دەبو لە یاسای بوجەی حزبە سیاسیەکاندا بە شیوەیەکی هاوسەنگ حسابی بۆ بوجەی هەرێم و بژیوی خەلکی کوردستان و ئازادی سیاسی بکردایە ، دەبو حسابی بۆ خەبات و چالاکیەکانی تری ئەو حزبە سیاسیانە بکردایە لە رابوردو لەئێستەو لە داهاتودا . هێڕشەکانی داعش بۆ سەر هەرێمی کوردستان لە شەنگال و مەخمور و کەرکوک وجەلەولا ، ئەو راستیەی سەلماند کە لە پاراستنی خاک و گیان و کەرامەتی گەلی کوردستاندا ، حزبی سۆسیالیستی کوردستان و پارتی چارەسەری ( کەبە لای دەسەلاتدارانەوە دو حزبی بچوکن ) دە هێندەی گۆران و یەکگرتو و کۆمەل چالاکن و خاوەن رۆلی کاریگەرن لە سیاسەتی هەرێمی کوردستان و عراق و ناوچەکەداو ، لە حزبە دەسەلاتدارەکان زیاتر ئامادەی قوربانیدانن لە رێگەی ئازادی و دیمۆکراتی و مافە نەتەوەییەکانی گەلی کوردا . یاسایەک سنوری کار و جالاکی ئەو جۆرە حزبانە سنورادر و قەدغە بکات ، نەک هەر دژی ئازادی سیاسیە لە هەرێمی کوردستاندا ، بەلکو دژی مافی پاراستنی گەلی کوردیشە لە کوردستاندا .
ئەم یاسایەی پەرلەمان دژی بەرژەوەندی نەتەوەیی و ئازادی خەلکی کوردستانە ، لەبەر ئەوەی هەرێمی کوردستان وەک ولاتانی جیهانی سێهەم خاوەنی کێشەی نەتەوەیی و کۆمەلایەتی و رەگەزی و ژینگەیی بەردەوامە ، سیستەمی سیاسی تێییدا جێگیر نیەو بەردەوام گۆرانی بەسەردا دێت ، بۆیە هەمو کاتێک ئەگەر هەیە هەرێمی کوردستان پێویستی بە پێکهێنانی ریکخراو و حزبی سیاسی نوێ بێت بۆ چارەسەرکردنی کێشە نوێکان ، نابێت لە ولاتێکی وەک ئەمرۆی عراق و هەرێمی کوردستاندا بە یاسایەک بوجە بە حزب نەدرێت تا دوای هەلبژاردن ، نابیت بە یاسا ئاستەنگی بۆ پێک‌ێنانی حزب و رێکخراوی سیاسی و چالاکی سیاسی دروست بکرێت ، ئەگەر ئەم یاسایە هەموار نەکرێتەوە و سنوردارکردنی ئازادی سیاسی بەردەوام بێت ، دەسەلمێنرێت هەریمی کوردستان لە روی ستراتیجی سیاسەتی دیمۆکراتیەوە پاشەکشە دەکات و گەلیش قسەی خۆی دەبێت .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت