شه‌ریف هه‌ژاری: ئه‌و پرسیاره زۆر ئه‌كرێ، ئایا له خۆرهه‌ڵاتی كوردستان (خه‌باتی شار) بوونی هه‌یه؟
دیاره چه‌ندین جار به بابه‌ت وه‌لامی ئه‌و پرسیاره‌م داوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌رده‌وام چه‌ندین برای به‌ڕێز وه‌ك ئه‌كادیمیستێكی بێ لایه‌ن، ئه‌و پرسیاره ده‌كه‌نه‌وه: ئایا مامۆستا له خۆرهه‌لاتی كوردستان (خه‌باتی شار) بوونی هه‌یه!؟
ئه‌گه‌ر ئه‌كادیمییانه و به دور له سۆز، وه‌لام بده‌مه‌وه، ئه‌وا هه‌ر ده‌ڵێمه‌وه: نه‌خێر له خۆرهه‌لاتی كوردستان خه‌باتی شار( خه‌باتی سه‌رشه‌قامی- مه‌ده‌نی) بوونی نییه!! بۆچی!؟
چونكه ڕێی پێ نادرێت! ئه‌گینا ئه‌گه‌ر هه‌بووبێت بۆ به‌درێژایی 28 ساڵی ده‌سه‌لاتی كۆماری ئیسلامی ئه‌وا هیچ مافێكی نه‌ته‌وه‌یی نه‌توانراوه بۆ كورد به‌ده‌ست بهێنرێت!؟ چونكه له سیستمی كۆماری ئیسلامی دا زه‌مینه‌ی خه‌باتی مه‌ده‌نی نه‌هێڵراوه‌ته‌وه.
ئه‌ی بۆ هه‌ندێ له به‌رپرسه‌كانی خۆرهه‌لات باس له: (خه‌باتی شار) و پێكه‌وه به‌ستنی به (خه‌باتی شاخ) ده‌كه‌ن!؟
چونكه وه‌ك شه‌ریف هه‌ژاری پێموایه: ئه‌كرێ ئه‌و به‌رپرسانه‌ی خۆرهه‌لات یان تێفكرینی زانستی‌یان نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی كه (خه‌باتی شار: خه‌باتی سه‌رشه‌قامی- مه‌ده‌نی) واتا و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی چین، یاخود بۆ ئاراسته‌ی سیاسیی ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه به‌كاردێنن!!
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كاتێك تۆ ڕاتگه‌یاند: ده‌بێت (خه‌باتی شار) به‌رده‌وام بێت له خۆرهه‌لاتی كوردستان و زیاتر په‌ره‌ی پێ بدرێت. واته له خۆرهه‌لاتی كوردستان خه‌باتی شار (خه‌باتی شارستانیانه‌ی سه‌رشه‌قامی- مه‌ده‌نی) ده‌توانێت كاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر حكوومه‌ت و، له ڕێی په‌رله‌مانه‌وه ده‌توانێت ئه‌و ماف و ئه‌جێندایانه‌ی كه هه‌وڵیان بۆ ده‌درێت له‌و ڕێیه‌وه مه‌یسه‌ر بكرێن!
كه‌وابوو: ئه‌گه‌ر زه‌مینه‌ی خه‌باتی شار (خه‌باتی سه‌رشه‌قامی مه‌ده‌نی) له ژێر ده‌سه‌لاتی كۆماری ئیسلامی ئێران دا هه‌بووه، ئه‌وا بۆ به‌درێژایی 28 ساڵی ڕابردوو هیچ مافێكی نه‌ته‌وه‌یی بۆ نه‌ته‌وه‌ی كوردی به‌دی نه‌هێناوه، بۆ نموونه: مافێكی زۆر سه‌ره‌تایی وه‌ك (خوێندنی زمانی كوردی له گشت قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌كانی شاره‌كانی كوردستان).
پرسیار ئه‌وه‌یه: ئایا له خۆرهه‌ڵاتی كوردستان ڕێگا دراوه و ئه‌درێت كه: خه‌باتی شار (خه‌باتی شارستانیانه‌ی سه‌رشه‌قامی- مه‌ده‌نی) خۆی به‌ته‌واوی فۆرمۆله بكا و، له ڕێی شه‌قامه‌وه بتوانێت نوێنه‌ره‌كانی ئازادانه هه‌ڵبژێرێت و بچێته په‌رله‌مان و حكومه‌ته‌وه!؟
ئایا ئه‌گه‌ر خه‌باتی شار (خه‌باتی سه‌رشه‌قامی- مه‌ده‌نی)هه‌یه، ئیدی بۆ فره-حیزبی بوونی نییه!! ئیدی بۆ و چۆن: كورده‌كان و گه‌لانی دیكه‌ی ئێران ناتوانن ئازادانه نوێنه‌ری خۆیان هه‌ڵبژێرن و له ڕێی په‌رله‌مان و، حكومه‌ت و، دامه‌زراندنی حیزبی مه‌ده‌نی (به ڕێگای شارستانییانه‌وه) مافه‌كانیان مه‌یسه‌ر بكه‌ن!؟
ده‌بێ هه‌موو لایه‌ك بزانێت كه: خه‌باتی شار به‌نده به زه‌مینه‌ی تایبه‌تمه‌ندی گونجاوه‌وه بۆی. واته: ده‌بێت له شاره‌كان دا دۆخه‌كه به‌جۆرێ بێت كه به (ئازادانه و شارستانیانه) خه‌ڵكه‌كه له كه‌شێك دابن كه تێكۆشانی خۆیان فۆرمۆله بكه‌ن و، به‌رده‌وامی پێ بده‌ن تا گه‌شه ده‌كات، به‌و جۆره خه‌باتی شار ده‌توانێت خواست و ئه‌جێندا و مافی نه‌ته‌وه‌یی بێنێته‌بوون و بونیه‌تی ڕاسته‌قینه‌شی هه‌بێت و كاریگه‌ر دانه‌ربێت.
به‌ڵام له ڕاستیدا: خه‌باتی شار (خه‌باتی مه‌ده‌نی ڕاسته‌قینه) ڕێی پێ نادرێت له‌و سیستمه‌دا و، به‌پێی ده‌ستوری سیستمی ویلایه‌تی فه‌قهێی ئێران بێ ئه‌وا مه‌حاڵه زه‌مینه بۆ خه‌باتی شار له‌و سیستمه‌دا بێته‌بوون، هه‌ربۆیه‌شه كه: كاریگه‌ریشی نه‌بووه!
كه‌وابو، ئایا ئه‌وه دوو فاقیی و (دژبه‌یه‌كیی : پارادۆكس) نییه كه: هه‌ندێ له به‌رپرسه‌كانی كوردی خۆرهه‌لات ئه‌ڵێن: شاره‌كانی خۆرهه‌لاتی كوردستان به میلیتاریزه‌كراوه (به سه‌ربازی كراوه)، كه‌چی له‌و لاشه‌وه ئه‌ڵێن: خه‌باتی شار هه‌یه و ئه‌بێت زیاتر په‌ره‌ی پێ بدرێت!؟
ئه‌گه‌ر شاره‌كانی خۆرهه‌لاتی كوردستان میلیتاریزه‌یه، ئیتر چۆن خه‌باتی سه‌رشه‌قامی- مه‌ده‌نی (خه‌باتی شار: خه‌باتی په‌رله‌مانی) ده‌توانێت بوونی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی هه‌بێ و ئامانجه‌كانی بپێكێت!؟
له دۆخێك دا ئه‌توانرێت بوترێت: خه‌باتی شار (خه‌باتی شارستانیانه‌ی سه‌رشه‌قامی مه‌ده‌نی) بوونی هه‌یه، كه: كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیت هه‌بێت، شار به شارستانییانه بتوانێت ڕۆڵی خۆی بگێڕێت و، به‌و خه‌باته شارستانییه‌ی خۆی (نوێنه‌ره‌كانی ئازادانه هه‌ڵببژێرێ) و دواتر له په‌رله‌مان دا ئامانجه‌كان و داخوازییه‌كانی بێنێته‌بوون!
به‌ڵام وه‌ك دیفاكتۆ له خۆرهه‌ڵاتی كوردستان، شاره‌كان به سه‌ربازی كراوون، تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بوونی نییه له شاره‌كان دا (چونكه ده‌سه‌ڵاتی داگیركه‌ر خه‌فه‌قاندوویه‌تی به‌هۆی سه‌پاندنی دۆخی توندی سه‌ربازییه‌وه). هه‌روه‌ها، په‌رله‌مانی ئێران ڕۆڵێكی ئه‌وتۆی نییه كه له قسه‌ی خامنه‌یی (وه‌لی فیقه: پێغه‌مبه‌رێك كه له خه‌ودا وه‌حی بۆ دێ) ڕۆڵ ببینێت.
زیاتر له‌وانه‌ش: ده‌ستوری ئێران تایبه‌تكراوه به بنه‌ما فاشیستییه مه‌زهه‌بییه‌كان و ڕێی له خه‌باتی شار (خه‌باتی شارستانیانه‌ی سه‌رشه‌قامی مه‌ده‌نی) گرتووه.
ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌شی كه: فه‌رمانده‌كانی سوپا و پاسداران هه‌موو شتێكن له ئێران دا و، ده‌سه‌لاتیان نه‌ك له سه‌رووی په‌رله‌مانتاره‌كانه‌وه‌یه، بگره له سه‌روی ده‌سه‌لاتی پارێزگار و قایمقام و ته‌نانه‌ت وه‌زیره‌كانیشه‌وه‌ن.
كه‌وابوو كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك كه تێیدا شاره‌كانی ئاوها به‌میلیتاریزه و جڵه‌وگیری سه‌ربازی كرابن، ئیدی چۆن خه‌باتی شاری تێدا هه‌یه و، خه‌باتی شار (خه‌باتی شارستانیانه‌ی مه‌ده‌نی سه‌رشه‌قامیی) كاریگه‌ری تێیدا ئه‌بێ و، ئه‌توانێت نوێنه‌رانی خۆی بۆ په‌رله‌مان به فره- ڕه‌نگی هه‌ڵبژێرێت و فره- حیزبی بێنێته‌بوون!؟
خه‌باتی شار له دۆخێكی وادا چۆن بوونی هه‌یه!؟ له‌كاتیكا تایبه‌تمه‌ندی خه‌باتی شار به‌نده به‌وه‌ی كه له كه‌شێك دابیت ئازادانه ڕێت پێ بدرێت نوێنه‌ری خۆت هه‌ڵبژێری و، حیزبی خۆت دروست بكه‌یت و، هه‌موو كاتێك زه‌مینه‌ی په‌رله‌مانیی هه‌بێت كه ده‌ستكاری به‌نده‌كانی ده‌ستور بكه‌ی و، په‌رله‌مان چه‌قی ده‌سه‌لات به‌خشین و یاساكان بێت!
به‌م پێیه، پێموایه: ئه‌و به‌رپرسانه‌ی خۆرهه‌لاتی كوردستان دوو شتیان تێكه‌ڵ به‌یه‌كتر كردووه: پشتیوانی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك له حیزبه‌كوردییه ده‌ركراوه‌كانیان و له خه‌باتی شاخیان، تێكه‌ڵ كردووه له‌گه‌ڵ: خه‌باتی شار دا.
واته ئه‌و به‌رپرسانه وا ئه‌زانن: ئه‌و پشتیوانییه‌ی خه‌ڵكی شاره‌كانی خۆرهه‌لاتی كوردستان (به‌نهێنی) بۆ پێشمه‌رگه و خه‌باتی شاخیان هه‌یه ئه‌وا ده‌كاته: خه‌باتی شار!!
نه‌خێر به‌وه ناوترێت: خه‌باتی شار!
چونكه ده‌سته‌واژه‌ی خه‌باتی شار تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه له‌وه‌ی كه: كۆمه‌ڵگا مه‌ده‌نی بێ و، په‌رله‌مان چه‌قی ده‌سه‌لات به‌خشین بێ و، له‌و ڕێیه‌شه‌وه ده‌توانرێت (خه‌باتی شار: خه‌باتی شارستانیانه‌ی مه‌ده‌نی- سه‌رشه‌قامی: خه‌باتی په‌رله‌مانی) بوونی هه‌بێت و به‌رده‌وامیشی هه‌بێت و، ته‌شه‌نه‌بسه‌نێ و، پاشتریش كاریگه‌ر دانه‌ر بێت!
ئه‌ی كه‌وابو، كه ئه‌و به‌رپرسانه تێفكرینیان وه‌ك پێویست نییه له‌و ڕووه‌وه، ئایا ئه‌توانرێت بوترێت: ده‌ركردنی گۆڤارێك به زمانی كوردی، یان: بوونیه‌تی ناوه‌ندێكی ژینگه‌پارێزی، یاخود: هه‌بوونی ناوه‌ندێكی كلتوری به‌چی داده‌نرێت!؟ كه نه‌توانرێت به خه‌باتی شار دابنرێت!؟
وه‌لام: ده‌ركردنی گۆڤاریك به زمانی كوردی، یان: هه‌بوونی ناوه‌ندێكی ژینگه‌پارێزی، یاخود: بوونیه‌تی ناوه‌ندێكی كلتوری، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتی ئێران ناهێڵێت گه‌شه بكه‌ن و هه‌میشه له فۆرمێكی بچووك و دیاریكراو دا ده‌یان هێڵێته‌وه و، ناتوانن ببنه ناوه‌ندی گرنگ كه (نه‌ش و نمای خه‌باتی شاری تێدا چه‌كه‌ره بكا و بێته‌بوون) و داخوازییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد به شارستانیانه ئاراسته بكات، ئه‌وا به خه‌باتی شار دانانرێت، بۆچی!؟
چونكه:
1- هه‌ر له سه‌ره‌تای هاتنه‌سه‌ركاری كۆماری ئیسلامی و له سه‌ره‌تاكانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی بیست دا، ئه‌وا گۆڤار هه‌بووه له خۆرهه‌لاتی كوردستان كه به زمانی كوردی ده‌رچووبێت (وه‌كو گۆڤاری سروه‌ی مامۆستا هێمنی شاعیر). به‌ڵام هه‌رگیز ده‌سه‌لاتی ئێران ڕێگای نه‌داوه به‌وه‌ی، كه: ده‌ركردنی گۆڤار به زمانی كوردی و هه‌بوونی ناوه‌ندی ژینگه‌پارێزی، ئه‌وا هه‌نگاوی به‌ره‌وپێشتر بنێ و، پێ بنێته قۆناغێك كه تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی (خه‌باتی شار)ی تێدا بێته بوون. به‌ڵكو وه‌ك ڕووكه‌شێكی فێڵاوییانه ته‌نها بۆ جوانكردنی ده‌سه‌لاته‌كه‌ی له فۆرمێكی تایبه‌ت دا هێشتوونیه‌ته‌وه و، نه‌ی هێشتووه گه‌شه بكه‌ن و، هه‌نگاو بنێن بۆ قۆناغێك كه تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی پێی بوترێت (خه‌باتی شار).
بۆ نموونه: له سه‌رده‌می خاته‌می كه‌مێك نه‌فه‌سی بۆ ئه‌كاته‌وه، كه‌چی له‌سه‌رده‌می مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد ئه‌و نه‌فه‌سه ته‌نگتر ئه‌كاته‌وه، واته وه‌كو گیسكه‌كه‌ی هه‌یاسی خاس ته‌نها كاتیان پێ ئه‌كوژێ و، فریویان ئه‌دا و هیچی تر. ئه‌گینا له بناغه‌دا نه كه‌سانی سه‌ر به خامنه‌یی و نه ئه‌وانه‌شیان كه سه‌ر به ڕه‌فسه‌نجانی و خاته‌مین بڕوایان به هه‌بوونی كه‌شێكی مه‌ده‌نی هه‌یه كه كورد تێیدا بتوانێت (خه‌باتی شار) بێنێته بوون و، بۆ خواستی نه‌ته‌وه‌یی خۆی تێیدا هه‌نگاوی زیاتر بنێت.
2- ئه‌ی كه‌وابوو پرسیاره‌كه ئه‌مه‌یه: ده‌سه‌لاتی ئێران بۆ ڕێگاش ئه‌دات ئه‌و چه‌ند گۆڤاره به زمانی كوردی ده‌ربچێت و ئه‌و چه‌ند ناوه‌نده‌ی ژینگه‌پارێزی و كلتورییه بوونی هه‌بێت!؟ چونكه بۆ ئه‌وه‌ی له لایه‌ك: جیهانی ده‌ره‌وه‌ی خۆی فریو بدات كه نیشانی بدات ئه‌وه‌تانێ كورده‌كان مافی بڵاوكردنه‌وه‌ی گۆڤار و دروستكردنی ناوه‌ندی كلتوری خۆیان هه‌یه، به‌و مانایه‌ی ئه‌وه ده‌سه‌لاتی ئێرانه مافی كلتوری به كورد داوه و، هێدی هێدی زیاتری ئه‌كات (كه ئه‌مه‌ش كات كوشتن و فریوده‌رانه‌یه چونكه به درێژایی 28 ساڵی ته‌مه‌نی ئه‌مه بۆ نوخبه‌ی خاوه‌ن فكری سیاسیی سه‌لمێنراوه). هه‌روه‌ها له لایه‌كی دیكه‌ش ده‌سه‌ڵاتی ئێران ئه‌یه‌وێت به‌م كاره‌ی له ناوخۆی ولاتیش دا هه‌ندێ له كورده‌كانی پێ فریو بدات و بڵێت: ئه‌وه نییه كه من ڕێگام داوون و به ئازادانه گۆڤار به زمانی خۆتان و ناوه‌ندی ژینگه‌پارێزی و كلتوری ده‌كه‌نه‌وه (واته به‌م ڕێگایه‌ش هه‌م به‌شێكی كورد فریو ئه‌دات و، هه‌م ناشهێڵیت كورده‌كان به‌گشتی لێی بێ-ئومێد بن و، دیسانه‌وه كاتیان پێ ئه‌كوژێت!!). خۆ سه‌دام حسێنیش ڕێگای به ده‌ركردنی ده‌یان گۆڤاری كوردی (وه‌كو گۆڤاری هاوكاری) و، ته‌نانه‌ت خوێندنیشی به زمانی كوردی دابوو (كه ده به‌رامبه‌ری ئه‌وه ده‌كات كه ئێستا ئێران به كوردی داوه)، به‌ڵام ئایا له ژێر ده‌سه‌لاتی سه‌دام دا: كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی هه‌بوو كه له ڕێی خه‌باتی شاره‌وه كورده‌كان بیان توانیبایه به مافه‌كانیان بگه‌ن!؟ بێ گوومان نه‌خێر!
كه‌وابوو ده‌ركردنی چه‌ند گۆڤارێك به زمانی كوردی و، دروستكردنی چه‌ند ناوه‌ندێكی ژینگه‌پارێزی له خۆرهه‌لاتی كوردستان به: خه‌باتی شار دانانرێت، چونكه تایبه‌تمه‌ندی خه‌باتی شار جیایه.
ئه‌ی كه‌وابو ئه‌بێته چی!؟
ئه‌و كه‌سانه‌ی كه جاشن و گۆڤار به زمانی كوردی ده‌رئه‌كه‌ن و، ناوه‌ندی ژینگه‌پارێزی و كلتوری كوردی ئه‌كه‌نه‌وه، ئه‌وا ڕوونه: بۆ خزمه‌تی ده‌سه‌ڵاتی فاشیست مه‌زهه‌بی-نه‌ته‌وه‌یی ئێران ده‌یانه‌وێت به‌شێكی كورده‌كان له‌و ڕێیه‌وه فریو بده‌ن.
ئه‌و كه‌سانه‌شی كه مرۆڤی كوردزمانی پاكن و، بابه‌ت بۆ گۆڤارێكی كوردی ئه‌نووسن، یاخود له ناوه‌ندێكی ژینگه‌پارێزی به‌شدارده‌بن، ئه‌وا: ته‌نها دڵسۆزیه‌كی پاكی خۆیان ئه‌نوێنن و، ئه‌و شتانه‌ی ئه‌و كه‌سانه ئه‌نجامی ده‌ده‌ن ناگاته ئه‌و ئاسته‌ی كه به: خه‌باتی شار ناوببرێت و بوترێت كه‌شی (خه‌باتی شار) بوونی هه‌یه چونكه گه‌شه ناكا و ناتوانێت كاریگه‌ر دانه‌ربێت بۆ به‌دی هێنانی مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد له ناو ئه‌و سیستمه‌دا.
چونكه تایبه‌تمه‌ندی وشه‌ی (خه‌بات) به‌مانای تێكۆشانی به‌رده‌وام و گه‌شه‌كردن دێت، تایبه‌تمه‌ندی وشه‌ی (شار)یش به مانای ئه‌وه دێت كه تۆ له ڕێگه‌ی شاره‌وه و به میكانیزمی (شارستانییانه‌ی مه‌ده‌نی و سه‌رشه‌قامی) ئه‌و خه‌باته‌ت درێژه پێ بده‌ی و، گه‌شه بكا و، دواتر له په‌رله‌مان و ده‌سه‌لات دا مافه‌كانت مه‌یسه‌ر بكه‌یت.
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له دروستبوونی ده‌سه‌لاتی كۆماری ئیسلامی یه‌وه، به پچڕ پچڕی ده‌ركردنی گۆڤار و بوونیه‌تی ناوه‌ندی ژینگه‌پارێزی هه‌بووه، به‌ڵام ده‌سه‌لات له چوارچێوه‌یه‌كی دیاریكراو دا هێشتوونیه‌تییه‌وه و نه‌ی هێڵاوه گه‌شه بكه‌ن و، پێ بنێنه قۆناغێكی ماخوازییه‌وه كه تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی وشه‌ی (خه‌بات)ی به‌سه‌ردا پراكتیزه بكرێت، ئه‌وا پێی ناوترێت: خه‌باتی شار.
چونكه وه‌ك ئاماژه‌م پێدا: نه كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی هه‌یه، نه ڕێگا به خه‌باتی شارستانی مه‌ده‌نی سه‌رشه‌قامی ئه‌درێ و، نه ده‌سه‌لاتیش لای په‌رله‌مانه و، نه هه‌موو مرۆڤێكیش ئازادانه ده‌توانێت خۆی هه‌ڵ ببژێرێ و، نه ڕێگاش به فره حیزبی و دروستكردنی حیزب ئه‌درێ و، هه‌روه‌ها: شاره‌كانیش به میلیتاریزه كراوون.
بۆیه ئه‌یڵێمه‌وه: به‌كارهێنانی زاراوه‌ی (خه‌باتی شار) له لایه‌ن ئه‌وبه‌رپرسانه‌وه له ئه‌نجامی تێ نه‌گه‌شتنی زانستییانه‌یانه‌وه‌یه بۆ ئه‌و چه‌مكه‌ی كه به‌كاری دێنن و، ئه‌كرێ له پشتییه‌وه ئاراستیه‌كی سیاسیی هه‌بێ.
به‌ڵام خۆ هیچ نه‌بێت ده‌بوو هێنده تێفكرینیان هه‌بووایه كه: خودی به‌كارهێنانی چه‌مكی (خه‌باتی شار) پێچه‌وانه‌یه له‌گه‌ڵ به‌كارهێنانی ئه‌و چه‌مكه‌ی كه هه‌ر خۆیان ده‌لێن: (شاره‌كان به میلیتاریزه‌كراوون)، هه‌ر هیچ نه‌بێت ده‌بوو یه‌ك ده‌سته‌واژه‌یان به‌كاربێنن، چونكه له سیستمێك دا شار به میلیتاریزه كرابێت ئه‌وا دۆخی (خه‌باتی شار)ی تێدا نییه و، به‌ناچاری (خه‌باتی شاخ و شۆڕشگێڕی) هه‌ڵده‌بژێردرێت.
بیریشمان نه‌چێت، له ناو كوردیش دا ئه‌كرێت هه‌موو جۆره مرۆڤێك ببێته به‌رپرس، به‌تایبه‌ت هه‌ندێكیان له ئه‌نجامی دانی ڕاپۆرتی نهێنیی له‌سه‌ر هاوڕێ و براكانی خۆیان ئه‌وا خۆیانی پێ ده‌به‌نه پێشه‌وه!!!!، واته مه‌رج نییه به‌رپرسه‌كانی كورد ئه‌كادیمیستی ڕاسته‌قینه و موفه‌كیری شۆڕشگێڕیی و سیستمی سیاسیی بن.
له كۆتایدا ئه‌مه به‌و به‌رپرسانه ده‌ڵێم كه: ئه‌گه‌ر (خه‌باتی شار) له خۆرهه‌ڵاتی كوردستان بوونی هه‌بووه و هه‌یه و، دۆخی هه‌بووه و هه‌یه، ئه‌وا بۆ به‌رپرسه‌كان شاره‌كانی خۆرهه‌ڵاتی كوردستانیان جێ هێشتووه و ڕوویان كردۆته شاخ!؟
ئه‌ی بۆچی خۆیان ئه‌و (خه‌باتی شار)ه‌یان نه‌كردووه!؟ هه‌ر هیچ نه‌بێت بۆ ئێستا كه‌سوكاره‌كه‌یان له ناوخۆی خۆرهه‌لاتی كوردستان دا ئه‌و (خه‌باتی شار)ه ناكه‌ن!؟
ئه‌كرێ له‌و به‌رپرسانه پرسیار بكرێت: ئایا بۆ كه‌سوكاره‌كه‌تان له ناوخۆی خۆرهه‌لاتی كوردستان ئه‌و (خه‌باتی شار)ه‌ی كه ئێوه باسی ئه‌كه‌ن نایگرنه‌به‌ر!؟
ئه‌وكات ڕه‌نگه ئه‌و به‌رپرسانه خۆیان بێنه سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه حه‌قیقیه‌ی كه بڵێن: چونكه ڕێیان پێ نادرێت و زه‌مینه‌ی گه‌شه‌كردن و كاریگه‌ر بوونی (خه‌باتی شار) له ناو سیستمی ده‌سه‌ڵاتی ئێستای ئێران دا هاوته‌ریب نایه‌ته‌وه!!
ئه‌یڵێمه‌وه: پشتیوانی خه‌ڵكی خۆرهه‌ڵاتی كوردستان له پێشمه‌رگه و خه‌باتی شاخ و حیزبه‌كانیان، به مانای: خه‌باتی شار نایه‌ت. به‌ڵكو له هه‌ستی هاوگیانی نه‌ته‌وه‌یی و تێكۆشانی (شۆڕشگێڕانه‌ی نهێنی) كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی شاره‌كانی خۆرهه‌لاتی كوردستان دێت بۆ خوشك و براكانیان له شاخ و، هه‌ر له‌و هه‌ستی هاوگیانی و هاوده‌ردی نه‌ته‌وه‌ییشه‌وه سه‌رچاوه ئه‌گرێ و، هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی دڕنده‌ی داگیركه‌ر چ پێشتر سه‌دامی عێراق و خامنه‌یی ئێران ناتووانن ئه‌و هه‌سته هاوگیانییه خوداكرده نه‌ته‌وه‌ییه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی شاره‌كان بۆ خه‌باتی شاخ و پێشمه‌رگه بپچڕێنن.
باسی بوونیه‌ت و گه‌شه‌كردنی (خه‌باتی شار)ی چی ئه‌كه‌ن له ناو سیستمێك دا، كه: شكاندنی كه‌رامه‌تی كورد زۆر ئاشكرایه تێیدا و، له‌كاتێكیش دایه كه: ڕۆژنامه فارسه‌كان به ئاشكرا كورد به گاوان و شوان داده‌نێن و به ڕوونی بلاوی ئه‌كه‌نه‌وه و ته‌نانه‌ت به نه‌ته‌وه‌شی نازانن!!
خه‌باتی شار له سیستمێك دا چۆن بوونیه‌تی ئه‌بێ و گه‌شه ده‌كات، كه: زیاتر له یه‌ك ملیۆن سووننه هه‌یه له تاران دا كه‌چی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ڕێگا نادات ته‌نها (یه‌ك مزگه‌وت)یشیان هه‌بێت!!
باسی بوونیه‌تی (خه‌باتی شار)ی چی ئه‌كه‌ن كه تێیدا كوشتنی كۆڵبه‌ران و ڕه‌می كردنی لاوانی كورد و گرتنیان و له سێداره‌دانیان زۆر ئاسانتر و ئاسایتر بێت له‌وه‌ی: ڕاوچییه‌كی فارس قه‌لانجه‌یه‌ك ڕاو بكات.
چونكه ڕاوچییه فارسه‌كه ده‌گیردرێ و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دا ئه‌كرێت، به‌ڵام سه‌ربازه فارسه بكوژه‌كه‌ی كۆڵبه‌ران و لاوانی كوردی شاره‌كان (به بێ ئه‌وه‌ی هیچ بیانوویه‌كی بۆ تاوانه‌كه‌شی هه‌بێت) ئه‌وا ده‌ستخۆشانه‌ی لێ ده‌كرێ و پله‌كه‌ی به‌رزتر ده‌كرێته‌وه!! كه‌وابو له‌و سیستمه‌دا: خوێنی قه‌لانجه‌یه‌كی كێوی له خوێنی لاوان و كۆلبه‌رانی كورد به سه‌نگینتر ئه‌زانرێ و حسابی زیاتری بۆ ئه‌كرێ!
ئاشكرایه ئه‌م بابه‌ته‌م بۆ وه‌لامی ئه‌و به‌ڕێزانه‌بوو كه داوایان لێ كردبووم و وتبوویان: هه‌ندێ له به‌رپرسه‌كانی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران باس له گرێدانی (خه‌باتی شار و خه‌باتی شاخ) ده‌كه‌ن!
بۆیه: هیوادارم له‌و پارادۆكسه تێ بگه‌ن كه پشتیوانی (نهێنیكارانه‌ی) كۆمه‌لانی خه‌ڵكی شاره‌كان بۆ خه‌باتی شاخ و پێشمه‌رگه به مانای (خه‌باتی شار) نایه‌ت و، یه‌كه‌م تایبه‌تمه‌ندی (خه‌باتی شار) ئه‌وه‌یه: (به ئازادانه) بتوانیت نوێنه‌ری خۆت هه‌ڵبژێریت و نوێنه‌ره‌كه‌شت كاریگه‌ری هه‌بێت. ئه‌گینا پێموایه ئه‌و جۆره بیركردنه‌وانه كه‌مێك نزیكه له‌و خراپ حاڵی بوونه‌ی كه كاتی خۆی (ئیرجی ئه‌سكه‌نده‌ری توده‌یی) داوای له خه‌ڵك و به‌تایبه‌ت چینی كرێكاران ده‌كرد كه له هه‌لبژاردنه‌كان دا ده‌نگ بده‌ن و خه‌بات بكه‌ن له پێناو: (شیر و سابون) دا.
خۆرهه‌ڵاتی كوردستان پێویستی به جوولانه‌وه‌یه‌كی پته‌وی گورزاوی-تۆفانی چه‌كدارییه، ته‌واو كاتێتی كه به وردی پلان و ستراتیژ و ئامانج پێكانی به ته‌واوی بۆ دابنرێ و، پێشموایه: كه‌مێكیش دوواكه‌وتووه، ئێستا كاتێتی هه‌م خۆت بسه‌لمێنیته‌وه و هه‌م سه‌رنجی دنیا و ترامپ بۆ خۆتان ڕاكێشن و … هتد.