عوسمان عومەر : جنت على نفسها و أهلها براقش .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

کلتورى گەلان پریەتى لە پەند و بەسەرهات هەندێکیان رەنگبێ تا رۆژگارى ئەمرۆمان سودى لێ وەردەگیرێ وەک وانە بۆ نەوەى نوێ , بێگومان گەلى کوردیش یەکێکە لەو گەلە زیندوانەى دونیا کۆمەلێ پەندى پێشینان و بەسەرهاتى لە کلتورى خوى دا تۆمار کردوە . ئەم پەندەى سەرەوە گەر بە هەڵەدا نەچوبم رێک لە کوردى دا ” گەر مریشک خۆى خۆڵ بەسەرخۆى دا نەکات بەعالەمى خوا بەسەرى دا ناکرێ ” بەرامبەریەتى یاچ بەسەرهاتێکى کورد هەیە لەو بابەت .
چل پەنجا ساڵیک لەمەوبەر بەحوکمى ئەوەى دەتوانم بلێم تەلەفزیون وا بڵاو نەبوو خۆ سەتەلایت هەر ئەسەرى لەم وولاتەى ئێمەدا نەبوو .. گەر تەلەفزیونیش هەبوایە لە ماڵان دا زۆر کات بۆ هەوالەکان گوێ لە رادیۆ دەگیرا و زۆر مالان ئەو رادیۆ گەورانەی لامپا بوو بە کارەبا و پاتریەکى دوانزە ڤۆلتى کارى دەکرد لەناو خەلک بە رادیۆى کەروجاش ناودەبرا چونکە پاتریەکى شیوە لاکێشەیی بوو دەخرایە پشتى رادیۆکەوە .

تەلەفزیونەکانى ئەوکات و سەردەمە بەرنامەکانیان شتێکى وا نەبوو وەک بەرنامەکانى ئیستا پێشکەوتو نەبوو .. کە سەرکۆمار قسەى بکردایە ئەو شەوە هەموى بۆخۆى بوو کەس بەرنامەیەکى نەدەدى بۆیە خەلک زیاتر گوێى لە رادیۆکانى bbc و دەنگى ئەمریکاو دەنگى ئیسرائیل و مۆنتى کارلۆ دەگرت . ئەو رادیۆیانە بەرنامەى سیاسى و لیکۆلینەوە و چاوپێکەوتن , شیکردنەوەى سیاسى پەخش دەکرد تەنها مۆنتى کارلۆ نەبێ هەندێ بەرنامەى گۆرانى و تەرفیهى هەبوو , bbc ى بەشى عەرەبى ئیستاش لە یادمە بەرنامەى ( السیاسە بین السائل و المجیب ) ى پیشکەش دەکرد کە خەلکێکى زۆر گوێیان لێ دەگرت , هەروەها دەنگى ئەمریکاو دەنگى ئیسرائیل کەبەرنامەیەکى ئاراستە کراوی بۆ عیراق و میسر هەبوو بەناوى ( حدیث ابن الرافدین و حدیث ابن النیل ) یەکیان بۆ عیراق ئەوى تریش بۆ میسر ئاراستە کرا بوو لەگەل ئەو بەرنامەیەى بۆ عیراق بوو ، زۆرجار بەرنامەیەکى تەرفیهى من الغناء العراقى پێشکەش دەکرد و ، ئاماژەى بەوە دەدا کە زۆرێک لەموزیک ژەنە کۆنە عیراقى گورانى بێژەکان لە بنەچەدا جولەکە بوون .

لەسەردەمى رۆژانى سەختى خەبات بەردەوام زۆربەى پیشمەرگە رادیۆى خۆى پێ بوو گوێی لەو ئیزگانە دەگرت .. پاش ئەنفال کە چوینە دیوى ئێران و هەندێ شارەزاى زمانى فارسى بوین گویمان لە دەنگى بی بی سى فارسى و دەنگى ئەمریکاى فارسى و دەنگى جولەکە بەفارسى دەگرت بۆ زانینى هەواڵە جیهانیەکان بە پیشمەرگەو سەرکردەوە .

ئەوەى مەبەستمە (حدیث ابن الرافدین ) ـەکەیە کە بەلهجەى عاممى عیراقى پەخش دەکرا وەک لە پێشەوە ئاماژەم پێدا ئاراستە کراو بوو چونکە عەرەب و جولەکە لەشەردا بوون , لەو بەرنامەیە ووتارێکى سیاسى پیشکەش دەکرا هەموو جارێکیش کابراى پێشکەش کار پێش کۆتایی ووتارەکە پەندێکى عەرەبى دەهینایەوە و دەیگوت ( هاى هى القصة اتفضلو اسمعوهە ) ئەو پەندەى سەرەوەى خستە روو کە مەبەستى ئەوەبوو صدام بەو شەرەى لەگەڵ ئێران قوڕى کرد بەسەر خۆى و گەلى عیراق و توشى نەهامەتى کردن بەندەش دەڵێم اتفضلوا اقرءوها .

ئەو پەندە بە زۆر شێوە گێردراوەتەوە , بەسەرهاتێکە بەسەر ئاواییەک یا شارەدێیەک هاتوە لە کۆن دا , لەو ئاواییە یا شارە دێیە دێڵە سەگێکیان دەبێ ناوى بەراقشە ئەم بەڕاقشە هەموو خەلکى خۆشیان دەویست و بەتەنگیەوە بوون ، چونکە پاسەوانى شەوانەو رۆژانەى خەلکەکە بوو ، تەنانەت کە مناڵەکانیشیان لەدەرو دەشت یاریان دەکرد هەر دەچوو لەگەلیان و پاسەوانى و یاریشى لەگەل دەکردن و ، لەکاتى کشتوکاڵ و دروێنەش لە دوورەوە پاسەوانى بۆ دەکردن . هەرکەسێکى بیانى بیویستایە بچێتە لایان لە کۆلى نەدەبۆوە بە وەرین و ، هەندێ جار پەلامار دانیش تا یەکێکى ئاوایی فریا دەکەوت , شەوانەش خەڵکەکە بەکەمالى ئیسراحەت لێى دەخەوتن چونکە دەیانزانى بەراقش پاسەوان و پالەوانیانە .

 لەو ئاواییە قەلایەکى تۆکمە هەبوو , دوژمنان چاویان بریبوە خێرو بیرى ئەو ئاواییە لە هەل دەگەران تا هەلکوتنە سەریان و ڕەشەکوژیان بکەن ئەوە سیفەتێکى عەرەبى جاهیلە بوو . شەوێکیان خەلکى ئاوایی هەستیان بەدوژمن کرد ، دەیەوێ پەلاماریان بدات وەڕینى بەراقش هەمویانى بێدار کردبۆوە , بۆیە هەمویان بە بەراقشیشەوە ڕوویان لە قەلاکە کرد و ، لەوێ خۆیان قایمکرد . براقش ترەکى بوو چەند توتکێکى لەبەر بوو , دوژمنانیش هەردەورى قەلاکەیان بەرنەدەدا لە لەکەلێنێک دەگەران تا لێوەى بچنە ناو قەلاکەوە , بەرە بەرە خۆراک کەم بۆوە لە قەلاکەو بەشە خواردنى بەراقشیش کەمکرابۆوە خۆی وتوتەکەکانى تێریان نەدەخوارد , بەراقش لە نزیک دەرگاى قەڵاکە لەو دیوەوە ئەرزەکەى هەلکۆلیبو ، فێر ببوو شەوانە دەچوە دەرەوە بەدزى خەلکەکەوە چى بەدەست بکەوتایە بەو کونەدا دیهێنایەوە بۆ توتەکەکانى ، تا شەوێ یەکێک لەسەربازانى دوژمن تێبینى ئەوەى کرد ئەو سەگە لەو کونەوە دێتە دەرێ و پاشماوەیەک خۆى دەکاتەوە بەکونەکەدا ، ئەویش بەسەردەستەى پەلاماردەرانى راگەیاند کە شتێکى وام هەست پێکردووە . دواى چاودێرىکردن فەرمانى دا دواى چونە ژوورەوەى سەگە بۆ ناو قەلاکە کونەکە فراوان بکەن تا یەک دوو سەرباز بچێتە ناو قەلاکەوەو دەرگا بخەنە سەرپشت , کارەکە جێ بەجێ کرا و ، پێش هەموان بەراقشیان لەتوکوتکرد ، چونکە رێى بەدوژمن نیشاندا ئینجا ئەوان قەتل و عام کران ئەوەى رایکرد . رایکرد و ، دەربازى بوو ئەوەى گیرا کوژرا یەکێکى رزگار بوو ئەم پەندەى بەسەردەم دا هاتووە . جنت على نفسها واهلها براقش .

لیکدانەوە بۆ خوێنەرانى بەڕیز جێ دەهێڵم .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت