عوسمان عومەر: هۆلۆکۆست یا لەناوبردنى بەکۆمەڵ.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

هۆلۆکۆست لە ووشەی یۆنانى (holocauston)وەرگیراوە بەواتاى سوتاندن یا برژاندن و لە ناوبردنى بەکۆمەڵ. جولەکەکانی ئەوروپا لە کاتى جەنگى دووەمى جیهان و بەپێى سەرچاوە فەرمى و هەواڵیەکان نزیکەى 6 ملیۆن جولەکە کەوتە بەر شاڵاویی لەناوبردن بە دەستی رژێمى نازى ئەڵمانیا. لێرەدا پرسیارێک بە هزرمدا هات ئایا ئەوەى بەسەر کوردانى باکورى کوردستان هەر لەسەردەمى عوسمانیەکانەوە تاسەردەمى کۆمارى ئەتاتورک و سەرۆک کۆمارى ئیستا ئێردۆغان هۆلۆکۆست نییە؟ چونکە چى زەوى و خاک و گوند و هەندێ شارۆچکەى باکورى کوردستان بە پرۆژەى گاپەوە کەخراونەتە ژێر ئاو بۆ لەناوبردنى مێژوو و کەلتور و ئاسەوارى کورد لە باکورە، ئەم کۆمەڵکوژییە بۆچى کۆمەڵگاى نێودەولەتى چاوى شۆڕکردوەو بەهۆلۆکۆست نایناسینێ؟ ئایا مەسەلە بەرژەوەندیەکانە وەک سەردەمى کۆلۆنیالیزم؟
بۆ زانیارى خوێنەرانى بەڕێز لە 15ى ئەیلولى سالى 1935 چەند یاسایەک دەرچو بەناوى ( یاساکانى نۆرمبێرگ Nuremberg laws) تییدا هاتووە کە جولەکە لەژیانى گشتى دەرکەن لەوانە مافى هاوولاتیبون لەجولەکە سەندرایەوە لەوانە: ژنخوازى و نابێ بەهیچ شیوەک لەشێوەکان کارى سیکسیان لەگەل ئەنجام بدرێ و، دواتر ڕێگرێ لەجولەکەکان دەکرا بچنە باخ و شوێنەگشتیەکان و ڕیگرىان وەک بپشکنن و چارەسەرکردنیان لای دکتۆر.
سالى 1904 دکتۆرێکى ئەڵمانى بەناوى ئەلفریدبلویتز بیرۆکەى چارەسەرى رەگەزى مرۆڤى خستە ڕوو بۆ گۆرانکارى کۆمەلایەتى بەئامانجى دروستکردن یا پێکهێنانى کۆمەڵگایەکى زیاتر زیرەک و بەبەرهەم بۆ بەرگرتن لە گرفتى مرۆڤایەتى، کتێبێکى بلاوکردەوە بە ناونیشانى “رێگەدان بە لەناوبردنى ئەو کەسانەى کە شایستەى ژیان نین”. ساڵى 1920 نوسەرى یاسایی کارل پابندنگ لەگەل دکتۆرێکى دەرونى بەناوى ئەلفرێدهۆگ کتێبێکیان بلاو کردەوە بەناوى (کوشتنى بەبەزەیی) ئەو کەسانەى دەگرتەوە کە توشى نەخۆشى بێچارەسەربون. هەر لەناو ئەو کتێبەدا هاتووە هەر رەگەزێک یا کۆمەلێک لەناو ببرێن بەهۆى ئینتیما بوونى ئاینێکى تایبەت, ئایا ئەم بیرۆکەیە لەگەل سورەتى ئەنفال یەک ناگرێتەوە کە لەسەردەمى ئیسلام هێرش کراوەتە سەر بەنى قورەیزە و قوینقاع و بەنى نەزیر بەهۆى ئەوەى پەیرەوى ئاینى جولەکە بوون و پەیمانیان شکاندووە و پیاوە پیرو ژنە پیرەکان و گەنجه تازە پێگەیشتوە کورەکان هەمویان بەزەبرى شمشێر قەتل و عام کران و، کچە جوانەکان کرانە کەنیزەو فرۆشران یا بۆخۆیان حەلاڵکرد تەنها یەک جیاوازیەک هەیە ئەویش هیتلەر هیچ کەسى نەهێشتەوە.
بەبۆچونى بەندە هیچ بەلگەو دیکۆمێنتێکم لەبەردەست نییە، بەلام پێدەچێ بۆ بەرژەوەندى دەولەتە کۆلۆنیالیزمەکانى ئەوکات و سەردەمە بە تایبەت بەڕیتانیا هات و هاوارو هالەیەکى ئیعلامى بەرفراوانى گرتە بەر سەبارەت بە لەناو بردنى بە کۆمەلى جولەکە، مەبەست رەوانەکردنەوەیان بوو بۆ فەلەستین و کۆکردنەوەیان و دروستکردنى دەولەتێکى نەتەوەیی بۆیان لەسالى  1948 و جێبەجێ کردنى پەیمانى بەلفۆر؟. لەم چەند ساڵەى دوایی چەند راستیەک دەرکەوتوە کە باسى ژوورى غاز بەکارهێنان کراوە, ئەو غازە بەکارهینراوە بۆ تەعقیمکردنى جلوبەرگى دیل و بەند کراوەکان بۆ پاراستنیان لە میکرۆب و نەخۆشیە بلاوەکان لە شوێن و گەرەکەکانى نیشتەجێى جولەکەکان بەناوى (جیتۆ)، کە سەرەتا لەوێ کۆکراونەتەوە و ئازاد بوون لەهاتوچون بەمەرجى گەڕانەوە لەکاتى دیارىکراو کە زەنگێک لێدەدرا و دواتر بەفەرمانى حکومەتى نازى دەرگاکان بەیەکجارى داخران ئەو (جیتۆ)یانە لەشارە گەورەکانى ئەلمانیا وەک بیالیستۆک, کۆڤنۆ, مینسک, رێگا, فیلنا هەروەها وارسۆ کە گەورەترین گەرەک بوو 445 هەزار جولەکەى تێدا دەژیا سالى 1941, سەبارەت بە مەحرەقەکان واتە شوێنى سوتاندن ئەوەى دەرکەوتوە بەکار هێنراوە بۆ سوتاندنى لاشەى مردوەکان و ئەوانەى نەخۆشى درمیی و پەککەوتەکان بووە, راستیەکى تریش ئەوەیە کاتێ جەنگ بەرپابوو زۆربەى زۆرى کریکارە ئەلمانەکان نێردران بۆ بەرەکانى جەنگ لە شوینى ئەوان جولەکە وەک کریکار بەکار هێنراون و لەژێر کاریى قورس گیانیان لەدەست داوە، ئەوانیش سوتێنراون.
بۆ زانیارى خوێنەرانى بەڕێز لەشەوى 9-10ى تشرینى یەکەمى سالى  1938 نازیەکان گەورەترین هیرش و پەرلاماریان کردە سەر پەرستگا و ماڵى جولەکەکان و 30 هەزارکەسیان لێگیرا و نێردران بۆ سەربازگەى گرتن، ئەوشەوە لەمێژودا بەناوى “شەوى کریستالى یا شەوى شوشەى شکاو” ناودەبرێ. ئۆشفیتز گەورەترین سەربازگەى گرتن بوو کە هیتلەر دروستى کرد بەپێى سەرچاوەکان  1.1 ملیۆن جولەکەى تێدا لەناوبراوە. لە 13ى نیسانى سالى  1943 گەورەترین راپەرێن و بەرەنگاربونەوەى جولەکەکانى جیتۆى وارسۆ ئەنجامدرا و 28 رۆژى خایاند.
بەپێى هەندێ سەرچاوە تاوانلێکراوانى هۆلۆکۆست گەیشتۆتە 11 ملیۆن و، 6 ملیۆنیان جولەکە بوون و لەناویاندا یەک ملیۆن مندال بووە. هەندێ لەو مندالانەى لەسەربازگەى بونخفالدى منالان لە 11ى نیسانى 1945 رزگار کراون و ئەوانى تر لەقەرەج و میسلیەکان و شهودیهوە و کەم ئەندامان و پەککەوتەکان بون. نزیکەى 700,000 جولەکەى رزگار بوو سالى 1948 گەیشتنە ئیسرائیل، هەندێکى تریان بەرەو ئەمریکا و هەندێ وولاتى ئەوروپی کۆچیان کردووە. هەموو ئەوانەى سەرپەرشتى ئەو تاوانانەیان کردوە لە دادگاکانى نۆرمبێرگ سزاى قورس دران و هەندێکیش بەخۆشاردنەوە دەربازیان بووە.

پەیماننامەى لوکسبۆرگ یا پەیمانى قەرەبوو کردنەوەى جولەکە لەلایەن ئەلمانەکانەوە:
ئەو پەیماننامەیەیە لە نێوان دەولەتى ئیسرائیل و کۆمارى ئەلمانیاى یەکگرتوو کە چەند پارێزگایەک بووە، چونکە ئەو کات ئەلمانیاى دیموکرات (رۆژهەلات) هەبوو لەئەیلولى سالى  1952 ئەلمانیا ناچار کرا کە قەرەبوى جولەکە رزگار بوەکان بکاتەوە، کە لە هۆلۆکۆست رزگاریان بووە و ئیسرائیل وارسى مافى تاوان لێکراوە جولەکەکانەو، گرنگى و سازیان دەکاتەوە بەپێى ئەو رێککەوتنە، کۆمارى ئەلمانیا 3 ملیار مارک لەماوەى 12 سالدا بدات دەولەتى ئیسرائیل. واتە لە نێوان سالەکانى  1956 تاکو سالى  1965 و لە برگەکانى رێککەوتنەکەدا هاتبو، ئەلمانیا ناچارە موچەى هەر جولەکەیەک لەهەرکوێیەک بێ گەر بەڵگەنامەى دروست و سەلماندنى هەبوو لەلایەن حوکمى نازى سالى  1933 ڕاونراوە تا کۆتایی جەنگ یەک لەسەرسێى ئەو قەرەبوە لە ئەستۆى ئەلمانیاى دیموکرات بوو، بەلام ئەوان هیچ قەرەبوبەکیان نەدایەوە تاکو یەکگرتنەوەى هەردوو ئەلمانیا سالى 1991, ئەم پەیماننامە یا رێکەوتنە دژایەتى کرا لەلایەن بزتنەوە زایونیستە راسترەوەکان بە سەرۆکایەتى مناحیم بێگن و، بە سوکایەتیان بەجولەکە دەزانى. بەلام سەرۆکى حوکمەتى ئەوکات داڤید بنگۆریۆن بەبیانوى ئەوەى کە زۆر کیشەیان هەیە بەم پەیماننامەیە دەتوانرێ بارى ئابورى وولات و بارى دارایی تاکى ئیسرائیلى پێ باشبکرێت, دواتر پەیوەندیەکى دبلۆماسى بەهێز لە نێوانیاندا دروست بوو.
لەکۆتایی دا دەڵێم: جولەکە گەلێکە و ژمارەیان نزیک 3 ملیۆنە. گەلى کوردیش گەلێکى ژمارەى 30 ملیۆنه لەهەرچوار پارچە, لەباشورى کوردستان نزیکەى 97 ساڵە بەزۆر لکێنراوین بە عیراقى تازە دروستکراو رژێمە یەک لەدوا یەکەکانى عیراق چى لە دەسەلاتیان هەبوبێ هەر لەگۆرێنى دیمۆگرافى شارەکوردیەکان و چەوساندنەوەو ڕاوەدوونان گرتن و لەسێدارەدان و ئەنفال و کیمیاباران هەمان شێوەش لە پارچەکانى دیکەى کوردستان دەرحەق کورد کراوە وەک ئەوەى لەسەرخاکى ئەوان مێوان بێ بۆچى نەتوانراوە وەک جولەکە سیاسیەکانمان (عقدة الذنب گرێى تاوانکارى) لاى بەڕیطانیەکان و دەولەتە کۆلۆنیالیزمە داگیرکەرەکانى کوردستان دروست بکەین، هیچ نەبێ پشتگیرى پشتیوانمان بن بۆ راگەیاندنى سەربەخۆیی و دامەزراندنى دەولەتى کوردی سەربەخۆ، گەر لە پێشتر نەتوانراوە خۆ لە دواى  1991 وە پاش رزگاربونى بەشێک لەکوردستان دەتوانرا لەرێگەى کۆنگرەیی نەتەوەییەوە ئەو ئەرکە بگرنە ئەستۆ یا ئێمەى کورد دیارە تائیستا یەکگرتوو یەک دەنگ نین و، پێم وایە هەرگەلێک زۆربابەتى کرد بە گالتەجاریى، ئەوا ئەو گەلە هەتا ماوە لەگالتەجاڕى و مەهزەلەدا دەژى ڕەنگبێ هەڵەش بم لەو دەربڕینە.

تێبینی: سوودمەند بووم لەچەند سەرچاوەیەکى ئەنتەر نێت.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت