Selam

سلام سعید : هۆگرم بە .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

هۆگرم بە
دەچین کراسی لەهەور دەچنین
لەعیشق باخچەیەك ساز ئەکەین
دەچپێنین بەگوی بادا
ڕووبار ئاگادار کات
مشتێ ئاونگ بێنێ
تا ڕووت تەڕ کەی
ماندوێتیت بشکێنی
سەرێك لەئامەد ئەدەین
بەئاویەر ئەڵێن سنە بیدار کات
بەتەوارێکی عاشق دەڵێن
سەرگوزشتەی هاتنی مەستورەمان
بۆسلیمانی بۆ باسکات
دەچینە گوێ بانیژەی خەیاڵ
دەنگوی یەکەم ئاواز بۆدوورینی
یەکەم گۆرانی بۆ عەشق
چۆن بوو
مێژووی ماچ
بەلێوی شمشاڵ نوسرا
یان لێوی گوڵ
یان فرمێسکی جودایی کردی بەقردێلەی لێو
هۆگرم بە
دەچینە سەرباڵی با
لەلێوی گەلاوێژ ماچ و
ئەم ڕۆ لەگەڵ تۆ
بەرسیلەی عیشق
هۆگرم بە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت