عوسمان عومەر :  دەستنوێژە دڵ .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

دڵ گەوهەریى بونمانە و وەک ئەمانەتیکە لامان , کاتێ دەروانینە ناخى دڵى مرۆڤ دەڵێین  : خوداش دڵى هەیە و هەستى پێ دەکات و ئارەزوشى هەیە بەهەمان شێوەى دڵى مرۆڤەکان , مرؤڤیش دڵى هەیە چونکە خواش هەمان دڵى هەیە .

دڵى مرۆڤ لەبارە سروشتیەکەى خۆى دا ستەمکارە .. هەڵخەتێنەرە .. پڕە لەشەرانگێزى , دڵەکان وایان لێکردوین لە بەزرترین ئاستەوە بکەوینە خوارەوە و گوناهەکان بیرو هۆش و هەستیان پیسکردوین و هەروەها چاوەکانمان هیچ شتێ نابینێ و هەست بە تەشەنەو توشبونى ئەو کێشەیە بوین کەناتوانین لەدڵى خۆمان بگەین بەلام خودا کلیل و نهێنى  هەموو دڵێکى لایەو دەزانێ چون لێدەدات .

هەندێ کەس باوەریان وایە دەلێن : دەستنوێژگرتن هەموو پیسییە دەرەکیەکان پاک دەکاتەوەو خۆى بە پاکى دەچێتە بەرامبەر خوداکەى  ئەى چى لەناوەوە بکەین ؟  کەواتە سودی دەستوێژگرتن چییە گەر چاوەکان هێندە شەرانگێز بێت و لەئاست ژن دا نەتروکێ ؟ سودى دەستنوێژگرتن چییە گوێچەکانمان گوێ بۆ قسەى خراپ و نەشیاو تێکدەرانەو ناراست بگرێ بەرامبەر راستى و دادپەرەورى دابخرێ ؟ .

دەستنوێژ چ سودیکى هەیە کە دەرگاى دڵەکان مولکى ئەهریمەن بێ و گوایە دڵەکان و مرۆڤ فریشتە بن لەسەر زەوى ؟

لە ئینجیل دا هاتووە لەناخى دلەکانەوە بیرۆکەى شەرانگێزی دەخولقێنن و بەرهەم دێنن . کەواتە دەستنوێژهەڵگرتن بەم شێوەیە بێ بۆ چیمە و بۆچى هەلیگرم کەکارى پێ نەکەم .

کارەخراپەکانى دڵ پێمان دەکات زۆرن . زیناکردن .. فاسقى .. دزی .. تەماح .. رەزیلى .. فرت و فێڵ .. چاوتێرنەبون .. خۆ بەزلزانى .. ئەمانەو زۆرى تریش دڵەکان بەمرۆڤى دەکەن و پیس و ناشیرینى دەکەن کەواتە گەورەترین کێشە توشمان دەبێ دەرەکى نییە بەڵکو لەناخەوەیە , هەموشمان کێشەمان لەگەڵ دڵمان هەیە ئازارمان دەدات و پیویستمان بەوەیە هەمومان دڵەکانمان بگۆرین .

مەسیح بۆیە لەدایک نەبوو نەهاتە سەر زەوى خۆى بنوێنێ و بەرجەستە بکات بەلکو بۆ بەرجەستەبونى دلەکان هاتە دونیاوە و دلێکى نوێ بهێنێتەکایەوە کە پرى بێ لەئاشتى خۆشەویستى بۆ مرۆڤ و مرۆڤایەتى و پاکیەتى و دلەکان پیرۆز بن و بەپیرۆزى لێ بدات و ، دڵەکان پاک بکاتەوە و مرۆڤایەتى فێربکات .

پیغەمبەرانى تریش کەئاینەکانیان بڵاوکردەوەو داهێنا بۆ ئەوەیان دروست نەکرد کە مرۆڤایەتى پێ سەربڕن و تیرۆرى بکەن بەلکو بۆ ئەوە داهێنرا دادگەرى کۆمەلایەتى بەرجەستە بکات و مافى تاک و کۆمەڵ بەرجەستەبکات چونکە خودا دەزانى دڵى مرۆڤەکان پڕاوپڕە لە قین و ، بۆیەش کەدڵ دەستنوێژ هەڵدەگرێ بۆ پاککردنەوەیەتى .

 

 

بە کلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بە هاوڕیکانت

 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت