دڵشاد مەجید: ئایا بەرھەم ساڵح. قوربانی قۆناغێکی نوێی سیاسەتی ئەمریکایە یا شەریکی ئەو قوناغەیە.؟

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەم خوێندوەیە رای خۆم و بۆچوونی خۆمە لەدەرەوەی ھەست و سۆز و ڕق و بەرژەوەندی و پروپاگەندەیە.. ئەم گۆرانکاریانەی لەچەندڕۆژی ڕابردوو روویدا لەزۆنی سەوز پێویستی بەلێکدانەوەیەی فرە گۆشە نیگا ھەیە.. بۆئەوەی ھەندێ وەلامی مەنتقیمان بۆ ئەم پرسیارانە دەست دەکەوێ..
ھۆکار چیە بەرھەم سالح ناوبانگی سیاسی خۆی لەکەدار دەکا، کەچی حزبەکەشی ( ھاوپەیمانی)زۆر بەرێزەوە خواحافیزی لێدەکا؟
بۆ ئەمریکا جۆری دەست تێوەردانی لە گفتوو و ھەماھەنگی کردن دەگۆڕێ بۆ رێکخستنی ریزەکان؟
ئەم ھەوڵەی ئەمریکا تەنیا بۆ عیراقە یا بۆ ھەرێمە؟
پارتی بۆ کێشە بۆ ئەم پۆستەی یەکێتی دروست دەکا، ئایا لەترسی بەرھەمە، یان پارتی ئامانجی تری ھەیە؟ ترسەکانی پارتی چیە لەم ھەنگاوەی ئەمریکا؟ ئایا حەقیقەتی گوشارەکانی پارتی بۆسەر یەکێتیە، یا بۆ سەر ئەمریکا؟

لەم بەشە ھەوڵ دەدەین بزانین قوناغی نوێی سیاسەتی ئەمریکا لەعیراق ھەیە ئەگەر ھەبێ چیەو چۆنە.؟
گۆڕانکاریەکانی ساحەی سیاسی عیراق .. وای لە ئەمریکا کرد کەشێوازی ئیدارەدانی ھێز و سیاسەت و مامەڵەی لەگەل ھێزو گڕوپ و جەمسەرەکان بگورێ.. ئەم گۆرینی شێوازی مامەڵەکردنەی ئەمریکا.. ھۆکارەی ئێرانە.. ئێران وای لە ئەمرییکیەکان کرد.. بۆ یەکلاکردنەوەی بەرەکان و رێکخستنی ڕیزەکان.. ھەمان شێوازی ئیدارەدانی ئێران بگرێتە بەر..
جاران ئەمریکا.. تەنیا ( تەحەشودی ھێزە سیاسیەکانی دەکرد) ھیچ کاری لەسەر دروستکردنی ختابی سیاسی و ڕەچاوکردنی بەرژەوەندی ئەو ھێزانەی نەدەکرد.. بەڵکو لەگەل ھەر ھێزێک بەدڵی ئەو ھێزە کاری دەکرد.. بۆنموونە لەگەل پارتی بەشێوازێک لەگەل یەکێتی بەشێوازێکی تر مامەڵەی دەکرد..
کەچی ئێران بەپێچەوانە.. تادێ بەرەکەی تۆکمەتر دەبێت ، بەڵکو ئێران لە ووردەکاری زۆر بچوک ھێزی خۆی بەکاردێنێ و بەرژەوەندی ھەمووانیش رەچاو دەکاو دەپارێزێ .. بۆ نموونە لەمەسەلەی جێگری دووەمی سەرۆک پەرلەمانی عیراق.. ئێران لەسەر ئاستی قونسڵیەت داوای لەکۆمەڵی ئیسلامی کرد کە ئەحمەدی حاجی رەشید پاشەکشە پێ بکات..
ئەمریکا یەکەم ھەوڵی بەو ئاراستەیە لە دەستگیرکردنی ( فالح فیازی ھەوپەیمانی کولتەی نەسری عەبادی) بوو کاتێ لەناو لیستەکە.. لەبەرامبەر عەبادی خۆی بۆ سەرۆک وەزیرانی کاندید کرد.. ئەوەبوو دوای ئازادکردنی یەکسەر فالح فەیاز سەنگەری بۆ بەرەی مالیکی گواستەوە.. تائەوکاتە ئەمریکا ھێشتا ستراتجیەتی رێکخستنی ریزی ( توحید الصفوص) دەست پێ نەکردبوو.. ئەو تەنیا لەھەوڵی پاراستنی ئامانجی ستراتجی خۆی بوو .. ئەویش ھێشتنەوەی عەبادی وەک تاکە کاندید لەوبەرەیە..
بەڵام کاتێ بینی بەرەی عەبادی ڕۆژ لەدوای ڕۆژ لە ھەڵوەرینە و تاک تاک گروپ گروپ بەرەو بەرەی مالیکی دەرۆن بەتایبەتی رێکەوتنی پارتی لەگەل ئەو بەرەیە.. ئەمریکا لێرەوە ترسی لێ نیشت و شێوازی ئیدارەدانی کێشەو ھێزەکانی گۆڕی..

ئەم شێوازی نوێی کارەی ئەمریکا بۆ دوو ئامانجی سەرەکیە..
A- یەکەم رێکخستنەوەی ریزی ھێزەکان..
B- دووەم دروستکردنی پارسەنگی ھێز لە ھەردوو گۆرەکانی عێراق و ھەرێم..
ئەمریکا ھیچ کێشەی گەورەی لەناو عیراق نیە.. چونکە پارسەنگی ھێز لەنێوان حەشدی شەعبی و شەقام دروست بووە.. واتە لەنێوان (عامری و سەدر) عامری خاوەنی ھێزێکی زیاتر لە ( 150) ھەزار چەکدارە.. بەڵام موقتەدا خاوەنی ملیۆنان کەسی سەر شەقامە.. بۆیە ھیچ کام لەو دووھێزە ناتوانن بەبێ ڕێکەوتن بەتەنیا دەسەڵات بگرنە دەست.. دەبێ پێکەوە بن.. ئەگەر (حەشد )دەسەڵاتی لەدەست بێ.. ئەوا ھەموو رۆژی جادە سەرئێشەی بۆ دروست دەکا.. ئەگەر موقتەداش دەسەلاتی بەتەنیا لەدەست بێ ئەوا حەشد ھەر ڕۆژەی پەنگێکی بۆ دەنێتەوە..
ئەمریکا بۆ ئەوەی ئەو بەلانسی ھێزەش لەھەرێم دروست بکا… تەفەرد و تاک ڕەوی بڕیار و پەرش وبڵاوی نێوو ھێزەکان نەمێنێ.. دەبێت ھێزەکان رێکبخرێنەوە.. ئەمە یەکم جارە مەکگۆرک تەداخلی رێکخستنەوەی ماڵی حزبێک بکا.. ئەم ھەنگاوەی مەکگروک لە گەڕاندنەوەی بەرھەم ساڵح بۆ ناو یەکێتی و کردنی بەتاکە کاندیدی یەکێتی لەوە زیاتر ھیچی تری لێ ناخوێندرێتەوە.. کە ئەمریکا دەیەوێ پارسەنگی ھێز بگەرێنێتەوە.. بە چوونی من دوای ھەڵبژاردنی کوردستان، سەرەتا یەکێتی خۆی دواتر بەھاوکاری ئەمریکا کار لەسەر بزووتنەوەی گۆرانیش دەکرێ.. کە ئەگەر لەگەڵ یەکێتی (یەکیش نەگرێتەوە) لەگەڵ یەکێتی ببنە ھاویەیمانی یەکتر.. بۆیە بۆ بەرچاو ڕوونی بەباشی دەزانم ھەردوو ھێزی گۆران و نەوەی نوێ . پێش ئەوەی دژایەتی و ڕقەبەرایەتی و سوکایەتی بەبەرھەم ساڵح بکەن.. بیر لەم قوناغە نوێیە بکەنەوە.. بە بئ ئاگایی خزمەتی ئەجداکانی پارتی نەکەن.. نەوەک دەخرێنە دەرەوەی ھاوکێشەو یاریەکان..

بەردەوامی ھەیە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت