sirwan-Kawsi

سیروان کاوسیی : هۆکارەکانی بەدەوڵەتنەبوونی کورد .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

چەند دێڕێک لە جیاتی پێشەکی

بۆ بەرگی {1} ی هۆکارەکانی بەدەوڵەتنەبوونی کورد

خوێنەرەوەی هێژا
دوای لێکۆڵینەوەو شەنوکەوکردنی دەیان سەرچاوەی مێژووی کە پتر لە دوو ساڵ و شەش مانگی خایاند ، بەرهەمێکی تازەو ، بەرگی یەکەمی { هۆکارەکانی بە دەوڵەتنەبوونی کورد } کۆتاییهات .
لەم پەرتوکەدا پشت بەدەیان سەرچاوە بەستراوەو مێژووی نووسینیان دەگەڕێتەوە بۆ ١٢٠٠ ساڵ لەمەوبەو تاکو سەردەمی ئێستاو ، لەلایەن نوسەران و مێژوونووسانی سەردەمی ئیمپراتۆریی ئیسلامی و یونان و کورد گەلانی دیکەوە نوسراون .
لەم پەرتوکەدا جگە لەخستنەڕووی چەند لایەنێکی مێژووی دێرینی کورد ، هەروەها لاپەڕەکانی چەندین بزوتنەوەو شۆڕشی گەورەی کورد هەڵدەدرێتەوە کە لەسەدەکانی سەرەتای بڵاوبوونەوەی ئاینی ئیسلام لە کوردستان و پەلاتی ئێران بەگشتی دەستیپێکرد و چەند سەدەیەک بەردەوام بوو .
لەم پەرتوکەدا لاپەرەکانی شۆڕشێکی مەزن و دزراوی کورد هەڵدەدرێتەوە کە لە ١٢٠٠ ساڵ لەمەوبەر لەسەرتاسەری کوردستانی ئەوکات لەدژی ئیمپراتۆریی ئیسلامیی توشی مەترسیی گەورە کردو ، بوو بە هەوێنی مانەوەی لقوپۆپەکانی ئاینی زەردەشتی لە کوردستان و لەئەگەری سەرکەوتنیدا ، کورد نەک هەر خاک و کیان و ئاین و کلتوور و نیشتمانەکەی دەپاراست ، بەڵکو تووشی ئەو هەزاران کارەساتە یەک لەدواییەکانیش نەدەبوو کە بەدرێژایی هەزارو دوو سەد ساڵی ڕابردوو لەلایەن ئیمپراتۆرییەکانی ئیسلامی و ، ملهۆڕانی دیکەی مێژووەوە بەسەریدا هێنرا .

بۆ خوێندنەوەی تەواوی پەرتوکەکە کلیک بکەرە سەر : هۆکارەکانی بەدەوڵەتنەبوونی کورد

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت