دکتۆر کەمال میراودەلی : خوێندنەوەی قورئان بە قورئان .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بەشی چوارەم

رەوشی تێکستیی قورئان : روانگەیەکی گشتیی

لەبەشەکانی پێشوودا ئەوەم روونکردەوە کە کرۆک و مەبەستی ئەم لێکۆڵینەوە خوێندنەوەی قورئانە وەک تێکستێکی زمانیی و لەرێگەی ئەو بنەماو رێنمایی و ڕیکارانەوە کە دەتوانرێ لە تێکستەکانی قورئان خۆی وەرەبگیرێن و ئەمەش بە بۆچوونی زۆر لە لێکدەرەوە یان موفەسسیرانی قورئان دروستترین بۆچوونە .

واتە ئێمە وەک کتێب سەیری قورئان دەکەین هەروەک چۆن قورئان لە زۆر شویندا ناوی [ کتاب ] یش بۆ خۆی بەکار دێنێت و لە بەشی سێیەمدا ماناکانی ئەو ناوانەمان روون کردنەوە .

٤.١ قورئان وەک تێکستێکی زمانیی ( کتێب )

قورئان ، وەک ئەو کتێبە ستناداردەی ئێستا هەیە ، بریتییە لە کۆمەلە تێکستێک کە بە [ ئایات ] کۆی [ ئایە ] ناوی دەبات پێکهاتووە .

 کۆمەلە ئایەتێک بە یەکەوە پێی دەوترێ : سورە ..

ئەم تێکستانە  [ ئایەت و سورەت ] بە زمانی عەرەبیین و قورئان جەخت لەوە ئەوە دەکات کە دابەزینی قورئان بە عارەبی خۆی لە خۆیدا ئامانج و هۆکاریشە بۆ گەیشتن بە ئامانج .  سورەتەکانیش بە سەر ٣٠ بەش یان جوزوو دا دابەش کراون

دیارە ئەم دابەشکردن و ریزکردنە لە سەرەتادا نەبووە ، لە دەستنووسە  کۆنەکاندا نە دابەشکرن بۆ سورەت و ئایەت ، نە نیشانەی هەمزەو نوقتەو حەرەکات هەبووە .

وەک بابەتیكی هزریی لە شوینێکی تردا پێوەندی نێوان زمان و دین لە ڕوانگەی قورئانەوە سەرنج دەدەین .

ئەوەی ئێستا مەبەستمە پێکهاتە تیكستییەکەی قورئانە وەک سورەت و ئایەت و ڕستەو وشەی عەرەبی .

٤.٢ ژمارەی سورەت و ئایەت و وشەکانی قورئان :

سورەتەکانی قورئان : ١١٤ سورەتن

بە پێی کاتی هاتنەخوارەوەیان دابەشکراون بە سەر :

 سورەتی مەککی :  [ ئەوانەی لە مەککە هاتوونە خوارەوە ] و

مەدینیی : ئەوانەی لە مەدینە هاتوونە خوارەوە ‘ .. هەندێکیش جیاوازییان دەربارە هەیە :

بەشەکانی قورئان / جزووەکان : ٣٠ بەش

کۆی سورەتەکان وەک لە کۆکردنەوەی دواییدا دامەزراون :   ١١٤

سورەتی مەککەیی :  ٨٢

سورەتی مەدینەیی : ٢٠

ئایەتەکانی قورئان : ٦٢٣٦ ئایەتن

ئایاتی مەککەیی :  ٤٤٧٠

ئایاتی مەدینەیی :   ١٧٢٩

٣٧ ئایەت لە شوینی تر جگە لە مەدینەو مەککە هاتوونە خوارەوە

١٢ ئایەت نازانرێ لە کوێ هاتوونە خوارەوە

وشەکانی قورئان :  ٧٧،٤٣٩ وشەیە –  بەلام ئەمە وەک کۆی گشتی واتە بە وشە چەند جار دووبارەکراوەکانیشەوە .

سەرچاوە :

http://www.e-quran.com/q-statis.html#bookmark4

دیارە هەمیشە ئیشکال واتە گرفت لە خوێندنەوەو نووسینی وشەکانی قورئان هەبووە لە بە رئەوە نە لە کۆندا نە تا ئێستا هاوڕایی  یەک لە سەر کۆی تەواوی وشەکانی قورئان نەبووە و نییە … بۆنموونە :

بە پێی رای السيوطي ژمارەی وشەکانی قورئان  ٧٧،٤٣٩ وشەیە ، بە رای ابو حامد الغزالي ٧٧،٢٠٠ وشەیە . هەروەها جیاوازی زۆر دەربارەی ژمارەی حەرفەکانی قورئان هەیە و بە پێی ڕای سایتی الکحیل کە تایبەتە بە ‘ ئیعجازی زانستی ‘ لە قورئاندا ،  هەموو ئەو هەولە زۆرانەی بۆ ژماردنی حەرفەکانی قورئان دراون ، هەڵە بوون :

ومع أن المسلمين بذلوا محاولات كثيرة لعد حروف القرآن وجميعها كانت خاطئة ومنها ما كان بعيدا جدا عن المنطق الرياضي.. سەرچاوە: موقع الکحیل للاعجاز العلمی

http://www.kaheel7.com/ar/index.php

واتە : گەرچی مسڵمانان هەوڵانی زۆریان داوە بۆ ژماردنی حەرفەکانی قورئان ، هەموویان هەڵە بوون و هەندێکیان زۆر لە لۆجیکی ماتماتیکی دوور بوون .

دەربارەی ژمارەی وشەکانی قورئان – یش ، هەر سەرچاوەیە ژمارەیەکی جیاواز دەدات . بە پێی رایەکی سەردەمیی تر :

ژمارەی وشەکانی قورئان : ٨١،١٧٧  وشەن

ژمارەی وشەکانی قورئان بێ دووبارەکردنەوە : ١٧،٦٥٥ وشەن

 ئەمە گەر چەندین وشەی لە یەک رەگی وشە وەرگیراو بە وشەی جیا دابنرێن ، [ دیارە وەک ماناو ئەرک و شێوە، وشەی جیان .]

ئەگینا وەک رەگی وشە ژمارەی وشەکانی هەموو قورئان تەنیا :

١٧٦٧ رەگی  وشەیە واتە زۆر کەمتر لە ٢٠٠٠ وشە .

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر — خوێندنەوەی قورئان بە قورئان -4

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت