Tundutiji

شەهاب کەریم : پێغەمبەری ئیسلام ، وەک ئێمە ئادەمیزاد بووە .

Avatar photo

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

 فەسادی لەکۆمەڵگەی ئیسلامیدا

مرۆڤ بەپێی قۆناغەکانی مێژوو ، هەمیشە لەگۆڕانکاریدابووە و دەکرێت لەهەرقۆناغێکیشدا بڕوای تەواوی بەهەندێک ئەفسانە هێنابێت ، یان ئەفسانە بەمەبەستی سەرکەوتن و باری کەساێتی بەکار هاتبێت ، بەتایبەتی لەسەرەتای دروستبوونی کۆمەڵگەی ئیسلامیدا و ڕادەی تێنەگەیشتنی ئەو کۆمەڵگەیە ، لەئاستێکی زۆرنزم و ئەوپەڕی جاهیلیەتدابووە.

نموونەگەلێکی زۆری سەرگروشتەی ئەفسوناوی لەسەرکار و کردەوەی پێغەمبەرهەن ، کەباسکردنی ڕاستی و دروستیەکانی ئەوکار و کردەوانە بەهەرچی مەبەستێک و بۆهەربەرژەوەندییەک کرابێت لەلایەن کەسانی ئاین پەروەرانی مووسڵماناندا ، قەدەغەن ، یان گەرقەدەغەش نەبن ، گێڕانەوەیان لەلایەن هەرکەسێکەوەبێت ، ئەوائەوکەسەبەبیر و بۆچوونی ئەوان ، بەرنەفرەتی یەزدانی دەکەوێت و بەکافر و مولحیدناودەبرێت ، ئای باجی بەئایدلۆژییای ڕەگەزپەرستی ئیسلامی چەندەقورسە و کەسەڕەڕای ئەوەی هەزاران ئافرەت تەنها لەبەردەرکەوتنی پرچیان ، یان بچووکترین هەڵەی کۆمەڵایەتی بەردباران و زیندەبەچاڵ دەکرێن.

بۆقەدەغەبێت و نەزانین پێغەمبەرکێیە وبەچی واتایەک ناودەبرێت ؟ ئایامرۆڤێکی یەزدانی وەک ئێمەی ئادەمیزاد نیە ؟ بەڵێ وەک ئێمە ئادەمیزادە و ڕوح لەبەربووە و وەک هەرڕەگەزی نێرینەیەک هەست و ئارەزومەندی بووە و لەبینینی دیمەنی هەر ڕوخسارێکی جواندا هەستی بزواوە و بۆ دامرکاندنەوەی ئارەزوەکانی خۆیدا ، لەسەرگروشتەیەکدا دەگێڕنەوە ، بەڕێکەوت ئافرەتێکی ڕوخسار جوان ، بەلای پیغەمبەردا تێدەپەڕێت ، کەلەنێوان هاورێکانیدا دەبێت ، بەبینینی دیمەنی ڕوخساری جوانی و لەش و لاری ئەوئافرەتەدا ، خۆی بۆڕاناگیرێت و گفتگۆی نێوان هاوڕێکانی ڕادەگرێت و ڕوو لەشوێنێکی جیاوازدەکات و بەهەرچی جۆرێک بووبێت ، حەز و ئارەزوی خۆی دەردەبڕێت و خۆی بەتاڵ دەکاتەوە.

پاش ماوەیەک دەگەڕێتەوە ، لای هاوەڵەکانی و دەکەوێتە بەرئاستی بەرپرسیارێتی و لەوەڵامدا دەڵێت : ئەوئافرەتەی بەلامدا تێپەڕیوە ، هەستی بزواندم و بۆئەوەی تووشی هەڵە و گووناح نەبم ، لەشوێنی دیاریکراودا خۆم بەتاڵ کردەوە و ئەوگووناحەم لەزکر و هۆشی خۆمدا سڕیەوە . کەواتە پێغەمبەر وەک مرۆڤێکی ڕەگەزی نێر ، ئارەزومەندی کردوەو دانی بەهەڵەی مرۆڤدا ناوە ، دەکرێت مرۆڤ بەڕێکەوتیش نەبێت ، تووشی هەڵە و کەموکوڕی ببێت ، تێڕوانینێکی تری ڕەفتاری پێغەمبەر پتر لەچەند ئافرەتێک بەپێی تەمەنی گەورەو بچووک ، یەک لەدوای یەک بەپێی کات و زەمەنی ژیانی ، هاوسەرگیری لەگەڵ کردون.

تێبینیەکی تری پێغەمبەرمحەمەد ، لەبنەماڵەیەکی کۆچەری نەخوێندەوار بووە و چەندین سوورەتی لەکتێبی قورئانی پیرۆزدا ، بۆئەو زەمەنەی کافران و مولحیدان ، کە بەسەردەمی جاهیلیەت ناوبراوە داڕشتووە و بەپێی زۆرترین سەرچاوەش وەک لەخوارەوە ئاماژەی پێدەدەم ، لەدوای وەفاتکردنی وتەکانی لەچەندین سوورەتدا نوسراونەتەوە ، ئەنفال کە کارەساتێکە بەدرێژایی مێژووی گەلی کورد کەبەسەر هەڵبجە و شەنگال و کۆبانێدا هاتووە ، هەرگیز لەیادناکرێن و ئەو ناوەش لەقورئاندا ناوبراوە توند و تیژی و جینۆسایدکردنی مرۆڤی ئیسلام و غەیرە ئیسلامیش ، کەلەشەڕەکانی بەزۆرکردنی مرۆڤە ئاین پەرستە جیاوازەکاندا کراوە و کەسەروەت و سامانی داگیرکراو بەئیسلام حەڵاڵ کراوە کە لەئێستەشدا ئەو دیاردەیە هەرماون و تیرۆستانی داعش لە کچە ئێزدیان و ئافرەتانی کوردا لەشەڕی پێشوەختی ناچارکراوی روبەڕوی کوردبووندا ، وەک شەری بەدر  هەرچی ئافرەتی دیل هەیە ، لەپیرە مێردانی ئیسلام حەڵاڵ کراون و لەبازاڕی مووسڵماناندا ، وەک کاڵای بێنرخ فرۆشراون ، لەسەرەتای باسەکەمدا ئاماژەم بەمرۆڤ دا ، کەبەپێی مێژوو ، هەمیشە لەگۆڕانکاریدایە و ڕەنگەلە  ئەنجامی هەر گۆڕانکاریەکیش تووشی هەڵە و کەم و کوڕی ببێت .

یان هەرمرۆڤ بۆخۆی مەخلوقێکە دەکرێت قابیلی هەڵەش بێت ، بۆیە پێغەمبەری محەمەدیش وەک هەرمەخلوقێک دەبێت هەڵەی کردبێت ، بەڵام ئەوەی جێی سەرنج و تێبینە ، لەڕابردوی کۆمەڵگەی ئیسلامیدا و لەئێستاشدا، کەبەچاوی خۆمان دەیان بینین ، ئەویش مرۆڤ جینۆسایدکردنە لەلایەن کۆمەڵگەی ئیسلامیدا ، کە بەناوی اللەاکبر و ناوی ڕسول اللەوە دەکرێن و پێش سەربڕینی هەر مرۆڤێکی سڤیڵی غەیرە ئیسلام و ئیسلامیش ، سورەتی قورئانی وەک پیرۆزیەک بۆ ئەنجامی ئەو مرۆڤ سەربڕینەی لەسەر دەخوێنرێت ئەمەسەرەڕای ئەوەی مافی ئافرەتان لەزەمەنی ڕابردوی کۆمەڵگەی ئیسلامی و ئیسلامی ئێستاشدا تەواوی مافەکانی پێشێل دەکرێن . گەر چاوێک بەمێژووی ئیسلامی ڕۆژهەڵاتدا بگێڕین ، دەبینین ئافرەت وەک کۆیلەک دەکڕدرێن و دەفرۆشرێن و لەتەمەنی هەشت بۆ نۆساڵیدا بەناوی ژیانی هاوسەرگیریی ، سێکسیان لەگەڵدا دەکرێن ، بەتایبەت ئەم دیارەدەیە لە وڵاتانی عەرەبیدا زۆرن و بەزەقی ڕەچاو دەکرێن . ئەمەش مۆڕاڵی کۆمەڵگەی ئیسلامی و شێوازی جینۆسایدکردنی مرۆڤ و ئەخلاقی ئەم کۆمەڵگەیەش ، هەندێکیان بەنهێنی لەتاریکیدا و هەندێکی تریشیان بەئاشکرا دەکرێن . بۆزانیاری زیاتر تکایە کلیک لەسە رئەم لینکەی خوارەوە بکەن .

دکتۆر سالار باسیرە .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت