دکتۆر کەمال میراودەلی: فەلسەفەی من. بەشی حەڤدە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەنجامێکی سەرەتایی : چەشنەکانی بوون

لە سەرنیشانی کەتیگۆرییەکان نووسیم:

ئەرستۆ لە درزی زمانەوە ڕوانگەیەک بۆ بوون دەکاتەوە. درزی پرسیارەکان، پرسیارە ئاساییەکانی ڕۆژانە کە هەموومان سەدان جار بەکاریان دێنین و نازانین چین، یان باکمان نییە بزانین مادام کارەکانمان ڕایی دەکەن.

 دەپرسین و وەڵاممان دەستگیر دەبێ یان نابێ، دەپرسن و دەتوانین وەڵام بدەینەوە یان نا.

ئایا قەت بیرت کردۆتەوە چەند جۆر پرسیار دەپرسی؟

ئەو ئامرازانەی پرسیار کە بەکاریان دێنی چین؟

چۆن چەشنی پرسیارەکان دەشێ چەشنی وەڵامەکان دیار بکەن؟

چۆن چەشنی وەڵامەکان دەشێ  چەشنی شتەکان لە دەوروبەرمان نیشانە بکەن؟

چۆن چەشنی شتەکانی دەوروبەرمان دەشێ فەزای بوون، ڕەوشی بوون و هەلومەرجی بوونمان دیاریی بکەن؟

بە کورتی چۆن درزی هەر پرسیارێک دیوارێکی بوون کون دەکات؟

بەڵام چەند جۆر پرسیار دەشێ بپرسین؟

چەند ئامرازی پرسیارمان هەن؟

زۆر نا… بەڵام بە قەدەر پێویست.

ئەمە لە پێشەوە پرسی زمانە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر فەلسەفەی من. بەشی حەڤدەهەم

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت