شەنگار سابیر: کچە دراوسێ، یان پۆڕنستار – لەبارەی فیلمی ” The Girl Next Door.

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

1- زۆر بەسادەیی زۆربەمان وەختایەک سەیری کچێکی دراوسێمان کردووە، وەک پۆڕنستار وێنامان کردووە و پاشان لەڕێگەی” سایبەرسپێسەوە ” هاتۆتەوە ناومان. ئەمە ئیمکانی هەیە بۆ کچێکیش هەر وابێت، بەڵام ئیمتیازاتەکە لێرەدا بۆ پیاوە چونکە کەپیتاڵیزمی جیهانی سێهەم دەگەڕێتەوە بۆ ستاتیکا و ئوستوورە سەرەتایەکان. لەڕاستیدا وێناکردنی وێناکرا و مەترسیەکەی لەو شوێنەدا کە هەموو بەرکەوتەیەکت بە ئەویدیکەوە لە ڕێگەی وێناکردنی وێناکراوەوەیە. واتا ئەو کاتەی لەگەڵ کچە دراوسێدا لەسەربان یەک دەبینین ، ئەمە هیچنیە جگە لە وێناکردنێکی بەلەزەتر لەوەی، کە ڕودەدات. بۆیە زۆر بەسادەیی دەتوانین وێنای کچە دراوسێکەمان بکەین کە ڕۆژێک بە ” درێس نایتەوە ” دێتە ماڵەکەمان و مەیکئەپێکی پۆڕنۆیی کردوە و زۆریش لە ئەکتەرێکی پلەیەکی فیلمێکی ” گاسپەر نۆی ” دەکات. ئەمەش پێی دەوترێت وێناکردنی وێناکراوی شتێک کە کەپیتاڵیزم وێنای کردووە.
2- ئەم فیلمە یەکێکە لەهەر فیلمە ئاستنزمەکانی مێژووی سینەما، بەڵام مۆتیڤ و بەرگری فیلمەکە لە شتێک گرنگە و جێگەی بایەخە، فیلمەکە لە دەرهێنانی “Luke Greenfield ” دە، بە شیوەیەکی گشتی فیلمەکە باس لە خوێندکارێکی ئامادەیی دەکات کە عاشقی دراوسێیەکی تازەیان دەبێت و دواتریش بۆی دەرەکەوێت ئەم کچە دراوسێیە پۆنستارە و ئەزموونیکی باشی هەیە، دوو ئایدیایی سەرەکی فیلمەکە لێرەوە دەردەکەون و کە پێویستە لەسەریان بووەستین:
یەکەم: خەونی هەموو گەنجێکی ئەمریکی بەوەی لە ژیانێکی سەرمایەدارانە و لەناو دەیەها پۆڕنستاردا بێت و بچێت و ئەو ژیانە بژی کە ئەمریکا لە ڕێگەی هێنانە ناو ئەمری واقعەوە لە ئاینە ئینراهیمیەکان و ئەفسانەکانی دەدزێت.
دووەم: ئەگەر ڕەووشت بەرزی لە تەواوی جیهاندا بریتیبێت لە کردنی باشترین شتەکان و لە مێژووی فەلسەفەدا بە ئیعتیبار وەربگیرێت، ئیپمریالیزمی ئەمرکی ئەم ڕەوشتبەرزیە وەک ئەوەی خۆی دەیەوێت دیاری دەکات و دەیناسێنێت . بەواتایەکیتر ئەم فیلمە بەرگری لە ڕەوشتبەرزی ئینسانی ئەمریکی دەکات بەوەی گرنگ نیە ئەم کچە یان ئەم کوڕە پۆڕنستارە بەڵکوو گرنگ ئەوەیە ئەمە ئامانجی منە و عاشقیم و دەمەوێت. بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە، دەبێت جارێکیتر بچینەوە بەردەم چەمکی ئەخلا ق مانا و دەلالەتە ڕیشەیەکانی و بزانین ئەمریکیەکان لەسەر حەقن یان ئێمە؟
ئەڵبەت کە دەلێن: ئەمریکیەکان دەبێت بزانین مەبەستمان فاشیستترین سیستمی سەرزەویە.
3- لەم فەترانەی ڕابردوو موقابەلەی پۆڕنستارێکم بینی دەیگووت ئەگەر پۆڕنستار نەبم بێگوومان ناتوانم شتێکیتربم. ئێمە دەبێت بزانین ” پۆرنستار ” چەمکێکی سەرمایەدارانە و هۆڵیودیانە و سەردەمیانەشە . پۆڕنستار لەشفرۆش و قەحپە نیە، بەڵکوو ئەکتەرە و ئەمریکا بەرهەمی هێناوە و بزنسی خۆی پیوەدەکات. ئەو دەیەوێت پێمانبڵێ واز لە ڕەوشت و خەونەکانیتری جیهان بێنن، وەرن بۆ ئەمریکا و بەهەشتی ڕاستەقینە دەدۆزنەوە. ئەمە هاوشان بەوەی کە خەونی گەنجی ئەمریکی لەڕاستیدا خەونی نیوەی گەنجانی دوونیایە.
4- ئالان بادیۆ لە کتیبی ” لەستایشی عەشقدا ” باس لە مەترسی ریکلامەکان و پۆستەرەکانی پاریس دەکات، ئەوانەی لەسەریان نووسراوە” وەرە عاشقببە و بێ ئەوەی ئازاری عەشق ببینیت. ” یان ” وەرە مەعشوقی ژیانت بەرەوە بە گرینتی” لەڕاستیدا هۆڵیود مەعشوقە ڕۆمانتیکیەکەی پاریس دەکات بەمە، وەرە پۆڕنۆی خۆتت ببەرەوە و ببە بە پالەوانی ناو فیلمە سێکسیەکان. ئەمە لەکاتێکدا هۆڵیود سەرباری ئەوە پیشمان دەڵێت: پۆڕنۆکانیش مرۆڤن و دەتوانن عاشقبن و ببن بە نموونەی ڕەوشتبەرزی.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت