شەهاب کەریم : شەهید مامۆستا پێشڕەو / یاخیەکی شۆڕشگێڕی گەورەی نێوزیندان

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەنگوست خستنە سەر ئازارەکانی گەلێک کە بۆ ئازادی تێبکۆشێت و خۆی بۆ خاک و نەتەوە بکاتە سوتماک . سنوری نییەو مرۆڤ ناتوانێت وا بە سانایی لەبڕشتی قڵەمێکەوە خەتی نەخشی بۆ بکێشێت و قامکی نووسینی پێ ببزوێنێت ، ئەستەمە ئازاری شەوێکی زیندان بە کتێبێک و بە باسێکی چەندکاتژمێرێک ونوسینێکی کورتی ئەوها زامی جێگە دەمی ئەسپێیەکی ناوزیندایش ساڕێژ بکات ، وەلێ مرۆڤ ناتوانێت جەستەی تەزیوی ناوزیندان و تێکۆشەرە نەبەردەکانیان لەبیربکات و ئۆقرە بگرێت . من مرۆڤێکی سادە و خزمەتکاری هەژاری کوردستانم ، ئەوەی پێڕاگەیشتم کردم و دڵنیاشتان دەکەمەوە ئەوەی پێڕابگەم دەیکەم ، بۆ دۆزینەوەی ئەو سەدان و هەزارن  شەهید و قوربانیانەی لەناخمدا ماون و ناتوانم بۆ ساتێکیش بێت بیریان بکەم ، بۆ ئەو منداڵي شەهیدانەی بە بینینیان چرۆی ژیانەوەم پێدەبەخشن و هەست بە نوێبونەوەی ناخم دەکەم .

من دەزانم بوومەتە دوو بەش و لەگەڵ هەردوکیاندا دەبزوێم و دەژێمەوە ، ئەوسای شەهید و ئێستای ژیان و سەروەری ، ئەوسای مەرگ و ئێستای ئازادی ووڵات، هەر گڵکۆیەک و سەروەریەک و کەڵە پیاوێکی ئەم وڵاتە چەندەها چیرۆکی جۆراو جۆری نەبەزینی لەپشتەو گێڕانەوەیان بەشێکە لەسەروەری گەلێک کە تا ئێستاش ڕۆژانە ڕۆڵەکانی دەکاتە قوربانی خاک و خەڵکەکەی بەڵێ ئەوی ڕۆژێ لە کوردستانی ژێردەسەڵاتی بەعسدا و لە نێو زیندانەکانیاندا جۆرێک ژیان دەبرایە سەر کە ئەستەمە بیریان بکەین . لەوێ لەناو زیندانەکاندا، دڵەڕاوکێ و کردنەوەی دەرگای ئاسنینی ژورەبچووکەکانی پڕلەزیندانی ڕەنگ زەرد و جەستەی لاواز و دەست لەدواوە شەکەت درا و لەخەوڕاچڵەکاندیان ، خەوتنی بەکۆمەڵی و پۆشاک دڕاوی پڕلەئەسپێ ، بۆنی سەتڵی میز کردن و هاوار و ناڵەی مناڵ و پیرەمێردان و شەونخونی و برسێتی و نادیارکردنی چارەنووسی مرۆڤەکان ، ئەمانەهەرهەمووی ڕۆژانێک بوو، ڕژێمی دیکتاتۆری ڕوخاوبە ناوی عەدالەت و نیشتیمان پارێزیەوە لەژیانی خەڵکی شەرەفمەندی تێکۆشەرانداتاقی دەکردەوە و ئەوئازار و ئەشکەنجانەش وەک هەڵواسینی قورسایی بەشوێنی تایبەتی ئەندامی جەستەی مرۆڤدا و هەڵگرتنی بوتڵ بەزۆر و هەڵواسین لەدواوە و زۆرئەشکەنجەی تر، دەبوونە هۆی نەخۆشی گەورەی کوشندە و بەربوونی خوێنبەری شادەمارەکانی زیندانەکان . کەزۆریان بەوهۆیەوەگیانیان لەدەستدەدا و چارەنوسیان نادیاردەبوو، ئەگەری زیاتری ئازار و ئەشکەنجەدانی زیندانەکان ، لەهەڵمەتبردنی هێزی پیشمەرگە بوو ، بۆسەر بارەگا و سەربازگەکانی ڕژێم ، بەتایبەت دەستوەشاندن لەچەکدارانی ڕژێم لەناوشارەکانداڕق و کینەی زیاتریان هەڵدەگرت .

لەمانگی حەوتی ساڵی١٩٨٣دا،دوای ئەنجامدانی چالاکیەکی مەزنی تێکۆشەرانی تیپێکی شارباژێڕلەشاری سلێمانیدا و لەگەڕانەوەیاندابۆشوێنی مەبەست ، بەداخەوە حەڤدەڕۆڵەی قارەمان دەبنەقوربانی پلانێکی سەربازی ڕژێم و خوێنی گەشی حەڤدەپێشمەرگە لەپێناوپاراستنی خاک و نیشتیمان دەڕژێ و گیانیان فیدای گەل و نەتەوەکەیان دەکرێت و لەنێو ئەوحەڤدەشەهیدەدا ، پێشمەرگەی بەناوی عومەرەسور ، دوای برینداربوونێکی سەخت و لەهۆشچونی بەردەستی ڕژێم دەکەوێت و ئیترلێرەوەچیرۆکی پاڵەوانێکی کۆمەڵەی ڕەنجدەران دەست پێدەکات و ئیترئەو نەبەردیەی هێزی پێشمەرگە،دەبێتەتۆڵەسەندنی زیاتر و ئەشکەنجەدانی زیاتری زیندانەکان لەلایەن دەستوپێوەندی ڕژێمەوە ، لەوسات و کاتەدالاوێکی ڕۆشنبیری گەلەکەمان بە ناوی ئاراس عەبدول ڕەحمان ، کەناسراوەبە شەهیدمامۆستاپێشڕە و ، یاخیەکی شۆڕشگێڕی گەورەی نێوزیندان دەبێت و کینەی دار و دەست و تاقمەکانی ڕژێم ، وەک پڵنێک ، ئاراس عەبدول ڕەحمانیان خستبووەنێوژورێکی تەنهای بچووک و بەهەمووشێوازێک ئازاری جەستەیان دەدا ، ئەگەرچی ماوەی چەندجارێک دەیانهێنایەنێوزیندانەکانی تر ، بۆئەوەی بەڵگەی لێوەربگرن ، بەڵام بەپێچەوانەوە شەهید مامۆستا پێشڕەو ، وای لەهاوڕێ زیندانەکانی تری کردبوو ئەوەی کە لەژێرئازار و ئەشکەنجەدا ڕاستیەکانیان وتبوو ، پەشیمانی دەکردنەوە .

ئەوەش ببووەهۆی گرفتێکی گەورەبۆڕژێم ، ناچارجارێکی تر شەهید مامۆستا پێشڕەویان دەبردەوەژوری تەنهایی ، بەڵام بەبێ ئەوەی هیچ سودێکی لێوەربگرن لەئەنجامی ئەشکەنجەدانی زۆری زیندانەکان ، لاوێکی تێکۆشەربەناوی سەلام عەبدول ڕەحمان توشی نەخۆشی دەبێت و بەدەستی شەکەت دراوڕەوانەی نەخۆشخانەی سەربازی دەکرێت و لەوکاتەشداپێشمەرگەی برینداری کارەساتی قڕگەعومەرەسور بۆ چارەسەرکردن لەوێ دەبێت و پێی ڕادەگەیەنێت بەوەی دەبێت خۆڕاگربیت،نموونەی شەهید مامۆستا پێشڕەوی بۆباس دەکات کەچەند مرۆڤێکی بەڕوەشت بەرزی دڵسۆزی خۆڕاگربووە ، ئەوەش دەبێتە هۆکارێک بۆبەرزکردنەوەی ورەی پۆڵاینی هەمووزیندانەکان،ڕۆژلەدوای ڕۆژ مرۆڤەجوانەکان ون دەبوون و هەریەک بە شێوازێک چارەنوسی نادیاردەبوو،تاکووئەوەی شەهید مامۆستا پێشڕەو و پێشمەرگەی دێرین عومەرەسور ، سەلام عەبدول ڕەحمان ئەندامی ڕێکخستنی ناو شار ، حوکمی لەسێدارەدانیان بەسەرداسەپێندرا و بەندەش بەحوکمی بیست ساڵ ، تاکوو ڕێکەوتنی گفتوگۆی نێوان یەکێتی و ڕژێم ساڵی ١٩٨٤تەواوی زیندانیانی سیاسی بەرلێبوردنی گشتی کەوتن و دوای بەربونمان بەچەند مانگێک دووبارە چوینەوە ڕیزی هێزی پێشمەرگە و درێژەمان بەخەباتی سیاسی داو زۆربەداخەوە لەئەنجامی کارێکی گرنگی شۆڕشدا ، پێشمەرگەی فەرماندە و دڵسۆز و تێکۆشەر مامۆستا پێشڕەو ، مامۆستای قوتابیەکانی زیندان ، بەدەستی چەکدارەکانی ڕژێم لەبەڕاوری ٦/٧/١٩٨٤شەهید دەبێت و دەچێتەڕیزی کاروانی نەمرانەوە .

ئەگەرچی شەهید مامۆستا پێشڕەو لەڕابردوشدا دووجاری ترزیندانی کراوە و لەبەرخۆراگری هیچی نەدرکاندوە و ئازادکراوە . ئێستەش پیری بەباڵای ئەو مرۆڤەجوانانەدا هەڵدەدات و چارەنوسیش هەروەک خۆیەتی و کەسانی تری جیاوازلە ڕەنج و ماندوبون و بەرهەمی خوێنی گەشی شەهیدەکان و پێشمەرگەی دێرین و زیندانی سیاسی دەخوات .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت