دکتۆر کەمال میراودەلی : حەز .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

 

حەزم دەکرد ئەو قەندە بم
چا تاڵەکەت شیرین دەکات
کڵۆ کلۆ
لە ناو دەمتا بتوێتەوە

حەزم دەکرد
ئەو قاوە بم
لە سەر لوتکەی خەمبارییتا
لە هاودەمیی تەنیاییتا
قوم لە دوای قوم
بیخۆیتەوە

حەزم دەکرد
ئەو بایە بم
قژی خاوت شانە دەکات
لە باوەشتا
بشنێتەوە

حەزم دەکرد
ئەو دەفتەرە بم
هۆنراوەکانتی تیا دەنووسی
بە درێژایی تەمەنت
لە بەر دەستتا
بـمێنێتەوە

حەزم دەکرد
ئەو خەونە بم
کە هەموو شەوێ دەیبینی
هەموو شەو
بتبینێتەوە

حەزم دەکرد
هەناسەت بم
تا دوا خورپە لەگەلتابێت
لە دڵتا سەر بنێتەوە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت