Ashti-Hawrami

 دێهات عوسمان : کوردستان بووە بورکانێك سەوزایەکان دەسوتێنێت و وشکایەکان دەپارێزێت  .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەگەر تورکیا فیکەی لی بکردایە بەپێی پەتی رایدەکرد و سەری لە ئەژنوی نەویتر دەکرد  ، لە ئاستی فەرمانی تورك  . ئەوەتە هیچ رێز لە هەیبەت و شکۆی دیوەخانەکەی کوردستان , ببورن پەرلەمانی کوردستان ناگرێت و ئامادە نابێت , بچێت بەدەم داوای پەرلەمانەوە !!

پێشینان دەڵێن : ئەم جۆرە مرۆڤانە شێری ماڵەوەو رێو دەرەوەن
ئاشتی هەورامی ئامادەیە سەدان جار سەردانی تورکیا بکات
بەڵام ئامادە نیە سەردانی پەرلەمانی کوردستان بکات !!!!!
ئاخر پەرلەمان جیگای لیپرسینەوەی دز نیە تا بانگی دز بکەن،،،،
بەڵام بڵیم چی پەرلەمانی کوردستان پەناگەیەکە بۆ نا بەرپرسەکا !!!!
لەراستی دا دادگا ئەگەر هەبێت جێگای بەرشەقدان و سزادانی دزەو مرۆڤ کوژ و تاوان باران و مرۆڤە زیان بەخشەکانی نێو کۆمەڵگایە ،، بەڵام دیسان بە داخەوە لەکوردستان دادگا شکۆی شکاوەو هەیبەتی خۆی نەپارساتوە هەمیشە دادگاکانی کوردستان کۆیلە ئاسا بوون لەژێر فەرمان و دەسەڵاتی بەرپرسە دز و گەندەڵ و مافیا ئاساکانی کوردستان سەریان بەبەرزی نەبینیوە !!!
نازام بۆچی هەر کات باسی گەندەڵی یان باسی دزو جەردەی بەرپرسێك دەکەی راستەوخۆ دادگاو حکومەت ئەو کەسە بەتێکدەر یان بەئاژاوەگێر و خزمەتکاری دوژمنانی کورد ناوی دەبەن ؟ .
کەچی بۆخۆیان وەزیر و پەرلەمان و حکومەت لە بەرژەوەندی دوژمانی کورد کاردەکەن و خۆیان نابینن وەك و جاش و خائین و خۆفرۆشێك  .
باوەر بکەن کوردستان لەدایك و باوكم خۆشتر دەوێت دەزانن بۆ ؟ .
چونکە دایك و باوکم تەنها دایکو باوکی ١٢ مرۆڤە ،،
بەڵام کوردستان دایك و باوکی زیاتر لە ٤٠ ملێۆن مرۆڤە ،،،
ئایە لە کوردستان دۆستایەتی و جێبەجیکردنی فەرمانی ئێران و تورکیا و عەرەب و دوژمانی کورد خزمەتە بە کوردستان ؟ .
یاخود ئاشکراکردنی گەندەڵ و پەنجە راکێشان بۆ نا بەرپرسەکان و هۆشیار کردنەوەی تاکی کوردو هەوڵدان بۆ گەرانەوە کەسایەتی تێكشاو بۆ مرۆڤی کورد لەکۆمەڵگای رۆژهەڵاتی ناوەراست ؟ .
دەبوو هەرکات کەسێك رەخنەیەکی گرت یان گەندەڵیەکی ئاشکراکرد ئەو مرۆڤە وەك دڵسۆزترین تاکی کورد وەسف برایەو خەڵاتی پێبەخشرایەوە و دادگاش بەداوداچونی بۆ ئەو بابەتە بکردایەوە ، ئەو گەندەڵەی سزا بدایە ،،،، لە کوردستان ئەمە بەپێچەوانە دەبێتەوە  . 
من تێناگەم بۆدەبێت کاوەو زەردەش و عبدالستار و سۆرانەکان دەر نەکەونەوە و ئەو کەسانەی کە ئەم مرۆڤانەش ون دەکەن و لە ژیان و لە کۆمەڵگا دایان دەبرن وەك و پاڵەوان ببیندرێن ونمایش بکرێت بۆ بۆ بۆچی ؟ .
ئاخ کوردستان چۆن بوویت بە ئاگرێك و نمامە سەوز و تەرەو گەشاوەو بەرهەم دارەکان دەسوتێنیت و دارەوشك وکڵۆڵ و بێ سودەکان دەپارێزی  .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت