Necmedin-Kerim

دکتۆر نەجمەدین دەست لەکار دەکێشێتەوە .

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

پەرلەمانتارێکی کورد دەستبەرداری پۆستەکەی دەبێت و تائێستاش ھیچ جێگرەوەیەک بۆ شوێنەکەی دیارینەکراوە ، دوو کاندیدیش کێبڕکێی بەدەستھێنانی ئەو پۆستە دەکەن .
بەپێی زانیارییەکانی SNN یش کاندیدێکی تر، جگە لەو کاندیدەی زۆرترین دەنگی ھاوڵاتیانی بەدەستھێناوە دەچێتە بەغدا.
فەلاح سەڵاح کاندیدی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەشاری کەرکوک بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کە زۆرترین دەنگی لەلیستەکەدا بەدەستھێناوە ، لەلێدوانێکدا بۆ SNN وتوە :” بەگوێرەی یاساکانی کۆمسیۆن و دەستووری عیراق ، دەبێت من وەک کاندیدی یەکێتی کە زۆرترین دەنگم بەدەستھێناوە ، لەشوێنەکەی دکتۆرنەجمەدین کەریم دەستبەکاربم و بچمە بەغدا ”.
باسی لەوەشکرد ، تائێستا ئاراستەکان بەو شێوەیە دەڕوات کە من لەجێگەی دکتۆرنەجمەدین کەریم وەکو پەرلەمانتار دەستبەکاردەبم  .
بەگوێرەی زانیارییەکانی SNN ، ئەگەری ئەوەش لەئارادایە ، لەجێگەی دکتۆر نەجمەدین کەریم ، شوان داودی کاندیدی ھەمان لیست ( یەکێتی ) بچێتە بەغداو وەک پەرلەمانتار دەستبەکاربێت .
لای خۆیشیەوە شوان داودی بۆ SNN وتوە :” تائێستا  من ئەو قسەیەم لەدەمی خەڵکەوە بیستووەو ھیچ شتێکی فەرمی لەوبارەیەوە نەوتراوە ”.
لەبارەی ئەوەی ئایا یاساکانی کۆمسیۆن ڕێگەدەدات کە شوان داودی ببێتە پەرلەمانتار لەکاتێکدا کاندیدێکی تر دەنگی زیاتری بەدەستھێنابێت ، داودی وتی :” بەڵێ بەگوێرەی یاساکانی کۆمسیۆ ن ، سەرۆکی لیست و لیستەکە بڕیاردەدەن ، چ کاندیدێک دەچێتە بەغداو پێچەوانەی یاساش نییە، چونکە نوری مالیکی لەبڕی خۆی ، حەسەن سنێدی ناردۆتە پەرلەمان و بەڕێژەیەکی زۆر لەکۆتایی کاندیدەکانی تری لیستەکەیەوە دێت ”.
لیستی کەرکوکی کوردستانی ( یەکێتی نیشتمانی کوردستان ) ، لەھەڵبژاردنەکانی (٣٠) ی نیساندا لەپارێزگای کەرکوک ٦ کورسی ئەنجومەنی نوێنەرانی بەدەستھێناو لەئێستاشدا دکتۆر نەجمەدین کەریم پارێزگاری کەرکوک لەپۆستی پارێزگاری ئەوشارەدا دەمێنێتەوەو بەگوێرەی ئیستیحقاقی ھەڵبژاردنیش ، دەبێت فەلاح سەڵاح لەشوێنەکەی دەستبەکاربێت ، بەڵام ئەگەری دەستبەکاربوونی شوان داودی لەشوێنی دکتۆر نەجمەدین ھەیە .

س:snn

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت