psht2

دەتەوێ بمدۆزیتەوە؟.. ئەفسانە سروش .. مەهاباد .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ده‌ته‌وێ کۆم بکه‌یته‌وه ‌.؟

بیستم ماندووی ،

به‌ڵام

به‌په‌رۆشەوە بگه‌ڕێی و

بمدۆزەوه‌.

بگه‌ڕێ کۆڵان بە کۆڵان

ده‌رگا به‌ ده‌رگا

جێژوان به‌ جێژوان

تا ژێر سێبه‌ری

هه‌مه‌موو

درەختە‌کانی شار

دەتوانی بمدۆزیته‌وه‌

بمدۆزه‌رەوه ،‌

ئه‌گه‌ر توانیت کۆم بکه‌ره‌وه‌

بزانم دەتوانی؟

من هه‌ر لێره‌ و

هه‌ر له‌ وێ نیم

هه‌ر پارچه‌یه‌ك و

دوان و سیان نیم ،

ئه‌گه‌ر توانیت

بگه‌ڕێ بمدۆزه‌وه‌

کۆم بکه‌ره‌وه‌

چاو بۆ چی من دەگێری ؟

خۆشەویستیم !

کینە هات و بردی .

چاوەڕوانیم !

بۆ تۆ لەکەناری درۆکانتدا

بەجێ مای بەجێ

دەستەکانم ترازن

لەدەستت و

لە ئەژنۆی خەمت ئاڵاون

لێوەکانم !

دوور لەلێوت لێو بەلێوی

بادەی مەستن .

لەچیم دەگەرێی و

بیدۆزیتەوە

لەکوێ دەتەوێ

کۆم بکەیتەوە …

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت