دکتۆر کەمال میراودەلی: فەلسەفەی من. بەشی سێزدە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

10- ئاوڕێک بۆ پێشەوە: لە دایکبوونی پرۆژەی فەلسەفەکردن و فەلسەفاندن.

ئێستا دوای گۆڕین و لێکدانەوەی پێنج بەشی کەتیگۆرییەکان کە بۆ پێناسەی بووەی ماددی/ ماک تەرخان کراون، دەکرێ وەک ئەنجامگیرییەک پوختەیەکی ڕایەکانی ئەرستۆ سەبارەت بە  ماک یان بووەی ماددی پیشکەش بکەم

بەڵام نامەوێ ئەمە بکەم و مەبەستم نییە هەر نەبێ ئێستا.. بۆ؟

1- پرۆژەکەی من نووسینی [فەلسەفەی من] ـە، ئەوەشم بە کۆمەڵێ پرسیار دەربارەی ناونیشانەکە دەستپێکرد و ناچار بووم یەکەمجار بە دوای پێناسەی فەلسەفەدا بگەرێم، ئەمەش بە بێ ئەوەی هیچ بەرنامەو بۆچوونم بۆ دانابێت. پرسیار، پرسیار. پێناسە. پێناسە بۆ ئەرستۆی بردم و، بینیم کەتیگۆرییەکان هەم وەک تێکست و هەم وەک بنەماو مێژووی فەلسەفە گرنگە. بۆیە بە ئاسایی گۆڕین و لێکدانەوەیم بە پێویست زانی. بەڵام ئەمە لە لایەکی ترەوە بنەمایەکی بۆچوونی خۆمی بۆ هەر بابەتێک دابین کرد: واتە بینینی شتەکان وەک پرۆسەو وەک بەشێک لە دیمەنە گەورەکە.

وەک پرۆسە دەبێ بگەرێینەوە بۆ سەرەتاکان. ئەرستۆ لە سەرەتادا ناسراوە، هەرە گرنگ و دامەزرێنەرەکانە گەرچی سەرەتای سەرەتا نییە، سەرەتای سەرەتاکان لە فەلسەفەو بیرو ئاییندا زەردەشت و زەردەشتیزمە.

2- مەبەستم نییە زانین دەربارەی فەلسەفە پیشکەش بکەم. گەر ئەوە بووایە ئەوەندە بەس  بوو وەک لە بەشی 7 دا کردوومە. پێناسەکانی ئەرستۆ بۆ ماک و بوون و فۆرم لە یەک دوو لاپەڕەدا کەموکورت بکەمەوە؟

بەڵام خولیاو گەڕانی من بۆ ئەوەیە فەلسەفە چییە؟ نەک فەلسەفە چ زانینێكی بۆ بەرهەمهێناوین. فەلسەفە فەلسەفە کردنە واتە پرۆسەو پراکتیسی فەلسەفەکردنە.

ئەم کارەی کەتیگۆرییەکانی ئەرستۆ کاری فەلسەفەکردنە، فەلسەفەیە لە پراکتیسدا، فەلسەفەیە وەک فەیلەسوفێک دەیکاتە ڕاستیی، وەک فەیلەسوفێکی زانا یان زانایەکی فەیلەسوف واتە فەلسەفەو زانست لای ئەرستۆ پێکەوە لە کاردان. چونکە فەلسەفە وەک کاریكی ئەنتۆلۆجی و ئیپستیمۆلۆجی دەکات. وەک کایەی بیر و زمان دەیکات، کایەی هەستی سەرنجدەرو عەقڵی شییکار، دەیکات.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە، کلیک بکەرە سەر فەلسەفەی من- بەشی سێزدە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت