دکتۆر کەمال میراودەلی: گەڕانەوە بۆ خاڵی سفر لە چوارگۆشەی یەکەمدا. بەشی نۆیەم.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

عەقل و دین (2): گوێدرێژ و ڕیشدرێژ و……

(1)
گەر ڕێوی بە کێویی مابێتەوە و نەبووبێتە هاوەڵی ڕاستەوخۆی رۆژانەی مرۆڤ، ئەوا کەر لەوەتی هەیە وەک هاوڕێی مرۆڤ ناسراوە.
جێگەی نائاسوودەیی یە کە لە کوردستان حیزبی کەران جار جار وەک شتێکی گاڵتەجاڕیی بۆ بە سووک سەیرکردنی کەر و گاڵتەکردن بە سیاسەت بە ناوی کەرەوە، سەر هەڵدەدات. خۆزگە حیزبێکی جددیی بایە بۆ دیفاع لە کەر وەک نوێنەر و ڕێبەری هەموو زیندەوەرانی هاودەمی دێرینەی مرۆڤ، واتە حیزبێکی ژینگەیی بایە بۆ دیفاعکردنی ڕاستەقینە و ڕۆژانە لە هەموو زیندەوەران و مافی ژیان و ڕیز و بەها و ژینگەیان.
هەزاران ساڵە کەری گوێدرێژ هاوڕێی مرۆڤ و بارهەڵگریەتی. لە دێرزەمانەوە، لە زۆر ولاتی دنیادا، وەک لەبارترین هۆی گواستنەوە بەکار بردراون. زۆر لە ئەسپ زیاتر بۆ چیا و بنار گونجاون. تەمەنی کەر دەگاتە پەنجا ساڵ کە ئەمە تەمەنێکی درێژی خزمەتی خٶڕایی یە لەگەڵ خاوەنەکانی بە سەری دەبات.
گوێدرێژ بە پێچەوانەی بیروڕای باوەوە، زۆر زیرەکن هەروەک زۆر بەهێزن. کەر لە ئەسپێکی هاوقەبارەی خۆی بەهێزترە. بیرەوەریی بەهێزیان هەیە، دەتوانن ئەو ڕێیانە بناسنەوە کە ٢٥ ساڵ لەمەوبەر پێیاندا ڕۆیشتوون و ئەو کەر و خاوەنانە بناسنەوە کە ٢٥ ساڵ پێشتر بینیویانن.
کەر، لە ڕوانگەی خۆیەوە، زۆر عاقلانە ڕەفتار دەکات. هیچ شتێک ناکات کە بە لایەوە ناسەلامەت بێت و زۆر و زوو لە ئەزموون و تاقیکردنەوە فێر دەبێت.
دۆستێکم، کە پێشمەرگەیەکی گەرمیانی بووە، زۆر جار ئەم بەراوردەی دەکرد: دەیوت ”کەرێکمان هەبوو لە گەرمیان جارێک بۆ سەفەر بۆ دەشت/دێهات ڕۆیشتین لە ڕیگە کەوتە چاڵێکەوە. دەرمان هێنایەوە. دوای دوو ساڵ هەمان سەفەرمان بۆ ئەو گوندە کردەوە. گەیشتینە ئەو شوێنەی لێی چاڵکەوت ببوو. وەستا. جەنەی گرت. هەرچەند کردمان و پێمانداکێشا بەو ڕێگەیەدا نەڕۆێشتەوە. ناچار لە ڕێگەکە لامان دا تا لە شوێنی چالەکە تێپەڕمان کرد. ”
ئەو برادەرە لەگەڵ گێڕانەوەی ئەم کەرەساتە، دانی بەوەدا دێنا کە ئەو کەرە زۆر لە ئەو عاقڵتر بوو، و توانستی فێربوون و دەرسوەرگرتنی پتر و توندتر بوو. چونکە وەک دەیوت ئەو دوای چەند ئەزموونی سەرکردەی کوردیی لە خیانەت و خۆفرۆشتن و ئەنفال و ئاشبەتال و خستەناوچالی کورد، ئەو خۆی وەک پێشمەرگەیەک هەر بەو چالەڕێیانەدا بە دوایان کەوتۆتەوە.
کەر بە عیناد و جەنەبەستن ناسراون. ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە هەستی خۆپاراستن و خۆپارێزییان بە درێژایی مێژوو پەڕەی سەندووە. زۆر زەحمەتە کەر رازی بکەیت یان بە لێدان ناچاری بکەیت کە کارێک بکات ئەو خۆی بە ناسەلامەتی دەزانیت. ڤیدیۆیەیەکی هەست ئازاردەر لە سەر ئینتەرنێت هەیە، سێ عەرەبی وەحشی هەر بۆ خۆشی نامرۆڤانەیان کەرێکی هەژار دەبەنە سەر ڕۆخی لوتکەیەکی هەڵدیڕی زۆر بەرز بە سەر دۆڵ و رووبارێکدا دەڕوانێ. بە هەر سێکیان پالی پێوە دەنین بەری دەنەوە، کەرەکە زۆر ئازایانە و بە هەموو هێزی خۆشویستنی ژیانی خۆی بەرگری دەکات، بەلام ئەو دڕندانە دوایی هەر بە هاواری خۆشی وەحشییانە و قاقای پیکەنینەوە، بەری دەدەنەوە.
ڤیدیۆیەکی لەمەش دڕندانەتر هەیە: کۆمەڵێ عەرەب بۆ دیفاع لە قودس دوای ئەوەی ترامپ قودسی بە پایتەختی ئیسرائیل ناساند، خۆپیشاندانیک دەکەن، کەرێک دێنن لە سەر گوێوە تا کلک ئالای ئەمریکای لێدەبەستن، بە دەم هوتاف و هاوارەوە بەنزین بە کەری هەژاردا دەکەن و دەیسووتینن و لە دەوری هەڵدەپەڕن و ئەڵڵالوئەکبەر دەڵێنەوە. لە نێوان حەشامەتێکی ١٠٠ کەسییدا کەسێک نییە ئەمە بە گوناه و ناهەق و تاوان بزانێ و هەوڵ بدا بیانوەستێنێت.
کەر لە سەگێش زیاتر دۆست و خزمەتکار و وەفادارە بۆ مرۆڤ، بەلام کەم مرۆڤ وەفای بۆیان هەیە. بچی بۆ هەر ولاتێکی وەحشییەتی ئیسلامیی، و گەر چاوت بکەیتەوە، وەحشییەتی ئەمانە بەرامبەر کەری بەستەزمان و بێ زیان دەبینی. لەم ماوەدا لە شارێکی وەحشییەتی ئیسلامی بووم. لە نێوان دەیان دیمەنی دڵئازاردەردا، [مرۆڤیش بە تایبەتی ژنی هەژار و بێوەژنی مناڵدار و سواڵکەر و پەککەوتە کەمتر لە ئاژەل سەیر دەکرێت]، دەمبینی کەرێکی لەڕی برسیی یان پیر یان جاشولکە عارەبانەیەکی گەورەی پر شتومەکی پێرادەکێشن کەچی خۆشیان لە سەر شتەکانەوە سوار بوون خێرا خێراش بە قامچی بە سەر و گوێی گوێدرێژەکان دەکێشن.
ئەم دیمەنە ناخۆشە زۆر جار لە زۆر شوێن لە شەقام و جاددەی زۆر شار و شارۆچکە دەیبینی.
وڵاتانێک قەت بیرۆکەی مافی مرۆڤیان نەبووبێت، مرۆڤی مرۆڤ دروست نەبووبێت، هەستی بەزەیی بۆ زیندەوەریشیان نابێت. پێچەوانەکەشی دروستە.

(2)
کەر لە بیرکردنەوە و بڕیارداندا لە ئەسپ زیرەکترن، ئەوان یەکەمجار بیردەکەنەوە ئەوسا بە پێی پیویستی سەلامەتیی خۆیان بریار دەدەن. هێمن و لەسەرخۆشن وەک ئەسپ بە شتێکی لە ناکاو راناچەنن یان دەرناپەڕن یان بە لێدانی قامچییەک و ڕاوەشانی زینێک، ناکەونە ئەوپەری خێرا غاردان. بۆیە ئەسپ ئامرازیكی کوشندەی جەنگ و داگیرکاریی بووە، کەر هێزێکی هێمن و هیمنکەرەوەی خزمەتگوزاریی بووە.
دەتوانی کەر رابێنی ئەوەت بۆ بکات کە دەتەوێت بە مەرجێ بە قسە و دەنگ و بەکردار و ڕەفتار بۆیان بسەلمێنیت کە تۆ سەلامەتی ئەوانت دەوێ و ئەوان متمانەیان پێت دەبێت کە لە ئازار و خەتەر دەیاننپارێزیت. گەر سەبرمان هەبێت و بە شێنەیی رایانبێنین ئەو کارانە دەکەن کە ئێمە دەمانەوێت. بەڵام بە گشتی کەر گوێڕایەل و خزمەتگوزارە، مرۆڤی زاڵمیش بە کوتەک رایدەهێنێ نەک بە دایەلۆگ.
کەر زیرەک و ئازاشە، گەر بیەوێت شەڕکەر و لقەوەشێنی باشە. بۆیە لە دێر زەمانەوە شوانەکان بۆ پاراستنی مەڕگەل و گارانەکانیان لەگەڵ سەگ چەند کەریكێش لەگەڵ خۆیان دەبەن. کەر زۆر زیرەک و وریایانە و ئازایانە پاسی ڕانەکان دەکات و گورگ لە ئازایەتیی و لوشکەکانی تۆقیوە.
کەر لە ئەسلا لە دەشت و بیابانەوە سەریان هەڵداوە. لە سەحرادا لە 60 میل دوورەوە دەنگ و بانگی کەرێکی تر دەبیسێت، دەنگی بەرزی زەڕەی کەر بۆ ئەوەیە بانگی خۆی بگەیەنێت یان بانگی مێ بکات کە بە دەنگێکی تر قەوچە ی پێدەڵیین وەڵامی دەداتەوە. گوێی گەورەیان جگە لە بیستن یارمەتی ئەوەشیان دەدا کە زۆر گەرمایان نەبێت و شێوە باوەشێنێکن. چونکە لە بیابانەوە هاتوون کە خواردنی کەمی لێیە، ئەوان سیستمی خواردنیان وا پەڕەیسەندووە، کە لە %٩٥ ی خواردنەکەیان هەزم کەن، بۆیە پەین ی ئەوان (تەرس) وەک ڕیخی مانگا بەسوود نییە و بەکار نایە. کارسازی هەرسکردنی ئەوان دەتوانێ رووەکی بۆ خواردن نەشیاویش داپاچن و بهاڕن و ئاو و تەڕایی یەکەیان بە شیوەیەکی کاریگەر لێ وەرگرن.

(3)
کەر لە بەرەی گیانلەبەری ڕەوەیە. کەری چیایی و زێبرا، کە لە بەرەبابی کەرە، زۆر دڵگیرن و بە ڕەوە و گەلە دەژین. بۆیە کەری ماڵییش بە غەریزەی بۆماوەیی، حەزی لە تەنیایی نییە، تەنیایی خەمباریی دەکات. لە شوینی دالدەی کەری خوێریکراو، لە ڕۆژاوا، نموونەی سەرنجدراوی زۆر بۆ توانستی زۆری کەر بۆ هاوڕێیەتیبەستن لەگەڵ یەکتر هەیە، وەک نموونەی هاوپێوەندیی بەهیزی نێوان کەرێکی کوێر و کەریكی چاوساغ. ئەمەی دوایی بەردەوام ئاگاداری کوێرەکە دەکا و دەیپارێزێت، کە جیاشیان دەکەنەوە هەر دوو پەریشان دەبن و مان لە خواردن دەگرن.
هەوەها کەر بە مردن و لاشەی مردووی هاوڕێکەی زۆر خەمبار دەبێت، بە پێیەکانی پێشەوە و دەم و ددان دەیەوێ لاشە ڕاکشاوەکە بە خەبەر کاتەوە، کە دەزانێ مردووە بە شێوەیەکی زۆر ئازاراویی دەزەڕێنێن، تووشی خەمۆکی دەبن و تەنانەت ماوەەیەک واز لە خواردنیش دێنن.
بەلام مەرج نییە هاودەمەکانی هەر کەری تر بن، باش لەگەڵ سەگ و بزن و مریشک و کەلەشیر و مرۆڤیش هاودەمیی دروست دەکات. تەنانەت لەگەڵ گورگیش. ڤیدیۆیەکی هاورێیەتی چاوەڕینەکراوی کەرێک و گورگێک لە سەر یوتیوب هەیە. هەردووکیان هی خێزانیکی ئەلبانین. گورگەکە بێچووەگورگ بووە بە خێویان کردووە، کاتێ کەرەکە کەڵکی بۆ ئەوان نامێنێ، بریاردەدەن بە زیندوویی پێشکەشی گورگەکەی بکەن بیکاتە چەند ژەمی خواردن. کە کەرەکە نزیک گورگەکەکە دەبێتەوە لە جیاتی ئەوەی گورگەکە پەلاماری بدات، یان ئەو لە ترسا دەستپێشخەری لقەوەشاندن بکا، خاوەنەکەیان سەریان سووڕ دەمێنێ دەبینن لێک نزیک دەبنەوە و بۆندێکی هاوڕێیەتی بەسۆز لە نێوانیان دروست دەبێت و کاتێ ئەمە بلاودەبیتەوە حکومەت فەرمان بە ئازادکردنی گورگەکە بۆ کێوان دەکا و کەرەکەش لە شوێنی ئاژەلان داڵدە دەدەن. بەلام گورگەکە بۆ سەردانی کەرەکە جار جار دەگەڕێتەوە.
ڤیدیۆکە https://www.youtube.com/watch?v=OptbPWzV6SI
لەگەڵ مرۆڤ بە تایبەتی باش دەسازێت. کەر مناڵی خۆش دەوێت و زوو دەبێتە هاودەمی بە تایبەتی کە منال ئازاری نادات، متمانەی پێ دەکات و ئاشنایەتی لەگەڵدا پەیدا دەکات. بۆیە لە هەندێ کۆمەڵگای پێشکەوتوودا کەر وەک پێت/هاودەم، بۆ هاودەمی منالان و تەنانەت پیر و پەککەوتە و تووشبووانی نەخۆشیی دەروونیی و تەنیایی وەک هاودەم بەکار دێت. هەم هاوکارە و سەلامەت، هەم دڵسوز و بەخزمەت.
کەر زۆر جوانە، بەلام چونکە لەشی تا رادەیەک زلە ئەمەی شاردۆتەوە. ناوچەوانیکی تەخت، دوو چاوی گەورەی پر سۆز و بەزەییڕاکێش، گوێیەکی درێژی نەرم. پشتیكی پان کە بۆ خزمەتی مرۆڤ تەرخانی کردووە و بۆ کورتانی جۆراو جۆر و ڕەنگاو رەنگ زۆر لە بارە. دەتوانرێ مۆدێلی کورتان پێشکەوتنی تیا بکرێت کە بە شێوەی دوو سێ کورسی ڕیزکراو بۆ منداڵ بە قایشی بەستنەوەوە دروست بکرێ و منالان بە سەلامەتی سواری بن. بۆ کەسانی پیری تەنیا کە لە لادێ بژین ماڵێک و کەرێکی هاودەم و چەند مریشک و کەلەشیڕ و قازێک، لە تەنیایی رزگاریان دەکا و پێویستییان دابین دەکا و بەختەوەریان دەکات.
بۆ ناوچەی دوور، شاخ و بنار، گوندی داىراو، و هەر شوێنێ کە هەوراز و پێدا هەڵگەڕان و رێگەی تەسک و توولەڕیی لێ بێت، کەر لە هەموو هۆیەکی تری گواستنەوە و سواریی و هەڵگرتن باشتر و لەبار ترە. ئێستا کورسی پێچکەداری خۆگەڕی [مۆبایل] پایسکیلی یان دەستیی یان پاترییکار بۆ کەسانی پیر و پەککەوتە لە شارەکاندا دروستکراوە، بەلام ئەمانە بۆ هەوراز و هەلگەران و دێی دوورە دەست و بناریی دەست نادەن. کەر سەد قات باشترە، وەک هەلگری خۆیان و بارەکەیان و وەک دۆست و هاودەمی دلسۆز و سەلامەت و بە خزمەت.

(4)
کەر و شارستانیی مرۆڤایەتیی هاوڕێی کۆنی یەکترن.
سەروەت و سامانی میسرییە کۆنەکان لە ئەنجامیی بارهەلگریی کانزای بەنرخ بوو کە کاروانی کەران لە ئەفریقاوە دەیانگواستەوە بۆ میسر. هەروەها لە بازرگانی جیهانگیریی کۆندا کە بە ڕێگای ئاوریشم ناسرا بوو، لە ئۆقیانووسی ئارامەوە تا دەریای خۆرهەڵاتی نێوەند، کەرەکاروان دەوری سەرەکیی هەبوو. لە یۆناندا گەلەکەر لە بێستانی دارمێو ڕەزی ترێی بنارەکان بەکار دەهێنران و بارە کووپەی شەرابیان بۆ هەموو دەور و بەرێک تا ئەسپانیا دەگوازتەوە. ڕەمزی خوای شەرابی سوریی دایۆنیس کەرە. ڕۆمانەکانیش کەریان لە هیرشە سەربازییەکانیاندا بۆ بارهەلگریی و لە ناو ڕەز و بێستانەکاندا و بۆ کشتوکاڵ بەکار دێنا.

(5)
کورد و کەریش جوگرافیا و مێژوویەکی هاوبەشیان هەیە، دەوترێ تاکە دۆستی کورد چیایە، چیا تا ڕادەیەک ژینگەی واریی [کەلتووریی] و قەلای پاراستن بووە، بەلام دۆستی بەراستی کورد هەر کەر بووە، تا خۆفرۆشەکانی جاشئێرانیی کوردستانیان بە ئەنفالکردن و جینۆسایدکردن نەدابوو، ڕێوبانەکانی نێوان 4000 دێهات و شارۆچکەی کوردستان بە کاروانی کەر [یان ئێستری کوڕییەوە] جوان و ئاوەدان بوون. کاتێ ڕێبوارەکان تووشی یەک دەهاتن، بەر لەوەی کەرسوارەکان سڵاو لە یەکتر بکەن، کەرەکان بە لووتبەرزکردنەوە و ددانگڕکردن و نەرمەحیلە، رازی خۆیان دەگۆڕیەوە.
لە بیرمە لە بنارەکانی کانی توو – و کوڕکوڕەوە، کوێستانییەکان بارەترێیان بۆ مەرگە و گوندە دەشتییەکانی بنگرد و خوارتر دەهێنا و بە پارە کە زۆر دەگمەن بوو دەیانفرۆشت یان زۆرتر بە گەنم و جۆ و نیسک و نۆک دەیان گۆڕیەوە. ڕیگای کاروانەکان بە پشت مالی ئێمەدا دەهات،. هەندێ جار لە وەرزی ترێدا بەیانیان زوو لە سەر ڕیگاکە دەوەستاین تا کاروانی بارە ترێکان دەهاتن. بە جووت قەرتالە باریان کردبوو، لە سەرەوە دوو سێ بەرچنەی ترێی هەلبژاردەی نایابیان دادەنا کە بە تەڕەپنگی بۆنخۆش دایانپۆشیبوو، ترێ سپی یان ترێ سەرقوڵکە و زۆر ناوی خۆشی تر کە لە بیرم نەماون، ئەو بەرچنانەمەن بە پارە یان بە گٶڕینەوە لێدەکڕین.
واتە کەر [لەگەڵ گاجووت] بڕبڕەی پشتی کشت و کاڵ و بازرگانیی ناوخٶیی کوردستان بوو. جگە لەمەش هاوکار و یارمەتیدەرێکی بەخزمەتی ژنان بوو، لە زۆربەی لادێکاندا، ژن دەبوو بە شان تەنەکە ئاو یان گۆزە ئاو بۆ ماڵ بێنن، ئەوانەی کە بەختەوەر بوون و کەرێکیان هەبوو، بە کەر و کوندە ئاویان دەگواستەوە. ئەمە بە تایبەتی بۆ وەرزی سەپانیی و سەرخەرمانان لە کاتی چەقەی هاویندا زۆر گرنگ و پێویست بوو.
جاران کارەبا نەبوو، گاز و نەوت نەبوو، بۆ خۆگەرمکردنەوە لە چلەی زستانی بەفراوی و بەستەڵەکدا، تەنیا زۆپە و ئاگردانی دار هەبوو. كی دار بێنێ و لە کوێ؟ ژنانی بەدبەخت کۆڵەچیلکەیان دێنا بەلام ئەمە بەس نەبوو. قەتارەی کەر بۆ چیا دوورەکان بە رێ دەکەوت، کەرداران بێ ڕەحمانە درەختەکانی بەروو و مازوویان دەبڕینەوە هەندی جار کە دار نەدەما رەگەکانیشیان لە بنەوە دەردێنان، بەو ڕیگا تولەڕێ کوێستانییە سەختانەدا لە کەری هەژاریان بار دەکردن، تا بارەکە قورستر و بيەدارێک زیاتر بووایە باشتر بوو. سێ تا ٦ سەعات ڕی، دەبوو کەری هەژار بە هەورازو لێژ و هەڵدێردا ئەم بارە قورسانە هەڵبگڕێت.
خۆ لە کاتی قەسفی تەیارە و بۆمباباران و هیرشی داگیرکەر و راکەراک و دەربەدەریشدا هەر گویدرێژ، زۆر زیاتر لە بنکردە خۆفرۆش و هەڵاتووەکان، بە هانای کوردەوە هاتووە.

(6)
لە ساڵی 1992 دا کە بۆ یەکەمجار گەرامەوە باشوور، دەرهاویشتەیەکی کارەساتەکانی ئەنفال، لە پاڵ دیمەنی هەزاران دێ و گوندی خاپووردا، دیاردەی دڵئازاردەری سەدان کەری خوێریکراو بوو لە لادێ وێرانەکاندا، لە هەموو ڕیگاو بانێک دەبینران، دیارە جاشئیرانییەکان، دروستکەرانی حەقیقیی ئەنفال و جێنۆساید، باکی مرۆڤیان نەبوو تا باکی کەرگەلیان بێت؟
باکی ئەو 180000 مرۆڤە کوردەیان نەبوو کە بە زیندەبەچالکردنیان دابوون؟ باکیان نەبوو بزانن چیان بەسەر هاتووە، لە کوێن؟
باکیان نەبوو بزانن کەسوکار وخزم و کەسیان ماوە یان نا؟
باکیان نەبوو بیر لە ژیانی ئەوان و دابینکردنی خانووبەرەو نان و ئەمان بۆ ئەوان لە پێش هەموو شتێکی تردا، بەر لە دزیی و داگیرکردن و ئاودیوکردن بۆ دروستکردنی دەسەڵات ودارایی بۆ بنەماڵەکانی خۆیان، بکەنەوە ؟
باکیان نەبوو 4000 هەزار گوند و شارۆچکەی کوردستان خاپوورکراون و زیندەیان تێدا نەماوە جگە لە سەگ و کەری پیرۆز، و بەمە شارستانی کۆنی هەزاران سالەی گەلەکەمان خاپوور کرا، ژێرخانی کشتوکاڵی و کۆمەڵیی و کەلتووریی و زمان و زار و واری خاپوور کرا؟
جا گەواد باکی ئەمانەی نەبێت، چۆن باکی کەری بەستەزمانی دەبێت کە ئەمە ئاستێکی پێشکەتووی عەقڵی ویژدانیی دەوێت؟
گەڕانەوە گەڕانەوە
خۆخۆرەکانی بنار
چەند بە زوویی چەند بە زوویی
بوونەوە بە
سەرسەرییەکانی شار !!

(7)
کەر بەزەڕە ترین و بێزەڕترین گیاندارە
کەر جوانە، دڵگیرە، نازدارە
گوێ درێژ و پشتپان و کورتانییە
هاورێی منال و پیر و پەککەوتە و تەنیایی یە
توولەڕێ و لاڕێ و گردەڕێ و هەوراز
کەر بٶی دەچێ، بە سەبر و هەنگاوی بێ باز
بارهەلگری ڕێی دووری شارستانیی یە
هاوڕێیەکی دلسۆزە، تاکە چاکە وێنەی نییە.
ئاشتیخوازە، بێ نیازە، ئازا و بەهێز و بەگوڕە
خۆشتی دەوێ، خۆشت بوێ، بە هاوڕێی خۆت وەری گرە.

(8)
دەوری کەر لە شارستانیی و خزمەتگوزاریی مرۆڤ زۆر زیاترە لەو گەوادانەی جەهالەتی هەزارساڵەی ئەعرابیی کە پێیان دەوترێ خەلیفە و ئیمام و والیی و موفتی و شیخ و سەلەفی ساڵەح کە هەموویان گەورەگەوادی زەمانی خۆیان بوون و بە شێوەیەکی ئۆرگانی بە دەسەلاتی ستەمگەری سەردەمی خۆیانەوە بەسترابوونەوە و دروستکراوو پەروەردەکراو و موفتیزمانی ئەوان بوون.
ناتوانین باسی تەنیا یەک داهێنانی ئەوان بۆ خزمەتی خۆشیان نەک مرۆڤایەتی بکەین.
ئەوانە زۆر زیاتر لە موفتییە گەوادەکانی ئێستای ئەزهەر و ئالی سەعود و ئالی تەمیم و ئەردۆگان، پیاحبە و پێلاو و مورتەزەقەی دەسەلات بوون و تا ئێستاش نەوەکانیان و مریدەکانیان بۆ نیشاندانی وەحشییەتی خۆیان کەر بە شاخدا هەڵدەدێرن و لە شاردا دەیسووتێنن، و یەکتر سەر دەبڕن و جەرگ و دڵی یەکتر بە زیندوویی دەردێنن و دەیخۆن و بە دەم هاواری ئەڵڵاهوئەکبەرەوە هەزاران کەسی بێ تاوان لە نەتەوە و دینی خۆیان بە یەکەوە رەمی دەکەن، یان زیندە بەچال یان زیندە سووتاو دەکەن، کۆمەلگاکانی جوانیی و ئەخلاق و عەقڵ و هونەر و شارستانێتیی بە کافر ناودەبەن بۆ غەزوە و غەنیمە و جیهادی نیکاح پەلاماریان دەدەن و گەورەترین و کاریگەرترین کەڵکوەرگرتنیان لەو دوو سێ هەزار ساڵەی پێشکەوتنی شارستانیی و زانستیی و تەکنۆلۆجی مرۆڤایەتیی، دروستکردنی پشتینی خۆتەقاندنەوەیە، ئەویش لە ناو ئەهل و کەسی خۆیان، لە ناو بازاری قەڵەبالغی پڕ لە کاسبکار و کرێکار و ژن و منداڵی داماو و هەژار.
بۆ دروستکردنی زەماوەندی خوێن و گۆشت و ئێسقانی سووتاوی مرۆڤ و پەڕێنەوە بۆ بەهەشتی جیهادی نیکاح، خۆیان دەتەقێننەوە.
بەڵێ گوێدرێژەکان لەم جۆرە ڕیشدرێژە بزەڕ و بەزەڕانە چاکتر و پاکتر و سەد قات پیرۆزترن.

(9)
بە عەقلی خۆداپێداوی خۆت و بەس، بیر لە خۆر و ئاسمان و ژیان و باران و زیندەوەران و سروشت و گەردوون بکەوە، دین بەرەو زانست و ئاشتی و جوانیی و بەرزیی و پیرۆزیی خوداییت دەبا.
بیر لەو ڕیشدرێژە سک پڕ لە گوو و دڵ پڕ لە ڕق و مێشک پڕ لە زبلانە بکەوە کە بۆ بیری ئەهریمەنیی و خزمەتی زاڵم و موستەبیددان خۆیان کردۆتە نوێنەری خودا لە سەر ئەرز و بەناوی یەزدان و گەردوونی پیرۆزەوە پیسایی خۆیان دەڕێژن، دین پیسترین جۆری گەوادیی ئینسانە بەرامبەر ئینسان.

(10)
خۆ گەر خەلكی کوردستانیش ئەم نیو سەدەیە بە دوای گوێدرێژە شاخییە پیرۆزەکانی خۆیان بکەوتنایە، نەک بنکردەی گەوادی خۆفرۆش و خەڵکفرۆش و خاکفرۆش، ئەوا قەت خاکەکەیان ئەنفال نەدەکرا و قەت جار لە دوای جار، نەدەکەوتنە ناو هەمان چاڵی ملشکان و ماڵوێرانیی و خاکەکەیان نەدەبووە ئەنفالستان و گەوادستان..

(11)
گەوادەکان زۆر لەوە گەوادترن حەددی ئەوەیان هەبێت پێیان بڵێین: کەر.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت