شێرزاد شێخانی: وەزیری بندیوار.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بەپێی هەندێ سەرچاوەی راستگۆ، لەم هەرێمە وێرانەماندا 960 كەس بە نایاسایی خانەنشین كراون بەپلەی وەزیر وبریكاری وەزیر بەبێ ئەوەی بارەگای وەزارەتەكانیش بزانن لەكام ئاقارەوەیە. ئەمانەش بەلای منەوە هیچیان كەمتر نیە لە بندیوارەكانی شیخەڵڵا و بندیوارەكانی مزگەوتی گەورەی سلێمانی.
ئەوەی جێی سەرنجە ئەو وەزیرە بندیوارانە هەمویان سەركردەی حزب و ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی حزبەكانن كە خۆم ناوی هەمویان ئەزانم بەڵام با لەناو نانەكی گەرمدا بمێنێتەوە تا رۆژی خۆی.
گرنگ ئەوەیە، ئەوانەی مانگانەیەكی پێنج شەش ملیۆن دینار لە قووتی خەڵك وەرئەگرن، هەمویان خاوەن سەرمایەی دەیان و سەدان ملیۆن دۆلارن، هەیانە دە دوانزە بەنزینخانەو كۆمپیانیای هەیە. هەیانە لەگەڵ عارەبانچیەكانی جادەی ئیسكانی هەولێرو جادەی سەهۆڵەكەی سلێمانیشدا شەریكن، هەیانە كورو كچەكانیان لە جامیعەی ئوكسفورد و كامبریدج و هارفاردو ستانفوردو، مناڵەكانیشیان لە قوتابخانەی فەرەنسی و لوبنانی و سویدی ئەخوێنن، هەیانە یەك جەیشی حیمایەشیان موچەكانیان لەسەر بەغدایە، هەیانە مانگانە بەملیۆنان دۆلار نەسریەی مانگانەیانە، باشە توو شەرەفتان ئەمە ئەوپەڕی بێ نەزاكەتی و حەیاچوون نیە چاویان لەپێنج ملیۆن دیناری حكومەت بێت؟.
وەیش چەند عەییییییییبە…

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت