عوسمان عومەر : وەبەرهێنان Investment یا Privatization خصصة بەکەرتى تایبەت کردن

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

بەشى یەکەم
لەدواى دووەم جەنگى جیهانەوە لە شەست و حەفتاکانى سەدەى رابوردوو ووڵاتان دەستیان بەسەر بوار وچالاکى ئابوری دا گرتووە بەتایبەت ووڵاتە تازە پێگەیشتوەکان ( الدول النامیە ) بەڵام لەکۆتایی حەفتاکاندا دەرکەوت کە کەرتى گشتى دەبیتە بارگراناییەک لەسەر ئابورى ووڵات بەهۆى ئاست نزمى توانا و خراپى جۆر کەبونەتە هۆى قەیران و کەڵەکە بونى قەرزێکى زۆر لەسەر ئەستۆى حکومەت و زیان گەیاندن بە بودجەى گشتى بۆیە بیر لە کەرتى تایبەت کرایەوە واتە وەبەرهێنان .
هیچ چەمکێکى نێودەولەتى نییە سەبارەت بەوەبەرهێنان کەلەسەرى کۆک بن بەڵکو چەمکێکە لە شوێنێکەوە بۆ شوێنیک و لە ووڵاتێکەوە بۆ ووڵاتێکى تر دەگۆرێ و وەبەرهێنان یا خصخصە پرۆژەى هاوبەشە لە نێوان دەولەت و کەرتى تایبەت دا بەمەرجێک بەبەردەوامى مافى خەلک و دەولەت لە سەروى مافەکانى بەلێندەرەوە بێ .
چەند پرسیارێک خۆى دەهێنێتە پێش سەبارەت بە وەبەرهێنان یا خصخصە لەوانە :
• ئایا هەموو کاتێ بەرنامەکانى وەبەرهێنان ئامانجەکانى خۆى پێکاوە ؟
• ئایا وەبەرهێنان ئەو چارەسەرە ریشەییەیە بۆ ئەوگرفتانەى توشى دام ودەزگاکانى کەرتى گشتى دەبێ ؟
• هۆکارى سەرنەکەوتنى وەبەرهێنان لەهەندێ وولات دا جێبەجێ کراوە چییە؟ بۆچى لەهەندێ وولات دژى بوون ؟
وەبەرهێنان فەلسەفەیەکى ئابوری نوێ یە بە ستراتیژیەتیک کاردەکات بۆ گۆرینى ژمارەیەکى زۆر لە کەرتە ئابوری و خزمەتگوزاریەکان کە راستەخۆ پەیوەستن بەسیاسەتى گشتى دەولەتەوە , دەولەت لە چەمکى ئابوری نۆێی ئەم سەردەمە پیویستە گرنگى بە سیاسەت و لایەنى ئیدارى و لایەنى ئەمنى وکۆمەلایەتى بدات بەڵام لایەنەکانى تر دەتوانرێ بەکەرتى تایبەت بسپێردرێ بە پێى سیستەم و یاسایەک ریکخرێ . لەم دەساڵەى رابوردودا چەمێکیکى نوێی ئابورى هاتە ئاراوە کە پێشتر بەرگوێمان نەکەوتبوو ئەویش وەبەرهێنان ( خصخصە ) بوو . بۆئەوەى لەو چەمکە نوێیە بگەین و بزانین لایەنە پۆزەتیڤ و نیگەتیڤەکان چین و چ لایەنێ ئەوکارە دەکاو بۆ کێ دەکرێ ؟ هەموو دەولەتێ یا هەرێمێک دەزگا یاکۆمپانیایەک یاپرۆژەیەکى پەیوەندیدارى بە خودى دەولەتەکە یا هەرێمەکەوە هەیە بەشیوەیەک لە شێوەکان ئەویش بریتیە لە پێشکەش کردنى خزمەتگوزارى بۆ هاوولاتیان , بۆیە پێویستە لەسەر دەوڵەت کە لێکۆلینەوە و دیراسە وکاربکات بۆ پێشخستن و گەشەکردن و مانەوەى ئەو دام دەزگایانە نەک هەر مانەوە بەڵکو بەرزکردنى ئاستەکەشى بۆ گەیشتن بەو ئامانج و پلانەى بۆى دانراوە …. پرسیارەکەى بەندە ئەوەیە ئایا لەم هەرێمەى خۆمان ئەو وەبەرهێنانانەى کراون تاچەند سەرکەوتو بووە بەنمونە وەزارەتى کارەبا …. ؟ یا سامانە سروشتیەکان ….؟ یاهەر بواریکى تر .
بەهۆى ئەوەى دام ودەزگا گشتیەکان بربرەى پشتى ئابورى وولاتە تازە پێگەیشتوەکانە ( الدول النامیە ) کارێکى لۆژیکیە کە ئاراستەکان بەرەو ئەوە بچێ بۆ چارەسەرى ئابورى گشتى , دەولەتە تازە پێگەیشتوەکان چەند شێوازێکیان گرتۆتە بەر ( هەریمى خۆمان لە هەریمە تازە پێگەیشتوەکانە ) بۆ چارەسەرى دەزگا گشتیە خزمەتگوزاریەکان یەکێ لەو شێوازانە شێوازى وەبەرهێنان واتە خصصەیە .
خەصخەصە یا وەبەرهێنان بریتیە لە گواستنەوەى خاوەنداریەتى ( ملکیە ) و ئیدارەى لایەنێ یا دەزگایە لە کەرتى گشتى ( دەولەت) بۆ کەرتى تایبەت کە کۆمپانیا یا هەر دەزگایەکى تر چونکە چەند جۆرێ خصخصە هەیە کە ئالیەتى کارکردنى رون دەکاتەوە , ئەم کارەش لایەنێکى پسپۆر سەرپەرشتى دەکات لە لایەن حکومەتەوە پێکدەهێنرێ بۆ زامن کردنى مافەکانى خۆى و کارمەندەکانى بۆ رێگە نەدان بەو لایەنە کە خۆى بسەپێنێ و ئەملا بە گێل بزانێت ئەمەش بەپێى یاسایەکى تایبەت یا مەرجى دیارى کراو کە وادەکات مافى هەردوولا پارێزراو بێ ,لە رابوردوشدا هەبووە .
زاراوەى خصخصە (Privatization یا Investment ) بۆ یەکەمجار لە شانشینە یەکگرتوەکان ( بەریتانیا ) لە حەفتاکان وهەشتاکانى سەدەى رابوردوو سەرى هەڵداوە بەحوکمى تازەیی ئەوچەمکە لە فەرهەنگە ئینگلیزیەکان دا هیچ پێناسەیەکى بۆ دیارى نەکراوە بەڵام زۆر بەخێرایی ووڵاتە پیشکەوتوەکان و وولاتە تازە پێگەیشتوەکانى گرتەوە هەریەکەیان شێواز وبەپێى تێگەیشتنى خۆى و بەرژەوەندى خۆیان جێبەجێ یان کردووە . بەپێى ئەوەى لەسەرەوە ئاماژەمان پێدا پیناسەى چەمکى خصخصة زۆر شێواز و زۆر ئاستی لە خۆ گرتووە لە ووڵاتە تازە پێگەیشتوەکان و پێشکەوتوەکان هەندێ ئابوریناس باس لەوە دەکەن کە خصخصەى کاریگەر(Effective Privatization ) بەراى ئەوان ئەوە دەگرێتەوە هەموو شێوازو رێگاکانى خصخصە کە خاوەنداریەتى دەولەت بەتەواوى یا بەشێکى دەردرێتە کەرتى تایبەت واتە ( Transfer of Ownership واتەگۆرینى خاوەنداریەتى ) هەندێ لە ئابوریناسانیش شتیکى ترى بۆ زیاد دەکەن ئەویش ( Transfer of Control ) واتە ئەو کاریگەریە کارگێریانەى لەدام و دەزگاگشتیەکان لەشیوازى گۆرینى خاوەنداریەتى کە پیویست ناکات خاوەنداریەتیەکەى بگۆردرێ بۆ کەرتى تایبەت , بەڵام ئاستى سێهەم لە چەمکى خصخصەش هەیە کە زیاتر گشتگیرە و سەرەراى شێوازەکانى پیشوتر شێوازى نوێ دەخاتە ناو کارەکە کە پیویست بە گۆرینى خاوەنداریەتى یا کارە کارێگیریەکاندا بکرێ واتە پیناسەیەکى نوێی خصخصەیە .
ئامانجى وەبەرهێنان چییە ؟
– کەمکردنەوەى قەبارەو رۆلى دەولەت لە بەرهەمهێنانى کاڵا و خزتگوزاری .
– بەرزکردنەوەى ئاستى بەرهەمهێنان لە کاتى وەبەرهێنان دا .
– بێ هیزکردن و لاواز کردنى رۆلى سەندیکا کریکاریەکان لە کەرتى گشتى .
– فراوانکردنى بازنەى بەدەستهێنانى پشکەکان واتە ( Popular Capitalism ) .
– هاندانى خاوەنداریەتى کارگەرەکان ( Employee Ownership ) .
– بەدەستهێنانى دەسکەوتى سیاسى ( Political Gains )

کلیک بکەرە سەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە بنێرە بۆ هاوڕێکانت

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت