سامان غفور ھەورامی: ئەزمونێک لەناو ئاگردا.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەوەی لەمێشکی ئێمەدایە و هەوڵی هەڵکۆڵینی دەدەین، کۆمەڵێک پرسە کە لەمێشکماندا دێت و دەچێت، کە لێرەدا هەوڵ دەدەین پرسەکان بخەینە ڕوو. وەڵامەکانیش بەپێی بیروبۆچونی خۆمان کەمێک شرۆڤە دەکەین و، وەڵامەکان لەسەر ئەساسی ئەو ڕووداوانەیە کەڕوویانداوە. بۆیە گەر توانراش ڕێگەیەک بۆ داهاتو دانێین..
بۆچی دەسەڵاتەکەی ئەسەد وەک ھاوڕێکانی نەکەوت؟ پرسیارێکی گرنگ هەیە چ شتێک دەبێتە سەپۆرتی سیستەم و دەسەڵاتەکەی ئەسەد؟ ئایا لاوازی و کەمبوونی پەیوەندیە نێودەوڵەتیەکانی ئۆپۆزسیۆنە یان بەهێزبوونی دەسەڵاتەکەی ئەسەدە؟! ئایا ئەو ئەزمونەی کورد لە سوریا ڕێکەوت بوو یا پلان و لێھاتویی خۆیان بوو؟ ئایا دوژمنەکانی کورد دەھێڵن کورد لە سوریا بحەسێتەوە؟ ئایا مەوقعیەتی کورد بەھێزە لە ھاوکێشە نێودەوڵەتیەکاندا؟ ئایا مەوقعیەتی ئۆپۆزسێۆنی سوری بەھێزە یان دەسەڵاتەکەی ئەسەد؟ لەمڕۆدا سوریەکان لەبەردەم کێشەی مەوقعیەتدان کە وای کردووە یەکێکیان بەهێز و ئەوانی تر لاواز بن، چ شتئک ھۆکارە کە گۆڕانکاریەکان سست و لاواز دەرکەون لە سوریادا؟ چ شتێک وای کردووە کە هیزی گۆڕانکاری لەسوریادا بچوک و لاواز دەرکەوێت؟ بۆچی کورد بیری لەکانتۆنەکان کردەوە؟ کە بەڕای من کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بیری لەوە کردووەتەوەکە سوریا دابەش بکەن بۆ کۆمەڵێک کانتۆن تامەودای جیاوازیەکان کورت و بچوک بکەنەوە.
پرسیارێک لێرەدا هەیە کێ سوریا دەپارێزێت؟ سوپا خەڵک دەپارێزێت یان خەڵک سوپا دەپارێزێت؟ ئایا دەکرێت بڵێین سەرکردایەتیکردنی جەنگەکە پلانێکی سەربازی و سیاسی بێت بۆ وێرانکردن یان توانای بەرگریکردنی سوپا دەپارێزێت چ ئەوەی سوپاکە ئۆپۆزسیۆن بێت یان هی دەسەڵات بێت.
ئایا دانبەوەدا دەنێن کە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆن شکستیان هێناوە لەدژی دەسەڵاتەی ئەسەد بەهۆکاری پاڵپشتی دوو دەوڵەت کە پشتگیری ئەسەد دەکەن لەڕووی هێزی سەربازیەوە، وایکردووە کە ئەسەد زۆر بەبەهێزی دەربکەوێت و ئەوانی تر لاواز دەربکەون.
سوپای ئەسەد پارێزگاری لە سوریەکان دەکات لە پێشلکاری سەر سنورەکانی، وە وازیش لە ئەرکە گرنگەکەی خۆی دەهێنێت دیفاع کردنە لەخۆی بەهۆی توڕەبوونی خەڵکەوە.
جەنگێکی دورودرێژ لەنێوان سوریەکاندا دروست بووە بەهاوکاری و پاڵپشتی ڕوسیا و ئێران واتە فیتنەیەک لەنێوان سوریەکاندا دروست کراوە کە هۆکارەکەی زۆرتر بۆ ئێران و ڕوسیا دەگەڕێتەوە. لەکاتی ئەم فیتنەیە و ئاژاوەدا زۆر گروپ و هێزی میلیشیای چەکداری دروست کراون لەژێرناو و پەرچەمی جیاوازدا، بەم هۆکارە ئاگری جەنگەکە زیاتر بڵێسە دەسەنێت و زیاتر تاوی پێدەدرێت، لەپەنای ئەم بڵێسەیەشدا هەوڵی لەرزۆک دەدەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی سوریا بەڵام لەبەرئەوەی کە بەرژەوەندیەکان زۆرن و دەستەکان تابێت زیاد دەکەن لەبەرئەوە کێشە سەرەکیەکە دەمێنێتەوە و بە بەتاڵی دەمێنێتەوە. لەژێر ناوی سیاسەتی ئاڵوگۆڕ و سیاسەتی وێرانکردندا هەوڵ دەدەن ناوچەکانی ژێر دەستی ئەوانی تر ئازاد بکەن، هەردوولا بیانو دەهێننەوە بۆ پەلامارەکانی خۆیان، بەم کارەیان سیاسەتی خۆ بەفریشتە کردن و ئەوانی تر بەشەیتان کردن دەردەخەن.
لەڕوویەکی ترەوە سوپای ئازاد لە دوو ساڵی ڕابردودا هەوڵی ئەوەی دەدا خۆپیشاندەران و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆی بپارێزێت لەدژی دەسەڵاتەکەی ئەسەد، ئەوەش ململانێکانی زیاتر قوڵکردەوە، سوریای گەیاندە قۆناغێکی مەترسیدار نەئەوەیە سوریا بچێتە قۆناغێکی ترەوە نەئەوەیە سوریا بگەڕێتەوە قۆناغەکەی پێش بەهاری عەرەبی. دەسەڵاتەکەی ئەسەدیش بەشێوەیەکی دوژمنکارانە بەرپەرچی خەڵکە سڤیل و مەدەنیەکانی دەدایەوە، دەسەڵاتەکەی ئەسەد هەموو گۆڕانکاریەکانی بەزەبری هێز ڕەتدەکردەوە و ئامادەش نەبوو مافی ئەوانیش بدات، ئەمەش وایدەکرد تا دێت بڵێسەی ئاگرەکە توندتر دەبوو، ئەسەد تەنها خیارێک لەبەردەمیدا مانەوە بو لەبەرامبەردا بەرەی ئۆپۆزسیۆن داوای ئازادی و نان و دادپەروەریان دەکرد.. ئەمەش وایدەکرد زیاتر خەڵک سور بێت لەسەر داواکاریەکانیان و ئەسەدیش زیاتر پێی خۆی قایم بکات، ئەم موکوڕبوونەی هەردوولا لەسەر شتەکانی خۆیان وایکرد هێزی تر بەناوی نێوەندگیریەوە بێن و بەرژەوەندیەکانی خۆیان بچنەوە. ڕژێمەکەی ئەسەد کۆمەڵێک ناوچە و شاری لەدەستدا بۆئەوەی ڕووبەری جەنگ بچوک بکاتەوە تابتوانێت زیاتر زاڵ بێت بەسەر ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆیدا، لەئەنجامی ئەوەی کە ئەو شارانە دران بەدەستەوە یەکێک لەو هێزانەی کەسودی بینی هێزە کوردیەکان بوو کە کۆمەڵێک کانتۆنیان دروست کرد و هەوڵی خۆبەڕێوەبەریاندا و سەرکەوتوش بوون لەو کارەیاندا.. بۆیە هێزە نەیارەکانی کورد زوو پلانیان دانا تا ئەو ئەزمونەی ڕۆژاوا ژێرخەن و نەهێڵن ئەزمونێکی سەرکەوتو بێت.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت