Shehab-Kerim01

شەهاب کەریم : دایکشم شایستەی خانەنشینکردنە بەپلەی بەرز .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

منداڵ بووم باوکم لەسەرشۆڕشی ئەیلوول زیندانی کرابوو، پێنچ ساڵ حوکمدار و منیش لەگەڵ براکەم لەدوای قوتابخانە ، بۆبژێوی ژیانی خووشک و براکانی ترم کاری دەستگێرێم دەکرد و بێمنەت پارەی کرێی خانووەقوڕەکەی کەتیایدا کرێچی بووین ، پەیدام دەکرد . باوکم بەرلێبووردن کەوت و ئازادبوو ، برا گەورەکەم بەهەمان شێوە لەسەرشۆڕشی ئەیلوول لەلایەن هەمان ڕژێمەوە تووشی کێشەی گرتن و ڕاونان و دڵەڕاوکێی و ، بۆماوەیەک زیندان بوو .

دوای نسکۆی شۆڕشی ئەیلوول و هاتنەکایەی کۆمەڵەی ڕەنجدەران و دەرکەوتنی یەکێتی نیشتیمانی ، کە لەلای من شۆڕشێکی پیرۆزە و مێژوویەکی پڕ سەروەری زیندووی هەتاهەتایە ، خۆم بووم بەپێشمەرگەو جگەلەوەی بیست ساڵ بەزیندانی مەحکوم کرام ، ماوەی سێ ساڵ بەئازار و ئەشکەنجەوە ، وەک باوکە خوالێخۆشبووەکەم و برا بەدبەختەکەم لەزینداندا بەسەربرد و ، دواتر وەک ئەوان بەرلێبوردنی گشتی کەوتم و ئازادبووم و دوای یەک مانگ جارێکی تریش بەهەمان شێوە چوومەوە شاخ و بوومەوە بەپێشمەرگە ، شەڕی دەستە و یەخەی ناچارکراوی بەزۆرسەپێندراو بەسەرهێزی پێشمەرگەدا ، لەهەموو سنوورەکاندا دەستی پێکرد و داستانی چیاسەختەکانی هەلاج و پیرەمەگرون و کەتوو و قوتەی حەسەن بەگ و قەیوان ماوەت ، شایەتی مێژووی سەروەریەکانمان ، کە بۆپاراستنی دەوەنێکی ئەوشاخە ، چەندەقوربانیمان دەدا و چەندبەئازار و تینوو و برسی و ماندوو دەبووین ، تا وەکوولەلایەن دوژمنەوە گەڵایەکی دەوەنێک هەڵنەوەرێت ، لەشەڕی قەیوان ماوەتدا لەئیزاعە شڕەکەی یەکێتیدا ناوم بەشەهیدخوێندرایەوە ، ناڵە و قوڕپێوانی دایکم ، کافری بەئیسلام دەکرد و ناخی فیرعەون و هۆلاکۆی دەهەژاند ، دوای چوارجار برینداربوونم و بەهۆی یەکێک لەچالاکیەکانی ناوشاردا و بەسزادانی ئەندامێکی ئەنجوومەنی ئاسایشی کەرکووک و سێ پاسەوانی لەگەڵیدابوون ، لەناو سەنتەری شاردا و لەبەربازاڕی حەوزەوشکەکەدا و برینداربوونم ، قاچی ڕاستم لەدەستداوە و کەمئەندام بووم ، ئیتریەک لەدوای یەک ئەو بەدبەختیە ، یەکە بەیەکەی ئەندامی خێزانەکەمانی دەگرتەوە و برایەکی ترم پێنچ ساڵ لەخۆم بچووکتر دوای بوونی بەپێشمەرگە و لەداستانی قەیوان ماوەتدا بریندارکرا ، بەهەمان شێوە ، وەک بڵێێ زیندانی ئەبووغرێب ، زێدی باو باپیرانم بێت و لەوێ لەدایک بووبین ، ئەو برایەشم بیست ساڵ مەحکووم کرا و دوای چوارساڵ ئازار و ئەشکەنجەی زیندانی ئەبووغرێب ، بەرلێبوردنی گشتی کەوت و ئازادبوو ، نکۆڵی لەحەقیقەتی سەروەریەکانی هێزی پێشمەرگە ناکرێت و لەو ئاستەشدا نیم بتوانم تەنانەت باس لەبچووکترین یاداشت و داستانی شەهیدەکان بکەم کەلەو پێناوەدا یەک دڵۆپ خوێنی ئەوانی تیا ڕژابێت .

گەرلەسایەی بنەماڵەی شەهیدان و زیندانی سیاسیان و پێشمەرگە نەبەردەکان و ڕێکخستنەکانی ناوشار و خەڵکی دڵسۆزنەبوایە ، حوکمەت و پەرلەمانی ئێستەبوونی نەدەبوو ، بۆیەدەبێت ڕێز لەدەستەکەوتەکانی پێشمەرگەو شۆڕشەکەبگیرێت ، کەدەریایەک خوێن و قوربانی لەوپێناوەدابۆدراوە ، بەداخەوە ئەوەی ، کەئەمڕۆ دەکرێت و دەبینرێت و بەبەڵگەوە دەخرێتەڕوو ، زۆری ناعەدالەتیەکانن ، کەلەناو حیزبەکاندا دەکرێت ، کەچەندین جارە گوێبیستی ئەبووین چیترئەوناعەدالەتیانە بنەبڕبکرێن و هەڵەکان چارەسەربکرێن بەڵام بەپێچەوانەوە ناعەدالەتیانە لەدوای پەیماندان بەخەڵکی وبڕیار و بەڵێنەکاندا دەکرێن ، ئەگەرچی ناوی سەدان ئافرەت بەپلەی بەرزی خەیاڵی خانەنشین کراون ، کەلەسەردەمی شۆڕشدا تەمەنیان منداڵ بووە و ئێستە بەهۆی حیزبەکان و خزم خزمێنەوە ، بچووکترین پلەیان نەقیبە ، لەهەمان کاتیشدا سەدان پێشمەرگەی کۆڵنەدەرو ماندو و نەناس و کەمئەندام ، بەپلەی نائب عەریف خانەنشین کراون ، کەمووچەکەیان تەنها بەشی یەک ڕۆژیان ناکات ، ئەگەرچی هێشتا سەدان پێشمەرگەی دێرین تائێستا خانەنشین نەکراوە، بەبۆنەی ئەوەی دەمێک جێگری سەرۆکایەتی ئیمزای نەکردوە و دەمێک کاری وەزارەتی ماوەو دەمێک هەڵبژاردنە و دەمێکیش سەرۆکی پەرلەمانی تازەیەو ، بڕیاری لەسەرنەداوە ، کەئەمانە هەرهەمووی دەبێتەعوزرێک ، کەهیچ مافێکی بەوخانەنشینکردنەوە نیە . بەڵام بەپێچەوانەوە ، لەماوەیەکی زۆرکەمدابە تایبەت لەهەڵمەتی هەڵبژاردنەکاندا چەندین ئافرەت بەپلەی جۆراوجۆر خانەنشین کراون ، گەر بەپێێ قوربانیدان و ڕەنج و ماندووبوونی خەباتگێڕانی شاخ بێت ، ئەو هەمووئافرەتانەی کەخانەنشین کراون کەهەندێکیان فەرمانبەرن و بەپلەی سەربازی خانەنشین کراون ، کەواتە دەبێت دایکی من و دایکی هەزاران پێشمەرگەی تر ، بەپەلەی عەمید خانەنشین بکرێت .

چەند ناووێک لە لیستە چوار سەد خانمەکەی بەپلەی بەرز خانە نشین کراون .

 Listi Xanenshin i bé yasa

 

 

 

 

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت