شەریف ھەژاری: عەبادی باشترین دەرفەتە, سیاسەتزانانە، بیقۆزەرەوە!

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەگەر (ھەژاری) لەم دۆخەدا لە جێی (عەبادی)، بایە!
ھەر لە شارەکانی کوردستانەوە، پڕوپاگەندەم بۆ لیستەکەم دەکرد، تا تەواوبونی پڕوپاگەندەی ھەڵبژاردن!
لەسەر قەڵای ھەولێری دەسەڵاتی بنەماڵەیی پارتیی- یەکێتییەوە، (بە بەرنامەی تی ڤی ڕاستەوخۆ)، پەیامم بۆ ھاوڵاتیانی بەغدا، دەنارد!
لە سەری ڕەشی پارتییەوە، پەیامم بۆ موسڵ، دەنارد!
لە گردی زەرگەتەی گۆڕانەوە، پەیامم بۆ نەجەف، دەنارد!
لە قەلاچۆلانی یەکێتییەوە، پەیامم بۆ کەربەلا، دەنارد!
لە ماڵ عەلی باپیرەوە، پەیامم بۆ: ئایەتوڵا عوزما سیستانی، دەنارد!
لەسەر قەڵای تەنگی سیاوی نارنجەڵەی ھەورامانەوە، پەیامم بۆ بەسرە، دەنارد!
بەڕاستی: حیزبەکان بەرپرسیارن، حەیای کوردایەتیی پارچەکانی تریشیان، برد!
مرۆڤە بێ-غیرەت و پارە-ویستەکانی نەتەوەی داگیرکراو، لە دۆخی داگیرکردن دا: دەبنە جاش و، ھەمو بەھایەکی شەرەفی خودی و کەرامەتی نەتەوەیی، دەفرۆشن!
بەڵام لە مێژودا نەبوە، ئەندامانی نەتەوەیەک، لە کەشی ئازادی دا، جاشایەتییان بوێ!
عەبادی لە شارەکانی شیعە، حسابێکی ئەوتۆی بۆ ناکرێ!
کەچی کورد بە گوڵباران و فەرشی سورەوە، عاشە قائیدیەتی!
ئەیڵێمەوە، ئەم دۆخەی کە بەسەر کوردی نەبەز و شۆڕشگێڕدا ھاتوە، تەنیا حیزبەکان: لێی بەرپرسن!
تێ بگەن، مەبەستی (شەریف ھەژاری) ئەوە نییە لەبەر ئەوەی لەسەر دەسەلاتی عێراق ماوین، ئیدی عەبادی نابێ بێت پڕوپاگەندە بکات، نا! بەڵکو، مەبەستم: شێوازی پێشوازییەکەیە!
مەبەستم: ھەڵکشانی (گوتار و کردار)ی داگیرکەری عەرەب- شیعە- پەرستیی و، لە قەڵەمدانی پێشمەرگەیە بە: ئەنفالچی!

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت