Hawler

شێرزاد شێخانی: مامۆستاو بەڵتەچی.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

هەولێریات 70

كە پادشای دارستان هەستایە سەرپێ ، ئاژەڵەكان كرنووش ئەبەن..
شێرەكەی هەولێر نەڕاندی ، پییرە قەرات بێدەنگی شكاندو، لەرزەی خستە ناوجەرگی زاڵمو ستەمكاران. زۆریان گۆت لەسەر بێدەنگییەكەی هەولێر، بەرانەكینێ هەولێر بەتەبیعەتی خۆی سەبری ئەیوبی هەیە، كاتەكیشی سەبری نامینێ تۆرەی خۆی دەكاتەوە، رێك وەكی ئەو قسەیە وایە كە دەرێ ( تۆڵە بەسەبرە، ئەمما بەزەبرە ). ئێستا هەولێریش هاتە رێزی زوڵملێكراوانی وراتەكەم و خەركی رژانە سەر جادەكان لەدژی ئەو هەمو ناعەدالەتیو زوڵمو ستەمەی لە هەژارترین چیینەكانی ئەو كۆمەرگایە دەكرێ ، كە چیینی معاشخۆرانە. ئەوەی بەقەدەر داكەكی درسوتاو داغیكردم ئەو دیمەنی شەقوەشاندنی بەڵتەچییەك بو لە مامۆستایەكی بەتەمەنی شارەكەم. ئەو شەقەی بەڵتەچییەكەی دەسەرات رۆحی سوتاندم، چونكە ئەو شەقە بەر كەرامەتی هەمو كوردەكی كەت، بەر پیرۆزترین پیرۆزییەكانی میللەتەكەم كەت كە مامۆستایە. لەسەردەمە جوانەكەی مەدا كێ زاتی ئەوەی دەكرد لەحزووری عزەدین فەیزیدا دەست لەسەر سینگ رانەوەستی.

کێ جورئەتی ئەوەی هەبو لەبەرامبەر مامۆستا موسا عەبدولسەمەد كرنووش نەبا.. كێ ئەیوێرا لەئاست مامۆستا عەزیز مەولوددا سەری دانەوینێ. كە سێبەری مامۆستا نەشئەت سەفوەت دەردەكەت تەلەبەكانی متوەسطەی ئەربیل خۆیان دەشاردەوە. كە مامۆستا خدر عەبدوڵڵا بەخۆی و حەیزەرانەكەی دەستییەوە دەكەتە ژوورێ هەمو تەلەبەكانی پۆل قڕوقەپ وەكی سەنەم لەحزووری ئەودا دادەنیشتن.. كە مامۆستا تۆما شەرحی دەرسی ئینگلیزی لۆ دەكردین، تەلەبە هەمویان چاویان لەسەر سەبوورە بو.ئێستاش ئازاری ئەو دار حەیزەرانەی مامۆستا شێخ كەمال بەرزەنجیم لەبیر ناچی كە لەسەر تێپەر بونم لەپێش سینەما حەمرا لەرۆژەكی ساردی زستانە لێیدام. ئێستاش لەبیرمە كاتەكی مامۆستایەكمان لەدوورەوە دەدیت كون نەدەما خۆمانی تێبكەین و، خۆمان دەخزاندە ناو كۆرانەكانی قەیسەری لۆ ئەوەی نەمانبینی.

ئێستاش لەبیرمە كە مامۆستایەكمان دەهاتە تازیە ئەمەی گەنجەكان لەسەر پێ رادەوەستاین لەحزووری قامەتی بەرزیان . لەسەر دەستی ئەو زاتە گەورانە فێری رێزو ئیحترامی گەوران بوین. ئەوان ئەمەیان فێری ئەخلاقی جوانی كرد. ئەوان شەونخونیان لۆ دەكردین هەتا موستەقبەلمان روناكتر بیتن. ئەوان پێش بابەكانمان پەروەردەیان دەكردین. ئەوانە نمونە جوانەكەی كۆمەرگاكانمان بون كە مرۆڤی سەردەمی مە هەتا رۆژی قییامەت قەزارباریانە. ئەو بەڵتەچییەی شەقی لەمامۆستا نازدارەكەی هەولێر وەشاند پەورەدەو تەربیەتی دەستی ئەو حزبانەن كە خینی میللەت دەمژن، كە نانی هەژاران دەبڕن، كە سەروەت و سامانی میللەت بەمییرات لەسەر خۆیان دابەشی دەكەن. ئەو بەڵتەچییە بەكرێگیراوە بە پارەی بندیوار، دروستكراوی سیستەمەكی سەقەتی كوردایەتیە كە ماف بە سەرۆكی حزبەكەیان دەدا چارەنوسی میللەت بگەینیتە ئەو رۆژە رەشەوە. مەسەلە عەرەبیەكە دەری” ئەگەر قەلەرەش دەلیلی قەومەكی بیتن، هەڵبەت دەیانباتە سەر كەلاكی سەگاكانەوە”. ئەوانە داردەستی رژێمەكی دیكتاتۆرین كە هیچ حسابێك لۆ میللەتەكەی ناكاتن.

ئەو زەبرو زەنگو رەشبگییریەی دەشیكەن هیچ سوودەكی نیە، چونكی پێشتر زۆربەی دیكتاتۆرەكان كردیان ومایەپووچ دەرچون. ئەو بەڵتەچییو شەقوەشێنانەی دەسەراتیش لەغەیری روورەشی دونیاو قییامەت و سەرشۆری هیچیكەیان لۆ نامینێتەوە مامۆستایانیش هەمیشە بەسەربەرزی و سەرفرازییەوە لەناو درو دەروونی میللەتدا دەمینێنەوە، ئەو شەقەی لەمامۆستاكەی هەولێریش درا دەبتە پەڵەیەكی رەش بەدەموچاوی گەورەی بەڵتەچییەكانەوە. مامۆستا شەماڵی كوڕی عادل سەلیمی مەزنیش لەكۆمینتەكیدا پەندەكی عەرەبی بەبیرم هینایەوە كە رێك لەگەر حاری ئەو بەڵتەچی و مامۆستاكانیان دەگونجی كە دەفەرموێ ” ئەگەر سەركردە پییشەی دەف لێدان بی، دارودەستەكەی حەمویان دەبنە سەماكەر”. باقی وەلسەلام.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت