Newt

زانا عوسمان : نەوتە ڕەشەکە یان دەستە ڕەشەکان !!؟؟

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لەدەرەوەی ئەو قەیرانە قووڵە چەند هەفتەییە ، ئایا ئەم هەرێمە بچوکە بەو ژمارە دانیشتوانەى کەهەیەتیوو وە ئەو داهاتە لە %17ى کەلەبەغداوە دێت لەماوەی ساڵێکدا دەگاتە هەرێم و ئەو داهاتە زۆرو گەورەیەی کەلە ناوخۆدا هەیە کەلەچەندین سێکتەری جیاوازەوە حکومەت کۆی دەکاتەوە کەئەویش سەرباری لە %17ی بەغدا ئەو داهاتی ناوخۆییەش دەیان ملیۆن دۆلار دەرئەنجامیەتی لەکۆکردنەوەی ، من نایەم شیکردنەوەیەکى ئابوریانەى ورد بکەم بۆ چۆنیەتى بەهەدەردانى ئەم داهاتە زۆرەى هەرێمى کوردستان ، چونکە چەندین ساڵە شیکردنەوەى وردوو درشتى ئابوریانە بۆ داهاتەکانى ئەو مەملەکەتە ویرانەیە کراوە لەسایەى داهاتێکى زەبەلاح ، وە لەو چەند هەفتەیەى ڕابردوودا بەهۆى تێکەوتنى هەرێم بەو تەنگژە دارایەى کەبەرۆکى گرتووە لە سایەى خێزانە دەسەڵاتدارێکى دیاریکراوى گەندەڵى ئەم هەرێمەوە چەندین شیکردنەوەى ترو جۆراو جۆرى زانستیانەى بۆ کراوە ، هەر لەهۆکارەکانى سەرهەڵدانى تاوەکو شێوەو ڕێگاکانى چارەسەر بۆى .

بەڵکو لێرەدا دەپرسم ئایا ئەو قەیرانە داراییەی کە ئێستا بەشێوەیەکی قوڵ و گەورە کاریگەریەکانی دەرکەوتووە لەسەر گشت کۆمەڵگا بەبێ‌ جیاوازی ، دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ڕێژەیەی کەلەبەغداو وە ئەو ڕێژەیەی لەناوخۆی وڵاتدا دەست دەکەوێت ؟ بەدڵنییایەوە هەموومان ئەگەر بەویژدانەوە وەڵامی ئەم پرسیارە بدەینەوە تەنانەت بە سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەرو وە سەرۆکی ماوە بەسەرچووش ئەوانیش وەک ئێمەبەنەخێرێکی دڵنیاییەوە دێنە وەڵام ( ئەگەر ویژدانیان بۆ ماوەى چەند چرکەیەک گەورەتر لەسەپاندنى خۆیان بەسەر میللەتدا بکەوێتەکار) !؟ وەڵامدانەوەش بەنەخێر لەسەرچاوە زۆرو زەبەلاحەکەی داهاتەکانەوەیە ، بۆیە لێرەدا بنەڕەتی سەرهەڵدانی ئەو کێشە داراییەی کەسەری هەڵداوەو تەواو گشت جومگەکانی ژیاری کۆمەڵگەی شڵەژاندووە بەبۆچوونی بەندە ناگەڕێتەوە بۆ نەوتە ڕەشەکە کەهەندێک بە نەحلەتەی ژیان ناوی دەهێنن واتە نەفرەت لەو بەرەکەتە گەورەیە دەکەن کەخوای گەورە پێشکەشی میللەتێکی ڕاوەستاوی وەک ئێمەی کردووە لە ئاست ئەو دەسەڵاتدارە ڕووڕەشانەی ئەم داهاتى نەوتە بۆ بەرژەوەندی خۆیان و لایانگرانی خۆیان وەک هەوا پێیان دەبەخشن ، بۆیە ئەگەر ئەو نەوتە ڕەشە نەبوایە لەو ئەستە بیرکردنەوەو تێگەیشتنمان لە ژیان وەک ئێستا بوایە ئەوە لە سۆماڵ و بۆمباى و هاوشانی چەندین وڵاتی تری وەک ئەوان لەگەڵ یەکتر بەو شێوەیەی ئەوان ڕۆژمان وەک شەوو وە شەومان لەبێڕۆژی دەهاتە بەرچاو ….

بۆیە ئەم حاڵە شڵقاوە و ناجێگیرەی کە هەرێمی کوردستان تێیکەوتووە دەگەڕێتەوە بۆ دەسەڵاتدار و بەرپرسە ڕوو ڕەشەکان کەدۆزەخێکیان بە داهاتى نەوتە ڕەشەکە بۆ دروستکردوویینە بەپێچەوانەى بەرەکەت بوونى داهاتى نەوتە ڕەشەکە ، نەک نەوتە ڕەشەکە خۆى لەخۆیدا نەفرەت بێت بۆمان بەڵکو بەرەکەتێکى هێندە گەورەو بەبەهایە کەلەدورى دەستە ڕەشەکان دەتوانرێت لەماوەیەکى کەمدا تەواو بەهەشتێک لەم هەرێمەدا بێتە بوون ……

  

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت