دکتۆر مەحمود عوسمان بۆ بەرزانی : هەر لە ئێستاوە وەڵامت دەدەمەوە بە نەخێر .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بەپێی سەرچاوەیەک بە دەست وتاریکورد گەیشتووە ، سەرەتای مانگی سێ ، مەسعود بەرزانی سەرۆکی پارتی ، بانگێشتی دکتۆر مەحمود عوسمانی بۆ سەری ڕەش کردووە .
بەپێی سەرچاوەکە بەرزانی پێشنیاری بۆ کردووە ، کە ناوەنگیری پارتی و لایەنەکانی تری بکات . لەوەڵامدا دکتۆر مەحمود پێی ڕاگەیاندووە : ىە چ شێوەیەک ، هەروەها پرسیاریی لێکردووە ، ئایا پڕۆژەی نوێیان لایە ؟ .
لەوەڵامدا وتوویەتی نا ، بەڵام با ڕەوشەکە وەک خۆی لێبێتەوەو ئەوان ڕازی ببن بە مانەوەم لەپێگەکەم و پارتیش هەندێک گۆڕانکاریی پێ خۆشە لە حکومەت دا . لەوەڵامدا دکتۆر مەحمود پێی ڕاگەیاندووە ، گەر ئێوە ئەوە داواکارییەکەتان بێ و ، هیچ پڕۆژەیەکی نوێتان لانەبێت . ئەوا هەر لەئێستاوە پێتان ڕادەگەیەنم وەڵامی ئەوان تەنها ڕەتکردنەوەیەو هیچی تر . لە دواتر بە بەرزانی ووتووە کێشەی لایەنەکانی تر لەگەڵ پارتی لەسەر لابردنی ئەم وەزیر و ئەو ئەندام پەڕلەمان نییە ، بەڵکوو لەسەر پێگەکەی ئێوەیە . چوونی منیش هیچ سوودێکی نابێت ، جگە لە پێشنیاری نوێ بۆ پێگەکەی تۆ .

بە کلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بەهاوڕێکانت

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت