OPBAMA-PERS-G

سەرۆکی ئیسرائیل داوا لە ئۆباما دەکات هێز بەکاربهێنێت تا کورد سەربەخۆیی وەربگرێت

وتاریکورد ماڵپەرێکی سەربەخۆ و ئازادە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت
سەرۆکی ئیسرایل پێرێز داوا لەسەرۆکی ئەمەریکا دەکات هێز بەکاربهێنێت تا کوردی هاوپەیمانیان سەربەخۆیی بەدەست بهێنێت .
بەپێی هەواڵێک کە رۆژنامەی (هارتس ) ی ئیسرائیلی بڵاویکردۆتەوە لە کۆبوونەوەیەکی خواحافیزی کە هەردوو سەرۆک لەکۆشکی سپی ئەنجامیان داوە ، پێرێز داوای لەسەرۆکی ئەمەریکا کردووە کە کۆمەکی سەرۆکی فەلەستین مەحمود عەباس بکات کە پشتگیری لەپرۆسەی ئاشتی دەکات . هەروەها پشگیری سەرۆکی میسر سیسی و ئەردەن بکات ، هاوکات دژایەتی حەماس و ئێرانیش بکات .
پێرێز بە ئۆباماش دەڵێت ” داکۆکی لە یەکێتی خاكی عێراق مەکە وەک کیانێکی سیاسی، چونکە مەسەلەیەکی دۆڕاوە، ئەگەر ویستت هێزی سەربازی بەکاربهێنیت ئەوا بەکاریبهێنە بۆ سەربەخۆی کورد “.
ئۆباما کە بەتەنیشت پێرێسەوە دانیشتبوو ، رەتیکردوە هیچ لێدوانێکی رۆژنامەگەری بدات بۆ ئەوەی خۆی دووربگرێت لە پرسیار کردن لەسەر بارودۆخی عێراق و ئێران و پەیوەندییەکانی بە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائی بنیامین ناتانیاهۆوە .
سەرچاوە /  سپینویز
ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت