سەباح شێخانی : لە یادی 117ی ڕۆژنامەی كوردستانی دایك دا .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

هـەواڵ لـە ڕۆژنـامـەنووسیی كـوردیـدا ( تێگەیشتنی ڕاستی ) بە نموونە

ئەگەر لەسەرەتای ڕۆژنامەنووسیی كوردیەوە دەست پێ بكەین ، ئەوە ئاشكرایە كە نۆبەرەی ڕۆژنامەنووسیی كوردی ، لەغەریبیدا چاوی هەڵێنا ، دوای دەرچوونی سی و یەك ژمارەی ڕۆژنامەی كوردستان ، هەر بە غەریبی سەری نایەوە ، لەگەڵ ئەوەشدا بووە سیمبۆل و بەردی بناغە بۆ دامەزراندنی ڕۆژنامەنووسیی كوردی . لە ڕۆژنامەنووسیی كوریدا هەواڵ كاریگەری هەبووە بەڵام بەو شێوە نییە ، وەك ئەوەی لە ڕاگەیاندنی بیانییدا دەبینرێت ، جا چ بە هۆی شێوازی نووسین بێت یان ئەو هەموو كۆسپ و تەگەرەیەی كە دێنە ڕێی . ئەمڕۆ جیهان بەهۆی تەكنەلۆژیاوە ، بووەتە گوندێكی بچووك ، سەرجەم ڕووداوە یەك لە دوای یەكەكان كە ڕۆژانە لە چركەیەكدا لەسەر زەویدا ڕوودەدەن ، بەشێوەی هەواڵ بڵاودەبنەوە .
لەم لێكۆڵینەوەیە باسی سەرەتای پەیدا بوونی هەواڵ كراوە و دواتر چۆن بە شێوەی نوسراو ، گەلانی دنیای گرتۆتەوە و دواتریش پەڕیوەتە كوردستان ، لێكۆڵینەوەكە باس لەوە دەكات كە چۆن بە هۆی كاریگەریی تەكنۆلۆژیاوە ، هەواڵیش لە دنیادا پێش كەوتووە ، هەروەها لە بەشی دووەمی باسەكە ئەوەش خراوەتە ڕوو كە تا چەند هەواڵ ڕۆڵی بینیوە . لەبەشی سێیەمی ئەم لێكۆڵینەوەیەشدا ، ڕۆژنامەی ( تێگەیشتنی ڕاستی ) مان بەنموونە هێناوەتەوە ، وەك ڕۆژنامەیەكی كوردی كە تا بزانین چەند لە ڕۆژگاری ڕابردوودا ڕۆڵی هەبووە . ڕێبازی لێكۆڵینەوەی ئەم باسە ، شێوەی مێژووی شیكاریە لە كۆنەوە تا ئێستا ، بەشێوەیەكی گشتیش شیكاری مێژووی دروست بوون و پەڕەسەندنی هەواڵ لە مێژووی ڕۆژنامەگەنووسیی كوردیدا ، لە سەرهەڵدانیەوە تاكو ئێستا كراوە .

بۆ خوێندنەوەی تەواوی بابەتەکە کلیک بکەرە سەر ــ لە يادى 117ى ڕۆژنامەى كوردستانى دايك دا

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت