شێرزاد شێخانی: ترسی پارتی و باڵە زەردەكەی ناو یەكێتی.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

(1) نامەكەی مام جەلال

كابرایەك توشی هەزار دەرد ببوو. ڕۆژێک چووە سەرئاو، بینی توشی ” مایەسیری”ش بووە. ئینجا لەبەرخۆیا ئەیوت” یاخوا بەخێر بێی سوورەگولەی ناوباخان، هەر تۆ مابوی!.
ئەمڕۆ پارتی بەدەست سەدان قەیران و كێشەوە دەناڵێنێ. سەرۆكایەتی مەسعود بارزانی تەواو بووە نازانن چۆن چارەسەری بكەن. حكومەتەكەیان شكستی هێناوە نازانن چۆن هەڵیسێننەوە. سیاسەتی ئابورییان بوو بەكارەسات لەبری ئاوەدانی ماڵوێرانی لەگەڵ خۆیدا هێناوە. نایانتوای دوو هەزار كەس بێننە سەر شەقام لەدژی سروە عەبدولواحید. رۆژ لەدوای رۆژ سەنگو پێگەیان لەناو جەماوەردا لاوازتر ئەبێ. سیاسەتەكانیان بەرامبەر بە رۆژئاواو باكور ڕوو ڕەشیانی كردووە. ڕاكردنیان لەشەڕی شەنگال هێزەكانی پێشمەرگەو زێرەڤانیان ریسواو شەرمەزار كردوە. لەبەغدا هەرچی بەرپرسیان هەیە لەسەر گەندەڵی دەركران. پەكخستنی پەرلەمان ئابرویانی بردووە لەنێوەندە سیاسییەكانی دەرەوەدا. بەنانبڕینی خەڵك خۆیان رووڕەشی میللەتەكەیان كردوە. ئینجا سەرباری هەموو ئەمانەش لەم ئان و ساتە پڕقەیرانەدا كتێبەكەی مام جەلالیشی هاتە سەر كەپەردەی لەسەر زۆر ڕاستی شاراوەی زەمانی كۆن هەڵماڵیوە، بۆیە زوو كەوتنە خۆیان بەتەزویركردنی نامەیەكی مام جەلال كە نەدەبوو بڵاویی بكەنەوە، چونكە نامەی شەخسی بووە، بەوەش نەوەستاون بەڵكو ناوەرۆكی نامەكەشیان تەزویر كردوە.
پرسیارەكە لێرەدا ئەوەیە” تۆ بڵێی لەزمەیەكیشیان لەمام جەلال گرتبێ و ترساندبێتیان تا ئەو رادەیەی مام جەلال بەم هەمو سەنگ و خەباتی خۆیەوە بەتەزویر وەكو هەر كۆیلەیەكی تری خۆیان نمایشی بكەن؟!.
مام جەلال لەسەرەتاكانی خەباتی سیاسی خۆیدا گەیشتبوە ئەو قەناعەتەی تا بنەماڵەی بارزانی لەسەر دەسەڵاتبن، ئەم میللەتەی ئێمە ناگانە ئامانجەكانی و، خێر لەخۆی نابینی. بۆیە لەساڵی 1964ەوە كەوتە دژایەتی ئەو بنەماڵەیەی بەزۆریی زۆرداریی خۆیان سەپاندبووە بەسەر شۆڕشەكانی كورددا. خێرە ئەو پیاوە كە بەمەودای نێوان ئەرزو ئاسمان لەگەڵ بنەماڵەو حزبەكەیان ناكۆكە، ئێستا بەنامەیەك زەلیلبونی خۆی بۆ بنەماڵەی بارزانی دووپات بكاتەوە. هەڵبەت مام جەلال وەكو هەر سیاسییەكی كارامەو براغماتی لەگەڵ واقیعدا خۆیو حزبەكەی گونجاندوە، ئەگەر لەزەمەنێكدا پێی باشبوبێت تەنازولێك بدات بەرامبەر بەنەیارەكانی، ئەمەیان لەبەر خاتری میللەتەكەی بوەو نەیویستوە لەگەڵ پارتی تێكبدات، ئەمە بەو مانایە نییە كەوا لە زوعفەوە ئەمكارەی كردبێ، بەڵكو لەپێناو میللەتەكەیدا ئامادەبوە سیاسەتەكانی بگۆڕێ‌، بەڵام نەك بەحەدی زەلیلبون.
موتەنەبی شاعیری گەورەی عەرەب ئەڵێ: ئەگەر مرۆڤیكی كەم زەمی منی كرد، ئەمەیان بەڵگەیە كە من پیاوێكی كامڵم.
ئەو كەسانەی ئەمڕۆ لەپێناو پارەیەكی دزراوی میللەتەكەیان هەوڵ ئەدەن نامەكەی مام جەلال پشتراست بكەنەوە لەو ئینسانە كەموكورتانەن، سەیری لێدوانەكانیان بكەی لەماهییەتیان ئەگەی. مام جەلال تا رۆژی قییامەت بەسەربەرزی و گەورەییەوە لەناو دڵی میللەتەكەیدا ئەمێنێتەوە، ئەوانەی چێژ لەبۆنی نەوتە دزراوەكەی میللەتەكەشمان وەرئەگرن، تەنها سەرشۆری و نەعلەتی میللەتەكەیان بۆ ئەمێنێتەوە با ئەو سەرشۆری و كۆیلایەتیەشیان بۆ بنەماڵەی بارزانی مافیاو دزو خائین موبارەكیان بێت.

(2) عادل مورادو ئەوانی تر
عادل مورادو بەشێك لەسەركردە دڵسۆزەكانی یەكێتی ئەمرۆ لەبەرەیەكدان كە ئامانجی سەرەكی خەباتیان، پاراستنی یەكێتییە لەبەرامبەر شاڵاوی پاكتاوكردنی سەركردایەتی یەكێتییە لەتێكۆشەرە دڵسۆزەكانی گەل و نیشتمان، كە خەبات ئەكەن بۆ ریگرتن لەسەرهەڵدانی دیكتاتۆرییەتێكی تازە بەرێبەرایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان، لەم پێناوەشدا باجێكی قورس ئەدەن بەهۆی نائەخلاقی بەرەی بەرامبەر كە كار گەیشتۆتە ئەوەی تەنانەت بودجەی دەزگاكانیشیان لێببڕدرێت. كارەساتەكەش لەوەدایە كاتێك خائین و جاسوس و فایلدارو هۆمۆسیكس و پاشەڵ پییس ئەكەونە خۆ بۆ دژایەتیكردنی بەرەی تێكۆشەرانی یەكێتی كە دامەزرێنەری ئەو حزبەشی تێدایە. بەراوردكردنی ئەمدو بەرەیەش با بۆ خەڵكی كوردستان بهێڵینەوە.

(3) گەڕانەوەی كاك نەوشیروان
كاكە نەوە گەڕایەوە، ئومێدی میللەت گەشایەوە. باڵی زەردی ناو یەكێتی ماڵوحاڵیان پێچایەوە. كاكە نەوە هێشتا نە كەسی بینیوە نە قسەیەكیشی كردوە، كەچی هەمو نەیارەكانی ترسیان لێ نیشتوەو هەندێكیان بەپلەی 180 هەڵوێستەكانیان گۆڕیوە. تۆ بڵێی كاتێك كاك نەوە بێتەوە مەیدانی روبەڕوبونەوە چارەنوسی ئەمانە چی بەسەرا دێ. كاك نەوشیروان ئەو تێكۆشەرە خاوەن كاریزمایەیە كە لەماوەی تەنها چەند مانگێكدا توانی بەقەدەر دەیان ساڵی خەباتی حزبەكانیتر سۆزی هاوڵاتیان بۆ لای بزوتنەوەكەی رابكێشێ و بیكاتە خاوەن چارەكێك لەكورسیەكانی پەرلەمان، توانای هەیە بەیەك بانگەشەی سەر تەلەفزیۆن سەدان هەزار كەس بەچەكی خۆیان ئامادە بكات بۆ هەر شەڕێك بیەوێ بیكات، بۆیە ئەم ترس و تۆقینەی خستۆتە نێو دڵودەروونی نەیارەكانی میللەتەوە.
با جارێ بوەستین بزانین ئەو سەركردە مەزنەی كورد چی پێیە بۆ میللەتەكەی لەم دوا قۆناغەی تەمەنیدا بۆ هەڵتەكاندنی سیستەمی داروخاوی هەرێم بەشێوەیەك ئاواتەكانی میللەتەكەی بێنێتەدی لەدامەزراندنی سیستەمێكی تەندروستی حوكمرانی كە لەخزمەتی هاوڵاتیاندا بێت و عەدالەتی كۆمەڵایەتی و بوژانەوەی كۆمەڵگە فەراهەم بكات.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت