دکتۆر محەمەدئەمین گەناویی: کیشەکانی سەرانی گوڕان، گورانخوازیی لاواز ناکات.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

9 ساڵ بەر له ئێستا له ڕۆژێکی وەک ئەمرۆ خەڵکی کوردوستان به هیوای رزگار بوون له دۆخی قەیراناویی هەمه ڕەهەند، وه بەهیواو خەونی دروستکرنی ئایندەیەکی تازه هێزێکی گەورەیان دا بەگوڕان تا ببێته نوینەری هیواو ئاوات و خەونەکانیان لەناو پەرلمان.
باسی ئەم 9 ساڵەى گۆڕان زۆر هەڵئەگری، بەڵکو مەبەستەکه ئەم هێزه گەورەیەیە، کە ئێستا ئەمه دۆخەکەیەتی که ئه بینرێ. جگه لەوەی، که هەندێک لایەن پێیانوایه بە لاوازیى سەرانی گۆڕان، هه ست و داواى گوڕانخوازیش لاواز بووەو ئەبێ.
بەڵام لە ڕاستیدا، پڕۆسەو حەتمیەتی گۆڕان، ئەشێت بۆ ماوەیەک ئاراستەکەی بگۆڕێت و وە سڕ بکرێت، بەڵام مەحاڵە بووەستێت. وەهەر هەوڵێک بۆ وەستاندندی، ئەنجامەکەی تەواو پیچەوانە دەبێت.
بۆ حاڵی ئێستا، ئەگەر کێشەکانی ناو سەرانی گۆڕان چارەسەر نەکرێت بەجدیی، ئەوا کۆمەڵ و علەی باپیر دەبنە هێماو سمبولی ئۆپۆزیسیۆنێکی سەرسەخت. وەبەشی هەرەزۆری ئەم گۆڕانخوازانەی ناو بزوتنەوەی گۆران لەسەرانی گۆڕان بێ هیوان بۆ گۆڕانکاریی ئەبنە پاڵپشتی کۆمەل و عەلی باپیر بۆ ماوەیەک تا تا هێزێکی تری کاریگەریی ئۆپۆزیسیۆن پەیدا دەبێت.
لەبەر ئەوەی بە لاوازی و پچووکبوونەوەی هەندێک لە سەرانی گۆڕان نەتەوە ئەوەستێت لەبەرهەمهێنانی خەڵکی تازە، وە سەرکردەی فکری تازە بۆ گۆڕانکاریی، وە نە پرۆسەی سروشتی. لەبەر ئەوەی بەلاوازی و پچووکبوونەوەی هەندێک لەسەرانی گۆران گەشەی نەتەوە ناوەستێت لەبەرهەمهێنانی سەرکردەی ئایدیای نوێ بۆ گۆڕانکاریی، وە نە پرۆسەی سروشتی بە لاوازیی و پچووکبوونەوەی هەندێک لەسەرانی گۆڕان، نەتەوە ئەوەستێت لەبەرمهێنانی خەڵکی سەرکردە نوێ بۆ گۆرانخوازی، وە نە پرۆسەی سروشتی گۆرانخوازیی ئەوەستێنرێت، بەڵکوو بەهێزتر ئەبێت بە هەموو پێوەرێکی ژیانی ئابووری و سیاسی و کۆمەلایەتی و، وە حەتمیەتی مێژوویی. کە ئەبێت کۆمەڵگا قۆناخەکانی تەکامیلی خۆی بە پێی پێداویستەکانی کات و دەورانی مێژوویی لە هەموو بوارەکاندا بکات. ئەگەر نا! ئەکەوێتە پەراوێزی ڕەوتی مێژووی شارستانی مرۆڤ.

مێژوو سەلماندوویەتی چۆن کورد نەیتوانیووە لە دەرەوەی مێژوو بێت، بۆیە تا ئێستا وەک نەتەوە ماوە. ئاواش ئەیسەلمێنێت، کە نا کەوێتە دەرەوەی گۆڕانکاریی، چوونکە گۆڕان جوڵەیەکی میژووییە، کە ناوەستێت، وە گۆڕانکاریش لەگەڵ ڕەوڕەوەی مێژوو دانەبڕاووە لە کات و ڕەوتە مێژووەکانی ژیاندا بە هەموو ڕەهەندە مادی و مەعنەوییەکانەوە.

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت