Talabani-3

شادمان مەلا حەسەن : دەردەکە هەمووی مام جەلالە .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

مام جەلال خەسلەتێکی سەیری هەبوو کاتێ لە ناومان بوو هەموو گلەیمان لەو بوو کەوا بۆ فلانە شت دەکاو فلانە شت ناکات زۆر شت ئەو دەیکرد ئەوکات دژی بووین . بەلام پاش ماوەیەک بەدەر دەکەوت ئەو پیاوە دوور ڕوانیویەتی لە زۆر بابەت کە ئێستا ناکرێ باسیان بکەین .

هەموو ئەو کاک و برادەرانەی کە پۆستەکانی تری یەکێتیان لە بەر دەست بوو و ئێستاش لەبەر دەستیانە . ئەوانە تەنها کاریان ئەوە بوو سیاسەتیان لەگەل مام جەلال دەکرد و خۆیان لالوت دەکرد تاکو مامیش مجامەلەیەکى دەکردن و دەی هێنانەوە ..

زۆریشیان وا خۆیان دە نواند کەوا گەر مام جەلالیش نەبێ ئەوە ئەو زۆر باشتر لەو یەکێتی بە ڕێوە دەبات .کەچی هێشتا دیار نەبوونی مام جەلال نەبۆتە ساڵێک کاک و هەڤالەکانی ئێمە ناتوانن نەخشە ڕێگایەکی دەرباز بوون لەم دۆخە دابڕیژن و یەکیتی تێدا دەرباز بکەن . هەمووی دەستە وئەژنۆ وەستاون ئێستا بۆمان دەرکەوت کەوا دەردەکە هەمووی مام جەلالە بۆیە پێتان دەلێم خەیال پلاویە ئەوەی وابزانێ مام جەلالە .

باشترین ڕێگا چارە بۆتان ئەوەیە یەکبگرن و تەنەزول بۆیەک بکەن و یەکتر قبول بکەن و کارەکانی ئەم حزبە ڕێک بخەنەوە . هیچی تر هەولی ئەوە مەدەن خۆتان بە پاک و پیاو چاک دابنین و هەڤالەکانی تر بە سوچ بار هەمووتان ئۆبالەکەتان لەسەر شانە بێ جیاوازی  . بەلام دەتوانن بۆخۆتان گەورەیی بنوێنن چاکی بکەن ، جا چاکردنەکە بە وازهێنانی هەندێکیشتان بێت پێویستە بە ئاسایی وەریبگرن و ڕێز لە خەبات و ماندوو بوونی خۆتان بنێن . .

بەهیوای هەنگاوی بوێرانەتانین  . الاعتراف عند المقدرة فضيلة .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت