فرۆکەخانەی هەولێر : رەوانەکردنی خێزانی چەند گەورە بەرپرسێک لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ ئیماراتی عەرەبی
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
شەوی 8 لەسەر 9ی8ی2014، فڕۆکەیەکی تایبەت لە فرۆکەخانەی هەولێر ئامادەکرا بە مەبەستی گواستنەوەی 22 کەس لە خێزان و ژن و منداڵانی دەستەیەک لە لێپرسراوە هەرە باڵاکانی هەرێمی کوردستان لە هەولێرەوە بۆ فرۆکەخانەی ئیماراتی یەکگرتوی عەرەبی .
بەپێی ئەو زانیاریانەی سەرچاوەیەکی ئاگادار و باوەڕپێکراو بڵاویکردۆتەوە، شەوی رابردوو، بە فرۆکەیەکی تایبەت و لە دەرەوەی کۆمپانیا ئاساییەکانی گواستنەوەی هاوڵاتیان، 22 ژن و منداڵ و کەسوکاری پلەیەکی دەستەیەک لە لێپرسراوە هەرە باڵاکانی کوردستان رەوانەی فرۆکەخانەی دوبەی کران لە ئیماراتی عەرەیی و کاژێر 4:00ی بەرەبەیان گەیشتنە ئەو دەوڵەتە عەرەبییە .
بەپێی ئەو سەرچاوە باوەڕپێکراوە، کاتی گەڕانەوەی ئەم بنەماڵە باڵایانە بۆ هەرێمی کوردستان نادیارە و پەیوەستکراوە بە ئاراستەی رەوشی سیاسی و تەناهی لە هەرێمی کوردستان .
سەرچاوت/ میلەت
وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە
- بابەتەکانی تری وتاریکورد
-
ئەیوب شێخ بابۆ بارزانی: قڕکردنی بنەماڵەی حەمەد ئاغای مێرگەسۆری لە ئاداری 1975 و قرکڕدنی بارزانیەکان لە مانگی ئابی 1983.
- -
چراخان حەمە عەزیز: چۆن لەڕێگەی فەلسەفەو ژیانی سۆکراتەوە، مرۆڤ جارێکی تر خودی خۆی بنیات بنێتەووە.
- -
مەولوود ئافەند: دادگای باڵای ئەمریکا چۆن بەرپرسانی پارتی و بنەماڵەی بارزانی ڕیســــــوا کرد.!
- All Posts