PUK-1

دێهات عوسمان : براوەی یەکەم کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان ، دۆراوی یەکەم یەکیتی نیشتیمانی کوردستان .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

یەکێتی : بارزانی سمبوڵی چەپکە گوڵەکەیە .
یەکێتی چەند پێژنیارێك لە بەرژەوەندی پارتی دەخاتە رووی حیزبەکان .
تەواوی ئەو پێژنیارانەی کە لە کەناڵە بیندراو بیستراوەکانەوە وەک و پاکێجە چارەسەریەکەی یەکێتی ناسرا ، دەرخستنی هەڵوێستی ڕوونی یەکێتی یە ، کە پشتیوانی پارتی دەکات لە قۆرخکردنی دەسەڵات لە باشوری کوردستان . پێشنیارکردنی ئەو پاکێجانە جگە لە سەرخستنی پارتی لەو قەیرانە نێوخۆی و هەرێمی و نێودەوڵەتی ، کە تێی کەوتوو هیچ مانایەکی تر ناگەێنێت .
بە تەرحکردنی ئەو پاکێجانەی کە یەکێتی خستیە روو ، کە ناوەرۆکەکەی بریتیە لە مانەوەی بارزانیە لە پۆستەکەیدا ئاماژەیەکی ڕوونی هەڵوێستی یەکێتیە بۆ بەباوك کردنی بارزانی بەسەر هەێمی کوردستانەوە ، ئەمە ئەو راستیە دەردەخات کە یەکیتی بووە بە ئەڵقەی نێو پەنجە پارتی ، پارتیش هەر جارەو لە پەنجەیەکی دەکات .
بە بینینی ئەم هەنگاوە چاوەروانکراوانەی یەکێتی دەتوانین بڵێن پارتی تا رادەیەکی باش سەرکەوتوو بووە لە سیاسەتی بێ هەیبەتکردن و شکاندنی شکۆی سەروەری یەکێتی لە دوای ساڵی ٢٠٠٥ بەداواوە ، ئەوەتە هەر هەنگاوێکی یەکێتی لە زەرەری خۆیەتی و بەقازانجی رکەبەرە دێرینەکەیەتی کە پارتیە ، ئەمەشە سەرکەوتنی سیاسەتەکانی پارتی دەردەخات لە لاوازکردنی یەکێتی لە نێوو جەماوەری کوردستان .
دەرکردنی کۆمەڵێك بەیاننامەی بێ بنەما و هەڵسەوکەوتە بێ ستراتیجەیکانی و فرەسەرکردایەتی و فرە لێدوانی یەکێتی بووە بەهۆی ئەوەی بەشێك لە ئەندامە بەئاگاکانی یەکیتی هەست بەشکاندنی سەروەری حیزبەکەیان بکەن کە لەلاین هەندێك لە دەستەی سەرۆکایەتیەکەیانەوە زەمینەی بۆ ساز دەکرێت . ئەم هۆکارە وایکردووە کە تا دێت یەکێتی لە ڕووی جەماوەریەوە بچوك ببیتەوە بەجۆرێك ، ئەگەر وابروات لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی ٢٠١٧ دەبێتە رکابەری حیزبە پچووکان .
لە ئیستادا یەکێتی لە هەوڵی تۆڵە سەندنەوەیە لە بزوتنەوەی گۆران بەرێگای ناراستەوخۆ پشتیوانیکردنی پارتیە لە کارە نایاسیەکانی ئەو حیزبە بەرامبەر بەدام و دەزگا یاسایەکانی هەرێمی کوردستان . لەلایەکی تریشەوە یەکێتی بە وەرگرتنی کۆمەڵك و بەڵێنی پێدانی پلەوپایەو ئیمتیازات لە لایەن پارتیەوە فریودراوە بۆ هەڵوەشاندنەوەی رێکەوتنە چوار قۆڵیەکەی نێوان یەکیتی و گۆران و یەکگرتو و کۆمەڵی .
لەم یاریە ناسیاسیەی کە یەکێتی و پارتی دەیکەن دۆڕاوی یەکەم یەکێتی و دۆراوی دوەم یەکگرتووی ئیسلام و مانەوە وەك خۆی پارتی دەبێت و براوەی یەکەم کۆمەڵی ئیسلامی و براوەی دوەمیش بزوتنەوەی گۆران دەبێت .
ئەوەی بەدیی دەکرێت تا ئەم ساتە وەختە هەڵوێستی نەگۆر و بوێرانەی کۆمەڵەی ئیسلامی کوردستانە کە بۆتە هۆی راکێشانی سەرنجی بەشێکی زۆر لە جەماوەری کوردستان بۆلای خۆی . لە ئیستادا کۆمەڵی ئیسلامی زۆر ئازایانە بەرگری لە هەڵوێستی خۆی دەکات و ئامادە نیە مل بۆ داواکانی پارتی بدات و بەردەوامە لە پشتیوانیکردنی سەرۆکی پەرلەمان و قەڵایەکی بەهێزیشە بۆ نە کەوتنی بزوتنەوەی گۆران لەم دۆخە دروستکراوەی هەرێمی کوردستان .

کلیک بکەرە سەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە بنێرە بۆ هاوڕێکانت

 

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت