24-06-2017 Dr-Muhamad-Ali

دکتۆر محەمەد ئەمین گەناوى: بازاڕى ئازاد تاڵان و قۆرخ نیە.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

وەک چەمکى سیاسى، ئابورى وە فەلسەفى زووتر لە چەند وتارا و باسى بازارى ئازادم کردووە، وە ئەوەى لێرە دا زیاتر تیشکى ئەخەمە سەر ئەمەیە کە چۆن بە ناوى بازارى ئازاد وەک هەندێ ناوى تر وە ک نیشتیمانى، نەتەوەیی، ئاینى وە یا مەزهەبى و تیرەى و تا یفیەوە لە زۆر شوێن بەخراپترین شێوە بەکاردێ وە کەلکى لى وەردەگیرى بۆ ئەنجامدانى کارى تاڵان و تاوانى ئابوورى.
پیش هەرشتێ : سەروەرى یاسا ، سستمى سیاسى دیموکراسى ، یاساغ کردنى قۆرخ کارى ، مافى بەکاربەر ، چاودێرى بازاڕ دارایى وە کار ، وە ئەمجار ئازادى میدیا و هەلى یەکسان بۆ هەموان لەگەڵ بەرپر سیاریەتى نیشتیمانى ، نە تەوەیی، ژینگەیی/ تەندروستى وە کۆمەلایەتى مەرج و بنەمان بۆ بازاڕى ئازاد کە بتوانێ ئەنجامى تەندروستى هەبێ بۆ ژیانى ئابورى تاک و کۆمەڵگا.
وەک رێگەیەک بۆ گەشەى ئابورى کە لک وەرگرتن لە تواناو بەهرەى ى تاکەکان وەبە بەشدارى تواناکانى هەموان لە کۆى گشتى ژیانى ئابوورى و بەڕێوە بردنى وڵات، بازارى ئازاد بەلەبەرچاوگرتنى مەرجەکانى سەرەوە لە زۆر وڵاتانى ئەوروپا و ئەمەریکاى باکوور وهەندێ وڵاتى ئاسیا وەک یابان و کۆریاى باشوور ئەنجامى بێ وێنە و سەرسورهێنەرى هەبووە لە گەشەو پێشکەوتنى پیشەسازىو تەکنۆلۆجى وە گەشە ى تەواوى کەرتەکانى ئابوورى و بوارەکانى ژیان .
دواى ڕووخانى بلۆکى سۆسیالیستى لە کۆتاى هەشتاکانى سەدەى ڕابردوو بازاڕى ئازاد بو بە مۆدێل و ناسنامەى ئابوورى جیهانى هەرلە یەکێتى سۆڤیەتى جاران و ئەوروپاى ڕۆژهەڵاتەوە تا ئەگاتە هەندێ لە وڵاتانى جیهانى سێیەم کە ئابوورى نیشتیمانیان پلان داڕێژراو بوو واتە دەوڵەتى بوو ، ئابوورى بازاڕى ئازاد بوو بە جێگرەوەى ئابوورى دەوڵەتى.
لەو شوێنانە کەتوانرا بەهۆى سستمى سیاسى دیموکراسى کەم یان زۆر مەرجەکانى بازاڕى ئازاد لەبەرچاو بگیرێت، بازاڕى ئازاد کەم یان زۆر ڕۆڵى بینى لە گەشەى ئابوورى و تکامل کردن لەگەڵ ئابوورى ناوچەیى و جیهانى وەک ڕوسیا و ئەوروپاى ڕۆژهەڵات و ڤێتنام وە هە تا چینیش .
بەڵام لەم شوینانە کە دەسەڵاتى سیاسى ناسنامەى ئابوورى و سیاسى دیاریان نیە وە لەسەر بنەماى ملیشیا یان نیمچە ملیشیا درووست بوون بازاڕى ئازاد بەکارهات وە سودى لێ وەرگیراوە لە لایەن دەسەڵات دارانەوە بۆ تاڵان کردن و قۆرخ کردنى هەموو کەرتەکانى ئابوورى بۆ بەرژەوەندى دەسەڵاتى خێزانى میلیشیا یى وەک لە عراق و سوریا وە زۆربەى هەرە زۆرى وڵاتانى جیهانى سێهەم کە گەشەى دیموکراسى و بیر و فەرهەنگى سیاسى هاوچەرخ تیا لاوازە .
لەو شوێنانە کە دەسەڵاتى ملیشیا و نیمچە ملیشیا بوونى هەیە هەموو کەرتە ئابووریەکانى دەوڵتیان کە بە هێزى و با زوى خەڵک واتە بە مانوو بون و ئارەقى ناوچاوانى خەڵک وە بە پارەى خە لک درووست کرابوون تاڵان کرا ، وە لە ڕێگەى هێز و نفوزى چەکدارى میشیاوە بازاڕ و کەرتە گرنگەکان و هەتا بچوکەکانى ترى ئابوری قۆرخ کران.
ئەم تاڵان و قۆرخ کاریە هەمو چالاکى و گەشەیەکى ژیانى ئابورى سست و لاواز کرد وە هەتا لە زۆر شوێندا هەر نەى هێشت کە ئەمەش بووە هۆى کەمبونى دەرامەت، بێ کارى زۆر هە تا لە ناو دەرچوانى زاتکۆو خەلکى ئەکادیمى، وێران بوونى وە گەشە نەکردنى کەرتەکانى پەروەردە ، تەندروستى وە روخانى بنەماکانى ئابورى نیشتمانى وە لەمە ش ترسناک تر قەرز کردن و قەرزدار بوونى وڵاتا ن و دامەزراوە داراییە جیهانیەکانە، کە ئەمەش وائەکات ئەم وڵاتانە تا داهاتویەکى نادیار نەک هەر ببنە بارمتەى قەرز داران بەڵکو ئەبێ نەوە دواى نەوە کار بکات تەنها بۆ دانەوەى قەرزەکان کە خۆبان هیچ خێریان لەم قەرزانە نەکردووە کە وەرگیراون واتە نەوەکان بە قەرزدارى لەدایک دەبن وە ئەژین بۆ ئەوەى قەرز بدەنەوە.
ئەم ئاماژانەى سەرەوە ئەمە ئەگەیەنن کە قۆرخ کارى و تالانى بە ناوى بازاڕى ئازاد چالاکى وە ژیانى ئابوورى بە هەموو رەهەندە ئینسانى و نیشتمانیەکانیەوە سنوردار ئەکات و کورت ئەکاتەوە بۆ بەرژەوەندى بازنەیەکى بچوک و گوماناوى لە هەمان کاتیشدا خەڵکێکى زۆر بێبەش دەکرێ لە هەموو بەشداریەک لە چالاکى و ژیانى ئابورى کە لە ئەنجامدا ئەبێتە هۆى فاسد کرنى پەیوەندییە کۆمەڵایەتیەکان وە لەناوبردنى سە رمایەى مرۆیی کە لە هێز و توانا و بەهرەى گەنجان و خەڵکى بەئەزمونا بەرجەستە ئە بێ.
لە هەر شوێنێ تێگەشتن لە بازاڕى ئازاد بوو بە کارى تاڵانى وە قۆرخ کارى بێ گوێدانە وە بێ ئامادەبوونى مەرج و بنەماکانى بازاڕى ئازاد ئەوا لەم شوێنە ئابورى میلیشیایى/نا بەرپرس بوونى هەیە کە هیچ پەیوەندییەکى بە زانستى ئابورى ، بەرژەوەندى نەتەوەیى ، نیشتیمانی وە هە ستى انسانیەوە نیە .
نمونە بۆ ئەمە عراقى ئێستایە لەگەڵ زۆر شوێنى تر کە میلیشیا یا بە ناو دەولەت بەلام لە ناوەرۆکا میلیشیایی وەک زۆر بە ناو دەولەت لە رۆژهەلا تى ناوەراست و وەلاتانى تر ى جیهان کە بونەتە خاوەن دامەزراوەى ئابورى نەوت و کەرتى پەیوەندى و نیشتەجێ بوون وە بازرگانى لەگەڵ قۆرخکردنى هەموو چلاکیەکانى بازاڕ، بەمەش دەسکەوتنى پارەى کاشى/نقد خەیاڵى بۆ ملیشیا بەجۆرێ لە خەونیشا بە خۆیانەوە نەبینیوە.
هەر وەک لە چەند وتارى پێشودا ئاماژەم بە عەقڵیەتى دەسەڵاتى میلیشیا کردوە کە دامالراوە لە ڕەهەندى نیشتیمانى و انسانى وە نەتەوەیى ،بۆ یە ناتوانرێ لەم سەرمایە زۆرە ى کە بە تالانى وە قۆرخ کارى دەستى میلشیا ئەکەوێ دووبارە سەرمایە گوزارى بکرێ لە خزمەتى خەڵک و نیشتیمان ،کە لەئەنجامدا بەجۆرێ لە جۆر ومیتۆدەکانى مافیایى لە دەستیان ئەڕوات کە لەئەنجامدا هەم خۆیان لەناو دەچن و گە لیش بۆ ئایندەیەکى نا دیار ئەبێ لە ئازار و رەوشی نائاسایی وە کۆڵە مە رگیا بژی . کەواتە بۆ ئەوەى بازارى ئازاد بریتى نە بێ لە تالانى و قۆرخ کارى پیوستە زەمینەى ئا بوورى و زانستى بۆ ئا مادە بکرئ وە مەرج و بنە ما کانى بە جددى لە بەر چاو بگیرێ.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت