Sherif-Hejari

شەریف هەژاری : ئایا ئەم پرسیارانە ڕووبەڕووی بەرنامەی چوار قۆڵی ڕووداو و پێنج قۆڵی ئێن ئاڕ تی نابنەوە ؟ .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

سەرەڕای ڕێزی زۆرم بۆ ئەو ڕۆژنامەنووسانەی تێیدا بەشدارن ، بەڵام ئەکرێ بە ڕەخنەی لۆژیکی ئەم پرسیارانەی خوارەوە و دەیانی تر ڕووبەڕووی ئەم دوو بەرنامەیە ببێتەوە ؟
ئەم بەڕێزانە لەسەر هەموو شتێک قسە ئەکەن ، بۆ نموونە :
لەسەر ئەمریکا و سیاسەتەکانیی قسە ئەکەن ، کەچی هیچ کامیان دکتۆرای نە لە مێژووی سیاسیی ئەمریکا و نە لە سیاسەتیی خۆرهەلاتی ناوەڕاستی ئەمریکا هەیە !
وورد لەسەر تورکیا قسە ئەکەن ، کەچی هیچیان خاوەن دکتۆرا نین لەو بوارەدا .
لەسەر توندوتیژی دژ بە ژنان قسە ئەکەن ، کەچی هیچیان خاوەن دکتۆرا نین لە کۆمەڵناسییدا !
لەسەر دیاردەی کۆچ قسە ئەکەن ، کەچی هیچیان پسپۆڕی کۆمەڵناسی – سیاسیی نین !
لەسەر ئابوری خۆرهەلاتی ناوەراست و کوردستان قسە ئەکەن ، کەچی هیچیان هەڵگری بڕوانامەی ئابوری نین !!
لەسەر خودا و دین و لاهوتییەت قسە ئەکەن ، کەچی هیچیان دکتۆرای فکری ئیسلامیی نین !
لەسەر پارتە سیاسییەکان قسە ئەکەن، کەچی هیچیان دکتۆرایان نە لە مێژوو و نە لە سیاسەتیی پارتەکان هەیە !
لەسەر کەم بارانیی و بەروبوومی کشتوکاڵیی بەتایبەت گەنم و جۆ قسە ئەکەن ، کەچی هیچیان تەنانەت هەڵگری بەکالۆریۆسی کشتووکاڵیش نین !

باشە لە ووڵاتێکا بژین ، ئەمانە لەسەر هەموو شتێ قسە بکەن، کەچی پسۆڕی هیچ بوارێ نەبن ! ئایا ئەمە کارەسات نییە !؟ ئایە هەر ئەمە هۆکار نییە کە هەر لە عەرەبانە چییە بەڕێزەکانەوە تا تەواوی چین و توێژەکانی کۆمەڵگا فێربن لەسەر هەموو بوارێ قسە بکەن !؟ هیوادارم بەناو ڕۆژنامەنووسانی کوردستان ئەوانەیان کە تەماشای ‘بی بی سی و سی ئێن ئێن و میدیای ووڵاتانی تەکنۆکرات ‘ ئەکەن ، هیچ نەبێ دەرسێ لەوان وەرگرن و پراکتیزەی کەن ، نەک مۆسیقای هەواڵ و بەرنامەکانیان وەرگرن و پڕۆفیشناڵیان و چۆنییەتی ڕێکخستنی بەرنامەکانیان لە یاد کەن ، بۆ نموونە : لە تەواوی بەرنامە ڕۆژانەییەکانی وولاتانی پێشکەوتوودا، بۆ بەرنامەی سیاسیی : ” پسۆڕێکی سیاسیی + پسپۆڕێکی مێژوویی تایبەتمەند + کاراکتەرێک سیاسیی ” ئەهێنن ، بۆ بەرنامەی ئابوری : ” پسپۆڕێکی ئابوری +کەسێکی ئەزمونداری کاری بازرگانی یان پیشەی بازاڕگەریی ” دێنن ، بۆ بواری کۆمەڵایەتیی وەک توندوتیژیی ژنان و کۆچکردن ” پسپۆڕێکی کۆمەڵناسیی + ئەزموندارێکی ڕێکخراوە کۆمەڵایەتییەکان ” بانگێشت دەکەن ، بۆیە هیوادارم ڕۆژنامەنووسانی کوردستان بەگشتیی و بەتایبەت ئەو دوو بەرنامەیە ، فێربن لەسەر هەموو شتێ قسە نەکەن چونکە نە مەنتیقی تێدایە و نە بواری قسەکردنی ئەوانیشە ، بێ گوومان ئەم کارانەیان جگە لە خۆدەرخستن و کۆمەڵگا بەڵاڕێدابردن ، هیچی دیکەی لێ ناکەوێتەوە، دووبارە ڕێزم بۆ هەمووشیان هەیە .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت