sherko-bekes_resize

دکتۆر کەمال میراودەلی : جەدەلی دین و جەهالەت .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بەشی یەکەم : لە پەراوێزی ناشتن و کافراندنی شێرکۆ بێکەسدا .

[  وقل رب زدني علما } [ طه : 114

[ بپاڕێوە : خودایا ، زانستم زیاد کە ]

لە پێشەوە دەبێ بڵێم  : ئەمە دیاردەیەکی ئاسایی یە  ، تایبەت بە کورد و کۆمەڵگای کوردیی نییە . بۆیە سەیر نییە کەسانێک هەبن بەناوی دینەوە کوفر بەرامبەر بە شاعیری کورد شێرکۆ بێکەس بکەن  .

لە ئەمریکا ، لە بەریتانیا ، لە هەموو شوێنێک ، جار جارە ، کەسانی خاوەن بیروباوەڕی توندڕەوی دینیی ، دیارە زۆر بیروباوەڕی توندڕەوی دنیاییش ، دەردەکەون .

بەلام لەو ولاتانەدا کە یاسا هەیە ، یاسا یەکلاییکەرەوەیە ، وەک چۆن کەسێكی دینیی دەتوانێ بە ئازادیی بیرورای خۆی بڵێ ، کەسی دژی ئەویش دەتوانێ . ئەمە هەمووی لە چوارچێوەی دایەلۆگ ، جەدەلدا روو دەدا ، [ و جادلهم بالتی هی احسن ] دەیباتەوە . گەر کێشەش هەبێت یاسای یەکسانی یەکلایی دەکاتەوە.

زەلامێ دەتوانێ لە کەنیسەیەکدا بشیڕێنێت : من کوڕی مەسیحم ، ئێوە هەموو کافرن و لە دین لاتان داوەو بێئەخلاقن .

ئەمە ئاسایی یە .

بەلام ئەوەش ئاسایی یە ، کە زەلامێکی تر لێی راست بێتەوە بلێ : وەڵلا تۆ لە مونافیقیکی گەواد زیاتر نیت .

کەس نوێنەری خودا نییە لەسەر زەوی . لەم سەردەمی تەقینەوەی زانست و زانیاری هەزار چەشندا ، درۆو فشەو فیشاڵ پەتی یەکجار کورتە . چی تر ئیددیعای دین و ریش و کلاو عەبا پیرۆزیی بە تاکەکەس بە ناوی دینەوە نادات . پیرۆزییەکە یا دروستتر رێزو تەقدیرو خۆشەویستی خەڵک بۆ پیاوی دینیی لە بیرو وتارو رەفتارو زانایی و کەسێتیی چاکی ئەو کەسە خۆیەوە دێت ، هیچی تر لە عەباو دوعاو دەعبای ناو سەریەوە نایەت . لە پایەو شوێنە دینییەکەیەوە نایەت . سیفەتی ( دینیی ) پێویستە بۆ هیچ مرۆڤێک ، مامۆستایەک ، زانایەک بەکار نەیەت ، چونکە هەڵەیەو کوفراندنەو دەشێ بازرگانی سیاسیی پێوە بکرێت .. پێویستە بوترێت : مامۆستا لە بواری ئاییندا ، یان لە کاروباری دیندا ، نەک مامۆستای ئایینی ، و بەم چەشنە .

دوو حەفتەیەک لە مەوپێش پاپا چوو بۆ بەرزایل .

سێ ملێۆن کەس خۆڕسکی پێشوازییان لێکرد . ئەویش وەک مرۆڤێکی هەرەئاسایی تێکەلی خەلکەکە بوو .

کە گەڕایەوە لێیان پرسی : بیرورات چییە بەرامبەر ئەو قەشانەی هاورەگەزیی هەڵدەبژێرن ؟

وەلامەکەی ئەوە بوو : من کێم تا بتوانم حوکمیان بە سەردا بدەم !

واتە : با پایەکەی پاپای هەلبژێردراوو قبوڵکراوی هەموو دنیای مەسیحییەت بێت ، ئەو تاکە ئینسانێکە وەک هەموو کەسێکی تر عەبدی خودایە ، چۆن دەتوانێ حوکم بەسەر چاکە یان گوناهی کەساندا بدات . ئەمە قسەی کەسێکە کە رێبەری دینیی ١٢٠٠ ملیۆن کاسۆلیکە لە دنیاداو خۆی لە منالێک گەورەترو بە تواناترو زاناتر نازانێت .

دیارە ئەمە بیرو وتارو رەفتاری هەموو پاپاو پیاوی دینیی مەسیحیی نەبووە لە مێژوودا ، بەلام ، دوای ئەو هەموو تاوان و کوشتارو ستەمەی چەندین سەدە بە ناوی دینەوە کرا ، حەقیقەتە ساغبۆوە ، کە ئەوەیە ؛ ئیمان و گوناه تەنیا لای خوداوەند خۆی ، لە رۆژی حیسابدا ، یەکلایی دەبێتەوە . ئەمە شەرعی خوداوەند خۆیەتی .

خودا خۆی مرۆڤی خەلق کردووەو بۆ خۆی دەگەڕێنەوە . تا دوا هەناسەی ژیانی و سانیەی رۆحدەرچوونیی ، هەموو مرۆڤێكی گوناهکار بۆی هەیە تۆبە بکاو تکای بەخشین لە خوداوەندی خۆی بکات و بە ئیمانداریی بمرێت .. ئیدی چ مرۆڤێکی حەقیری خوا لەم دنیایەدا بۆی هەیە حوکمی ئیمانداریی و بێئیمانیی بە سەر مرۆڤانی تردا بدات وبە کافر ناویان بەرێت ؟. پێغەمبەریش ( درودی خودای لەسەر بێت] نەیتوانیوە بە یەقین بریار بدات کێ بەراستی ئیماندارەو کێ مونافیق و گوناهکارە .

گەشتەکەی پاپا دینیی بوو ، بەلام پڕ لە خۆشیی ئینسانی و خۆشەویستی کۆمەلایەتیی بوو بۆ ئەو سێ ملیۆن کەسەی پێشوازییان لێکرد ، موناسەبەتەکە زۆر لە شەڕەئاوەکەی سلێمانی و یاری بەرشەلۆنە بۆ دیندارەکان خۆشتر بوو ، [ تکایە لەم لینکەدا بڕوانە وێنەکان ] بەلام ئەمە تەنیا نرخ و ناوەرۆکی دینیی و رۆحی بۆ بەشداران زیاتر و دەولەمەندتر کرد .

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکەی کاک دکتۆر کلیک بکەرە سەر  … جەدەلی دین و جەهالەت

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت