عوسمان عومەر: بۆچى سەدام ” دکتۆر راجى تکریتى ” لەناو برد ؟ .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

لەناو بنەماڵە ناسراوەکانى تکریت دا، خێزانى ( عەباس سالح تکریتى ) دکتۆرى پسپۆرى ناسراو و بەناوبانگ لە نەشتەرگەرى ئیسقان و جومگە ، بە زانست و زانیارى و خاوەن پێگەى تایبەت ناسرا بوو ، ئەویش باوکی دکتۆر راجى تکریتى بوو .
لە سەرتاسەرى عیراق لەسەردەمى رژێمى لەناوچوى بەعس . ئۆپۆزیسۆنى عیراقى لە ڕێگەى بڵاوکراوەکانى خۆیەوە، ئەوەیان بڵاوکردۆتەوە، کە سەدام ، دکتۆر راجى بە قۆڵ بەستراوى بەرەو کیڵگەیەکى خۆى بردوەو، دەرخواردى سەگە راهێنراوەکان داوە. بۆ ئەوەى جەستەى هەلا هەلابکەن و بخۆن دواتر ئیسقانەکانى بە درێل بشکێنی و کون کون بکات .
پەیوەندیەکى باشمان لەگەل خانەوادەى مامۆستا یاسر کەلە خزمە نیزیکەکانى دکتورى خوالیخۆشبو هەبوو، کە داوام لێکرد بماگەیەنێ بە کەسە نزیکەکانى و لە وەڵامدا ووتى: مۆلەتم بدەن تا بزانم چۆن بەوانتان بگەیەنم بۆ قسەکردن لەوبارەیەوە . پیاوەکە راستگۆ دەرچوو، لە شوێن کارەکەم سەردانى کردم و ، زۆر دڵی خۆش بوو ووتى: پێش رۆژێک مامى دکتۆر راجى کە ناوی دکتۆرناجى یە، ئەمرۆ لەبەغداوە گەراوەتەوە لەگەل ئەوەى براى دکتۆر راجی یە، ئەویش ئوستازى فەلسەفەى ئیسلامى و یونانیە لە زانکۆى بەغدا, خاوەنى بروانامەى دکتۆرایە لە زانکۆى کامبریجى بەریتانى .
کاتێکم بۆ وەرگرتوى لەگەل براکانى، کە باجى زۆریان داوەو، ئەزیەتى زۆریان خوارد بەدەستى سەدام ـەوە. هەرگیز باوەرم نەدەکرد سەدام بەو شێوەیە مامەڵە لەگەڵ تکریتیەکان بکات .

دکتۆر راجى خاوەنى خانویەک بوو لەکەنارى دیجلە، کاتێ لە بەغداوە دەهات بۆ سەردانى کەسوکارو مانەوەى لەوێ , یاسرى هاوڕیم لەو خانوە چاوپێکەوتنەکەى بۆ رێکخستین، لەگەل دکتۆر ناجى و حاجى حازم هەردوکیان براى دکتۆر راجى بوون. لە پۆلى یەک و دووى سەرەتایی لەگەل سەدام بوون لە قوتابخانە. دواى دانیشتن بۆ قسەکردن لەباخى خانوەکەى دکتۆر راجى، کەوتمە دواندنیان . یەکێکیان ووتى: ماڵى حەلال ناروات و نافەوتێ. ئەوى تریان هەڵیدایەو گوتى: ئەم خانو و باخە چیرۆکیکى هەیە. کاتێ دکتۆر راجى لە سیدارە درا، سەدام سەردانى ناوچەکەى کرد و یەکێک لە پاسەوانە تایبەتیەکانى داواى لێکردبوو ئەو خانوەى پێ ببەخشێ، بۆ رۆژى دواتر سەدام فەرمانێکى سەرۆکایەتى دا، کە بەناویەوە بکرێ و، ئیمەش زەقەى چاومان دەهات. ئەوە مولکى براکەمانە و بەزۆر داگیرکراوەو هیچ دەسەلاتێکمان نەبوو. بەڵام دواى ڕووخانى سەدام، توانیمان بەدەستى بێنینەوەوە، بەهۆى ئەوەى بەڵگەى یاساییمان هەبوو. خۆتان خانوەکەتان بینى چی لێکراوە، ئێمە هەوڵى چاککردنەوەى دەدەین، چونکە یادگارى براکەمانەو زۆرمان خۆش دەوێ .

دکتۆر ناجى خەیاڵ بردبویەوە وچاوى پڕ فرمێسک بوو کاتێ پرسیارم ئاراستە کرد، ئەو پیاوە تەمەن نزیکەى حەفتا ساڵ دەبوو، ووتى: من نەوەى سەردەمێکى تاریکى دەولەتى عوسمانیم , هاورێی دکتۆر على جواد تاهیر, جبرا ابراهیم جبرا , تەها باقر و فوئاد عەباس و مەهدى مەخزومیم، ئەوانە پایە بەرزى زانست و زانیارى و زانستى مرۆڤایەتى بوون، خوا لێیان خۆش بێت. هەرچەند من لەدواى ئەوانەوە بووم، مامۆستاى من بون و، پەیوەندى دۆسایەتى و زانست ـم بوون ، تەمەن لە نێوانمان دا هەبوو. ئەوان لەکۆل خەمەکانى دونیا بونەوەو، ئیمە ماوین و، ئیستا خانەنشینم، بەلام پەرلەمان خەریکى ئەوەن بە بریارێ بمگێرنەوە بۆ وانە وتنەوە لە زانکۆ .. هەرچەندە خانەنشینم هەفتەى چەند جارێ سەردانى زانکۆ دەکەم و، دەگەرێمەوە مالەکەم لەبەغدا . من خاوەنى نزیکە 100 کتێبى فەلسەفیم، پەنجا پەرتوکم بەچاپ گەیاندووەو ، کە تەمەن باقى بێ، ئەوانى تریش بەچاپ دەگەیەنم .

ووتى تکریت پایتەختى رۆژهەلاتى فەلەیە , لە سەردەمى رۆمانەکان 3 پایتەخت هەبووە، یەکیان رۆما پایتەختى مەسیحیەت لە ئەوروپا و، قوستەنتینیە پایتەختى ئەرسۆدۆکس و، تکریت یایتەخى رۆهەلات . لە دەوڵەتى ئاشورى دا 4 قەڵا هەبووە یەکیان قەڵاى هەولێرە , قەلاى ئاشو لە شرگات و نینوی و ، قەلاى تکریت .. هەموتان ئەوە دەزانن دۆلى ششن ( دەستى بۆ راکێشا ) دەبینن کە لەکۆتایی پردەکەى تکریتە , ششن ووشەیەکى ئەکادیە ماناکەى سەوسەن کە جۆرە گولیکە دەدات ..

دکتۆر ناجى بەردەوام بوو لە قسەکانى بۆمان، خەلکى تکریت کۆنن لە ناوچەکە سەردەمانیکى دواتر عەشەرەتەکانى عوبید , جبور, ئەلبو عجیل و شەممەر و ئەلبوناسر هاتنە ئێرە . ئاماژەى بەوەدا، کە بەرزان تکریتى شیخى عوبەیدیەکانى کوشت بەناوى نازم عاسى و، شیخى عەشرەتى ئەلبونمریان کوشت بەناوى عبدالرزاق . سەدام بەزەیی بەکەس دا نەدەهاتەوە. لێرەدا پرسیارێکم لێکرد ووتم: دەتزانى سەدام ، دکتۆر راجى لەناو دەبات ؟ ، ووتى بەلێ ئاگاداریشم کردەوە .  بەلام دکتۆر هەر دەیگوت : من بە هیچ شێوەیەک پەیوەندیم بە سیاسەتەوە نیەو خۆمى تێ هەلناقورتێنم، ئیتر بۆ سەدام بیەوێ بمکوژێ ؟.

ئەى بۆچى لەناوى برد؟ .. ووتى: سالى 1973 جاریکیان لەناو کۆمەلێک سەرکردە سەدام گوتبوى :  گەر ترسم نەبوایە، حەماد شەهاب دەمرێ، یەکسەر راجیم دەکوشت .

حەماد شیهاب کورى پورمانە کە وەزیرى بەرگرى بوو , دکتۆر راجى خۆى سەر بەحیزبى نەتەوەیی وەحدەى ناسرى دەژمارد کە 4 کەس بوون راجى , عارف عبدالرزاق, سوبحى عبدالحمید و خیرالدین حەسیب ..

حازمى براى دکتۆر، قسەکانى بەو بڕى ووتى: هۆکارى تر هەبوو واى کرد، دکتۆر راجى لەناوببرێ .  ووتم: چى بوون ؟ ووتى: کاتێ دکتۆر راجى لە نەخۆشخانەى رەشیدى سەربازى کارى دەکرد و، سەدام لەوێ دەستگیرکرابوو. داواى لە زامنى برامان کردبوو، کە نائب زابت بوو لەوێ بەلکو وابکەى دکۆر راجى کارێک بکات بەفێڵى نەخۆشى بیبەن بۆ نەخۆشخانەى رەشید. بەلام دکتۆر راجى وەلامى دابۆوە: ترسم هەیە، رابکات و توشى کێشەمان بکات .

کونێک لەژێر گوێی راستى هەردوو قاچى ئاوسا بوون
پرسیارم لە ئامادەبوان کرد ئایا راستە سەدام سەگى بەردابووە دکتۆر راجى ؟ . لەوڵام دا ووتیان: ئەمە تەنها هەوالى ئیزگەى ئۆپۆزسیۆن بوو کە لە پراگەوە پەخش دەکرا، ئەوە راست نەبوو . واتە لە سێدارە درا بوو ؟ کورى براکەى دکۆر راجى وەلامى دایەوەو گوتى: کاتێ لاشەى دکتۆرمان وەرگرتەوە، تەنها ئەوەم تێبینى کرد : سەرى ئاوسا بوو و کونێکیش دیار بوو بەدرێل لەژێر گوێچکەى راستى هەبوو. هەردوو قاچیشى ئاوسابون، دیار بوو لە ژێر ئەشکەنجە گیانى سپاردببووەوە . لێپرسراوى بەشى لە سێدارەدان بەیەک ووشە پێى ووتم: مامت لە ژێر ئەشکەنجە لەموخابەرات گیانى سپاردووەو، منیش ملێم شکان، تا واى دەربخەین کە لە سێدارە دراوە.

دکتۆر ناجى ووتى: کێشەکە لەوەدابوو، دکتۆر راجیان لە ناوبرد، بەلام وازیان لێمان نەدەهێنا، رۆژ نا رۆژێ، بەرزان تەلەفۆنى بۆ خێزانەکەم دەکردو  چۆن و . باشن لەگەڵ دەکرد . ئەوکات من سەرۆکى بەشى فەلسەفە بووم لە زانکۆى بەغدا و دەریان کردم ، دەشمزانى چاودێریم دەکەن و دەشیان زانى من تەنها زانستم خۆش دەوێ .

فڕۆکەوانى میراج سەوزەو میوە فرۆشى دەکات
رائد حازم عەباس کوڕى براى دکتۆر راجى لەگەڵمام دانیشتبوو، گەنجێکى جوان و رێکپۆش بە ووردى گوێی بۆ قسەکانمان شل دەکردو ، پرسیارم لە باوکى کردو ووتى : کورەکەم فرۆکەوانى فڕۆکەى میراجى فەرەنسى بوو. یەکەمى خولەکەى بوو لەگەل 9 فەرەنسى تردا پاداشتى یەکەمى وەرگرت ، لە هێزى ئاسمانى فەرەنسى . سوپاس بۆخوا ئێستا بارودۆخم زۆرباشترە لەوکاتەى کە سەدام و دارو دەستەکەى دەریانکردم . چۆن و بۆچى دەریان کردیى ؟  دواى ئەوەى لەلایەن هێزى ئاسمانى بروانامەم وەرگرت بە پلەى باش و خەلاتکرام . فەرەنسیەکان داوایان لێکردم کە لەوێ بمێنمەوە بۆ کارکردن لەگەلیان. من نەچومە ژێر ئەو بارەوە سالى 1990 لە بنکەى ئاسمانى سەدام لە شرگات کارم دەکرد، تا سالى 1993. کاتێ بەڕیوەبەرى ئاسایشى نەتەوەیی عەمید حەسیب رفاعى بوو، داواى کردم بچم بۆلاى و پێی وتم : ئیمە تۆمان پێویست نییە و خیانتکاریت، هیچ قسەیەکت هەیە، بە سەرکرایەتى بگەیەنم؟ ، ووتم نەخێر . پرسیارى لێکردم ئایا حاشا لەمامت دکتۆر راجى دەکەی ؟ .منیش لە وەڵامدا ووتم: نەخێر، چۆن حاشاى لێ دەکەم ؟ . بەدەنگى بەرز هاوارى کرد بەسەرما بچۆ دەرەوە لەبەرچاوم وون بە .. بەو هۆیەوە لەکارەکەم دەرکرام و ناچاربوم سەوزە فرۆشى بکەم و شۆفێرى تەکسییەتى بکەم تا دواى روخانی ڕژێم ، وەک ئەفسەرى پۆلیس گەرامەوە بۆ خزمەت . پرسیاریکم لە باوکى حازم کرد :  ئایا کاتێ سەدام دەسەلاتى گرتە دەست، چۆن مامەڵەى لەگەل ئێوە کرد و ئایا ئێوەى لە یادمابوو ؟
کاتێ سەدام لە سەرەتایی بوو ساڵى 1947, بەڵى تەنانەت بەردە سپیەکانیشى لەیاد بوو، کاتی دەسەلاتى گرتە دەست، ناردى بە دواى چەند هاوڕیەکى خۆى، کە چوینە ژوورەوە، داواى کرد هەریەکەمان ناوى خۆیی و عەشەرەتەکەى بلێت و 4 کاتژمێر قسەى لەگەل کردین و، پرسیارى کەسێکى کرد کەناوى تالیب شقاق بوو . وتمان: مردووە، بە ئاهێکەوە ووتى: خوا لێی خۆش بێ و، ڕووى کردە من و، ووتى: بیرتە بەردى سپى تێ دەگرتین کاتێ شەرمان دەبوو ؟ .

هیچ داواکاریى لێکردن ؟ نەخێر تەنها چەند لاپەرەیەکى سپی لەبەر دەست بوو، نەمان زانى چى تیانوسیوە. کە هە ستاین بۆ خوا حافیزى سەرو دوو پەڕە پێداین یەکیان هەریەکەمان ئۆتۆمبیلێ , پەڕەکەى تر هەریەکەمان 30 هەزار دینارى ئەوکاتەبوو، وە بۆ کەس و کارى مردوەکانیش 25 هەزار دینارى نوسى بوو کە بیاندرێتێ .
ویستم هەڵسم و بچمە لاى کورەکەیەوە ـ حازم ، کەچى باوکى فەرمانى پێدا ئەو بێتە لامەوە . دەزگایەکى بێتەلى بچوکى بەدەستەوە بوو چەند جارى قسەیان لەگەل کرد، لەوەوە بۆم دەرکەوت کە ئەفسەرى پۆلیسە و پرسیارم لیکرد: ئایا ئێستا ئاسودەترى یا ئەوکاتەى ئەفسەرى فڕۆکەوانىکى بەتواناى میراج بویت ؟ . وەڵامم دەست نەکەوت چونکە داواى بوردنى کرد و رۆیشت .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت