عوسمان عومەر: خەڵاتى نۆبڵ بۆ گەمژەیی لێکۆلینەوەى زانستى.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

رەنگبێ گەمژە گەمژە نەبێ بەڵام گەمژەیی دەنوێنێ یا خەلک بەگەمژەبزانێ .. گەمژەیی نەخۆشیەکە وەک شیرپەنجەى خوورەوشتە، کە وادەکات گەمژە پێشکەوێ لە گەمژەیی , گەمژەیی نەزانیە, گەمژە هەرکەسیک بێ، جا باوک، یا هاوسەر، یا هاوڕێ، یا فەرماندەیە یا بەرپرسێ، یا هەرکەسێ بێ، چونکە تۆ هەڵسوکەوتى لەگەل دەکەیت و، توشى دەردەسەریت دەکا، چونکە کێش و رێزى خۆى نازانێ و کاتى گونجاو نازانێ بۆقسەکردن یا کردارێ , کاتى گوێگرتن قسەدەکات و لەکاتى قسەکردن گوێ دەگرێ گەمژە وەک ئەو بزنە وایە کاتێ دەچێتە بەرئاوێنەیەک و سەیرى خۆى دەکات بزنێ دەبینێ وا تێدەگات بەرامبەرى لێگرتووە و دەیەوێ شەڕە قۆچى لەگەڵ بکات خۆى کیڤ دەکاتەوەو توڕە دەبێ و دەکشێتەوە دواوەو قۆچێک لە ئاوێنەکە دەدات و دەیشکێنێ بزنێکى تر نابینێ و دەلێ ئەها ڕاوم ناو ڕایکرد .
رەنگبێ زۆرێک لەخوێنەرانى بەڕێز ئەو ناونیشانەیان بەلاوە سەیربێ بەلام لەراستى دا بوونى هەیە , ئەم خەڵاتە جیاوازە لە نۆبڵى ئاسایی کەدەبەخشرێتە 10 بوار لەوانە بوارى پزیشکى , زانستى دەرونناسى , فیزیا , ئابوورى , زیندەوەر زانى , زانستى کیمیا , زانستى گەیاندن , تەندروستى گشتى و ئەندازیارى و گرنگترینیان بۆ ئاشتیە , ئەو خەڵاتەى تر دەبەخشرێتە گەوجترین یا دەبەنگترین لێکۆلینەوەى زانستى بێ سود وبێ ناوەرۆک کە هیچ ماناو بەهایەکى نەبێ و پێکەنین ئامێزە. ئەم خەڵاتى نۆبڵە گەوجیە ئەویش 10 خەڵاتە و بریتییە لە 100 تریلیۆن دۆلارى زیمبابۆى کە لە پیگەى ئەباى هەر وەرەقەیەکى نزیکەى 54 دۆلارى ئەمریکى دەبێ ..
ئاسایی و سروشتیە کەخەڵاتى یەکەمى ساڵى 2016 ببەخشرێتە زاناى کۆچکردوى میسرى دکتۆر ئەحمەد شەفیق، بۆ ئەو کاتە زۆرەى بەخشیویەتى بەو لێکۆلینەوە بێ سودەى ئەنجامى داوە لەسەر کاریگەریەکانى لەپێکردنى دەرپێی پۆلستەر و کاریگەریە سیکسیەکان لەسەر مشک یا ببخشریتە چارلز فۆستەر لە زانستى زیندەوەر لەسەر داهێنانى قاچى دەستکرد بۆ بزن , مارک ئەبراهام سەرنوسەرى گۆڤارى ( لێکۆلینەوە چاوەروان نەکراوەکان ) پاساوى ئەوەى هیناوەتەوە بۆ بەخشینى ئەو خەڵاتە بە دکتۆرى خوالیخۆشبوو ئەحمەد شەفیق ودەلێت: تا ئێستا گوێمان لە هیچ کەسیکى تر نەبوە باسى ئەوە بکات کاتێ دەرپێى پۆلستەر لە پێى مشک بکرێ و مەرج نییە کارەکە خەلاتى H.nobel ى لەنوێ وەرگرتبێ, ئەبراهام خۆشى سەرۆکى لیژنەى دابەشکردنى خەڵاتەکانە لەزانکۆى هارفارد لە کامبرج لە ویلایەتى ماساشوستس لە 23 ى ئەیلولى 2016 بە ئاژانسى رۆیتەرزى راگەیاندووە ئەو خەلاتانە دەدرێتە کارى زۆر نا ئاسایی وگەمژەیی زانستى خەلاتەکانى تریش دەبەخشرێتە باشترین و خراپترین لێکۆلینەوە ئەوەیان کارى ئێمە نییە.

دەرپێى لە پێکردنى مشک
دیارە دکتۆر شەفیقى خوا لیخۆشبوو کارێکى ناوازەو سەرنج راکێشى ئەنجامداوە، بۆیە خەڵاتى نۆبڵى گەمژەیی زانستى پێدراوە لە بوارى زاوزێی مشک دا، چونکە لێکۆلینەوەى کردووە لەسەر کاریگەرى دەرپێ لەپێکردن و کاریگەریە سیکسیەکان بەسەر مشک دا. ئەو خەلاتە هەر بۆ گەمژەیی زانستى نیە، بەڵکو بۆ بیرکردنەوەکەشیەتى دکتۆر شەفیق سالى 2007 کۆچى دوایی کردووە، چەند کارێکى ناوازەى لەشێوازى نەشتەرگەرى ئەنجامداوە لە جیهان داو، بەناوى خۆیەوە تۆمارکراون لە ئیستادا لەلایەن خوێندکارانى بەشى نەشتەرگەرى دەخوێندرێ. ئەو لێکۆلێنەوەىەى لەسەرەوە ئاماژەى پێدراوە لە ساڵى 1993 ئەنجامى داوە ئەوەى سەلماند ئەو مشکانەى دەرپێی پۆلیستەر یا پۆلیستەرى تیکەل بە لۆکە چالاکى سیکسییان کەمترە لەو مشکانەى دەرپێی لۆکە یا خورییان لەپێ دەکرێ یا لەوانەى کە هیچ کامیانیان لە پێ ناکرێ. لەگەڵ ئەوەى ئەو خەلاتە دەبەخشرێتە کەسانى دەبەنگ و گەمژە بەهۆى بیرکردنەوەیانەوە، زاناکان دوای پێکەنین وگالتەکردن بەو داهێنانە بەلام لەهەمان کاتدا ئەو داهێنانەى دکتۆر شەفیق واى کرد کە لیکۆلینەوە بکرێ لەسەر کاریگەرى جل وبەرگى پۆلیستەر لەسەر تەندروستى زایمان ( انجاب) ى مرۆڤ . بۆ زانیارى خوێنەرانى بەڕیز د. شەفیق سەرۆکى بەشى نەشتەرگەرى نەخۆشخانەى قەسرى عەینى بووە لە قاهیرەو چەندین میدالیاى پێ بەخشراوەو سەرۆک ئەنوەر سادات سالى 1977 ویسامى دەولەتى پێ بەخشیوە لەسەر ئەو لیکۆلینەوانەى ئەنجامى داون و سالى 1981 یەکیک بووە لەوانەى پالێوراوە بۆ خەلاتى نۆبڵى پزیشکى بەلام بەدەستى نەهێنا .
بۆیە پیشنیار دەکەم کە لاى خۆشمان خەلاتێکى نۆبلى سالانە بۆ گەندلى و دزى وناشەفافى لەداهات و فاشیلى لە حوکمرانى و یاسا شکێنى و تاکرەوى و شەهید کردنى رۆژنامەنوس و ناتەبایی و موزایەداتى سیاسى و وابە ستە بوون ملکەچکردن بەدوژمنانى گەل و خیانەت و خۆفرۆشى و دیاربکرێ ئاخۆ ئەبێ چەند کەس و چەند لایەن و کێ ئەوخەلاتەى بەرکەوێ و چەند دڵیان پێى خۆش بێ کە نۆبڵێکى لەوجۆرە وەرگرن و چەند ووڵات لاسامان دەکەنەوە بۆ داهێنانانى ئەو خەڵاتە .
ئایا کێ بەو خەڵاتەوە دەچێتە کتێبى گینسەوە .؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت