Abubakir-Caf-3

سوژەی دولوزی

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەبوبەكرجاف :  لە فەرەنسییەوە لەگەڵ پێشەكییەكی خۆم .

“Le sujet n’est – il qu’une fiction” Nietzsche.

” سوژە لە خەیاڵکردنێک زیاتر ھیچی تر نییە ” نیتچە   .

پێشکەشە بە ئـازیزان : Sarwan Ahmad  و ھەژاری هەژاری شووشه لەگەڵ خۆشەویستیم .

دولوز نیتچەییە ، زانین و شارەزایمان لەم بنەمایە زۆر بەرچاومان ڕووندەكاتەوە ، دولوز نیتچەییە ، كە بڕوای بە هیچ ماهییەت و جەوهەرێكی نەگۆڕو ئەبەدی و سابت و دامەزراو نییە . ئا لێرەوە ” سوژە ” بۆ دولوز وەك چۆن بۆ نیتچەش هەروابوو : ” خەیاڵە ” ، فۆرمیولەبوونی سوژەیەك لە سەر ڕوتەختێكی ئیماناسی ڕەها ، لەناو پەیوەندی هێزەكاندایە .! هێزەكان شێوازو فۆرمی سوژەیەك بەدیاردەخەن . بەم مانایە سوژەیەك ، لە وێنەی سوژەی مرۆیی بوونێكی ئەبەدی و ئەزەلی و هەمیشەیی نییە لە ناو فۆرمێكی جێگیرو هەتا هەتاییدا . ئێمە ئەوەمان لا ڕوونە كۆی مەنزومەو سیستەمی چەمكی دولوز پێكەوە لكێنراون و لێكجیاناكرێنەوە  .

سوژە وفیۆرمیولەبوونی فۆرمی جیاوازی سوژە لە سەر ڕووتەختەكان لە ناو سەیرورەو هێڵەكاندایە . سەیرورەیەك كە لە شوێنێكدا دەركەوتەیەكی نیییە بۆ گرتن و لەمسكردنێكی كۆنكرێتی و بەرجەستەبوو ، ئەو هێندە بە ڕەهایی لە جوڵەدایە تەنیا لە ئەزموون و بەركەوتنكێكی ترانسێندانتاڵیدا لە گەڵیداین . ئیدی هەر شوناس بەخشینێك بە سوژە ، تەنانەت شوناس بەخشین و ناسنامە بەخشین بە سوژەیەك لە وەهم و نوێنەرایەتیكردنێكی ئیدۆلۆژی زیاتر هیچ نییە . بۆ نمونە : سوژەیەكی پیاوا ، سوژەی ژنانە ، سوژەی ڕۆژهەڵاتی ، سوژەی ڕۆژئاوایی … هەر سوژەیەك لە گەڵ ئاوەڵناوێكدا ئەفسانەو درۆ و وەهمە . سوژەیەك لە خێراییەكی ڕەها لە ناو فیچقەكردنەكاندا ” FLUX ” بەربەست و شوناسێك نایوەستێنێت ، مێژوویەكی نییە ، ئەوەی هەیەتی تەنیا جوگرافیایە ، جوگرافیاو هاتووچۆو ڕۆیشتنی ڕەهاییانەی كۆچەریی . ئا لێرەوە ئێمە لە بوونی سوژەیەكەوە دەگوازینەوە بۆ بە ” بوون- بە ” بوونێكی تر ، ئەڵبەتە بوونێكی تری نەوەستاو ڕەها و سەیرورەیی .. سوژەی كوردی .. كوردبوون نییە ، بوون – بە كورد بە فۆرمی دەركەوتنی جیاوازی ڕەهاو بە ئیماناسی لە ناو ڕووتەختێكدا ، لە نێوان پەیوەندی هێزەكاندا ، هەمیشەو بە بەردەوامی و بە ڕەهایی بوون بە ” بوونێكی نوێ “. سوژە ناوێكی نییە ، سوژە ناسنامەو ماهییەتێكی ئەبەدی نییە ، سوژە لە ناو زماندایە بە هەمیشەیی گۆڕاو . دولوز فەیلەسوفی گۆڕاو گۆڕدراوەكانە  Variation “”، فەیلەسوفی ناجێگریی و نا سەقامگیری و گۆڕاوەكانە . نەگۆرێك ، كۆمەڵێك نەگۆر بوونی نییە تا شوناسێكیان هەبێت ، هەمیشەو بە بەردەوامی بە گۆڕدراویی .

سوژە بۆ دولوز : وەهم و ئەفسانەو درۆیە تا ئەو شوێنەی ناسنامەو جێگیریی و سەقامگیری هەیە ، سوژەی دولوز ماهییەت و جەوهەرێكی نەگۆڕی هەمیشەیی ئەبەدی و ئەزەلی نییە …. دولوز لەو تێكستەی خوارەوە كە لە فەرەنسییەوە وەرمانگێڕاوە ، چیمان پێ دەڵێت ؟ ئەو دەڵێت : سوژەو فەلسەفەی سوژە نوێ نییەو تەنیا لە ناو فەلسەفەی هاوچەرخدا نییە ، مێژوویەكی درێژی باس و خواس لە ناو فەلسەفەدا هەیە سەبارەت بە سوژە دەبێت حورمەتی ئەو میراتە گەورەو مەزن و دەوڵەمەند بگرین  .

خاڵێكی جەوهەری دیكەی دولوز : بازدانێتی بە سەر پەیوەندی سوژە /  ئۆبژەدا ، ئەم دوانە وەك دوالیزم و پەیوەندییەكی نەفییانەو نەفیگەرایانە ئەفسانە و درۆیە ، بوونێك لە سەیرورەی ڕەهادا دەكەوێتە سەرو سوژە / ئۆبژەوە ، دەكەوێتە سەرو پەیوەندی دیالێكتیكیانەی سوژە / ئۆبژەوە ! بوونێكی سەیرورەیی نە سوژەیەو نە ئۆبژێ ! هەردوكیانەو هیچیشیان نییە وەك شوناس و ناسنامە وەرگرتن .

بۆخوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر ــ سوژەی دولوزی

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت