عوسمان عومەر  : سندوق یا ( بۆکس ) ى رەش لە فرۆکە .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

یاسا نیودەولەتیەکانى فرۆکەوانى وەک مەرجیک بەسەر هەمو گەشتێکى فرۆکە گەشتیاریەکان دا لەکاتى گەشت کردنیان ئەوەیان سەپاندوە کە دەزگایەکى تۆمارکردن کە تایبەتى بەبەجێهێنان ( اداء ) ى فرۆکەو باردۆخى گەشتەکە لەگەل خۆى هەلگرێ .

بۆچى بە بۆکسى رەش ناودەبرێ ؟

 زۆر کەس وا دەزانن کە رەنگى ئەو بۆکسە رەشە ئەمەش هەڵە  بەکارهێنانیکە چونکە رەنگى ئەو بۆکسە پرتەقالى یا زەردە ئەمەش بۆ جیاکردنەوەیەتى لەکاتى تیکشانى فرۆکەیەک . لەرووى مێژوویەوە نارۆشنە بۆچى بەوە ناودەبرێ , هەندێ کەس واى بۆ دەچن بەهۆى کارەساتە ئاسمانیەکانەوە ناونراوە رەش هەندێکى تریش واى بۆ دەچن بەهۆى رەشى ناو بۆکسەکەوەیە کەهەلگرى شریتى تۆمارکردنە کە نابى هیچ روناکیەک لێى بدا وەک شتنەوەى فلیمى فۆتۆگرافى چونکە دەبیتە هۆى لەناوچونى , هەروەها شیکردنەوەیەکى تریش بۆناونانى هەیە ئەویش دەگەرێتەوە بۆ چاوپێکەوتنێکى رۆژنامەوانێک و Dr. Warren کاتێ رۆژنامەنوسەکە پێى وتووە This is a wonderful black box واتە سندوقێکى رەشى سەر سوڕهێنەرە .

 

سەرەتاکانى

 لەسەرەتاى شەستەکانى سەدەى رابوردوو دا مرۆف بیرو هزرى خۆى بۆ ئەوە تەرخانکرد کە ئامێریک یا دەزگایەک بێنێتە کایەوە کە تواناى ئەوەى هەبێ لەکاتى تەقینەوە , کەوتنەخوارەوەى فرۆکە , گرو بڵێسە و تواناى مانەوە لە بن دەریاکان و کەوتنە خوارەوە لە سەدان کیلۆمەترەوە بگرە هەزارن کیلۆ مەترەوە هەبێ . لەساڵى ١٩٣٥ وە پسپورانى بوارى فرۆکەوانى تواناکانى خۆیان خستبوە گەر بۆ زانینى هۆکارى کەوتنە خوارەوەى چەند فرۆکەیەکى کۆمپانیاى ( کۆمیت ) کە گومانى لا دروستکردبون لە ئاسۆى پێشکەوتنى فرۆکەوانی شارستانى دا  , دواى ساڵێک زانایەکى بوارى فرۆکەوانى بەناوى ( دیڤد وارن ) ئوستورالى توانى دەزگایەکى تۆمارکردن دروست بکات بۆ بۆتۆمارکردنى ووردەکارى گەشتە فرۆکەوانیەکان و دەزگاکە لەدەستى مرۆڤ گەورەتر بوو بەلام تواناى تۆمارکردنى ٤ کاتژمێر ئەو وتوێژ و گفتوگۆیانەى هەبوو کە لە کابینە سەرکردایەتى فرۆکە دەکراو هەروەها ووردەکارى ئەرکى فرۆکەشى هەبوو دکتۆر وارن توشى سەرسورمان هات کاتێ دەسەلاتى فرۆکەوانى ئوسترالى کارەکەیان رەت کردەوە پێیان راگەیاند کە سودبەخش نییە بۆ بۆارى فرۆکەوانى شارستانى , فرۆکەوانەکان ناویان لێنابوو ( برا گەورە – الاخ الکبیر )  کە سیخورى بەسەرگفتوگۆیەکانى دەکردن . دواتر دکتۆر وارن ئەم داهێنانەى گواستەوە بۆ بەریتانیا و لەوێ زۆر گرنگى پێدرا و چەندین کۆمپانیا عەرزیان پێشکەش کرد بۆ پەرەپێدانى داهێنانەکەى چونکە هەرچى نهینى ناو فرۆکە هەبوو تۆمارى دەکرد .

 

کارى سندوق یا بۆکسى رەش

بۆ زانیارى خوێنەرانى بەرێز لەناو فرۆکەدا یەک بۆکس نییە بەلکو ٢ بۆکسە کە دەکەوێتە دواوەى فرۆکەوە لەماوەى گەشتەکەیدا هەرچى رووبدات تۆمار دەکرێ :

کارى بۆکسى یەکەم هەرچى داتا ژمارەیی و فیزیاویەکانى وەک ( کات , خێرایی , ئاراستە ) تۆمار دەکات ) .

کارى بۆکسى دووەم  تۆمارکردنى هەرچى رووداوێک یا گفتوگۆیەک یا داواکردنى بەهاناوە چوون , هەردوو بۆکسەکە دەزگایەکى پیوە بەستراوە کاتى ئەکەویتە ناو ئاوەوە ئاگادارى دەردەکات کە بە سەرووى دەنگ ئەوئاگاداریە لەسەرشەپۆلى ٣٧,٥ کیلۆ هێرتز وتواناى وەرگرتنەوەى لە قولایی ٣٥٠٠ مەتر واتە ١٤٠٠٠ پێ هەیە  .

بۆکسى رەش لەچى پێکهاتوە ؟

ئەو دەزگایە لە چەند قالبێکى بەهێز دروستکراوە وەک ماددەى تیتانیۆم و چواردەورەکەشى بە ماددەى جیاکەرەوە ( عازل ) یە بۆ ئەوەى تەحەمولى ئەوبەرکەوتنانە بکات کەچەندینجارەى هیزى کێشى زەویە و هەروەها تواناى بەرگرى پلەیەکى گەرمى ١٠٠٠ پلەى سەدى هەیە و پاڵەپەستۆیەکى بەهێزى ئاو کە ٢٠٠٠٠ پێى ژێردەریایی و هەروەها بەمادەیەکى جیاکەرەوە داپۆشراوە کە ناهێلێت تۆمارەکان بسرێنەوە وخراپ ببن و هەروەها پارێزراویشە لە خراپ بون داخوران لە ئاوى دەریا بۆ ماوەى ٣٠ رۆژ  ونرخەکەى دەگاتە نزیکەى ٣٠ تا ٨٥ هەزار دۆلار .

 

تایبەتمەندیەکانى

 * ماوەى تۆمارکردن لە نێوان ٣٠ تا ١٢٠ کاتژمێرە .

* بەرەنگارى ئاگر ١١٠٠ پلەى سەدى / ١ سەعات .

* بەرەنگارى پاڵەپەستۆى ئاو ٥٠٠٠ م واتە ٢٠٠٠٠ پێ

* پیلەکانى کارکردن بۆ ٦ ساڵە .

* میمۆرى بریسکەیی ( وميضية ) یە ماوەى زانیاریەکان زۆرن و لەسەر شریتى موگناتیسى تۆمار دەکرێ و بەوەش تاقیکراوەتەوە کە پێوەنانى قومبەلەیەک بەهێزى ٣٤٠٠ نیوتن و کاری تێنەکردوە .

* تواناى بەرگرى بەردانەوەى ٢٣٠ کغم لەبەرزى ٣,٥ م هەیە .

* کۆمپانیاى لوکهیدى ئەمریکى سالى ١٩٥٨ یەکەم دروستکرى بۆکسى رەش بووە بەرگرى هەمو ئەوانەى سەرەوەى تیدا بووە بەناوى D.R واتە فلایجیت داتا ریکۆردر کۆمپانیایەکى تر تۆمارکەرى دەنگى دروستکرد بە ناوى C.V.R واتە تۆمارکەرى دەنگى ناو کایبنەى سەرکردایەتى .

* لەسەرەتاى حەفتاکانى سدەى رابوردوو ریکخراوى نێو دەولەتى فرۆکەوانى (ICAO ) بریارى دا بەناوى F.D.R واتە دیجیتەل فلایجیت داتا ریکۆردر لەناو فرۆکە دا هەبێ  .

بەکلیکێک لەسەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە دەگات بەهاوڕێکانت

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت