عوسمان عومەر: ڕۆڵى تەلەفزیۆن لە پێگەیاندن و گەشەسەندنى کۆمەڵایەتی دا.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

Television play an important role in the process of socialization and social growth

بەپێى ئەم گوتەیە تەلەفزیۆن رۆلێکى گرنگ دەگێرێ لەکردارى گەشەکردن و پێگەیاندنى کۆمەڵایەتى تاک وکۆمەڵگا و ئەرک وفەرمانى پەروەردەیی تیڤى لەچەمکى گشتگیرى گەشەکردنى کۆمەڵایەتى خۆى دادەنرێ وەک هۆکارە راگەیاندنەکانى دیکە و رۆڵى گرنگ دەگێرن لەهاوکارى و یارمەتى دانى باخچەى ساوایان بۆ گەیاندنیان بە ئامانجەکانیان , هەروەها تیڤی لەو بەرنامە تایبەتمەندانەى پیشکەش بەمندالانى دەکات هاوکارە بۆ فێربونى مناڵانى دایەنگە و سود پێگەیاندنیان .
پەیدا بوون و گەشەکردنى هۆکارە نوێیەکانى گەیاندن وەک رۆژنامە , ئاژانسە هەوالیەکان , رادیۆ , ئەنتەرنێت و مۆبایلە زیرەکەکان , کەنالە ئاسمانیە تیڤیەکان و مانگە دەستکردەکان ژیانى مرۆڤایەتیان گۆڕی و ئاسان کرد و لە گەیاندن و پێکگەیاندن لە نیوان تاکەکانى کۆمەڵگا مرۆڤایەتیەجیاوازەکان لەمپەڕى دونیا بۆ ئەوپەرى دونیا و گەلان دا جیهانى وا لێکردووە ببێتە گوندێکى بچکۆلە , بەهۆى ئەوانەى ئاماژەم پێداون و ناساندنیان بەیەکتر و پیشخستنى کۆمەلگا چ لەڕووى کۆمەلایەتى , رۆشنبیرى , پەروەردەیی, تەنانەت سیاسىیش …. هەموشمان ئەوە دەزانین گەشەکردنى کۆمەڵایەتى یەکێکە لە کردارە پەروەردییەکان و ئاراستە کردنى تاک تا کۆنترۆلى هەلس وکەوت و کەلتورو خوورەوشتى خۆى بکات ….هەر بۆنمونە لە چەند چرکەیەکدا رؤژی هەینى 21- 10 – 2016 دەتوانم بلێم زۆربەى وولاتانى جیهان بینەرى رووداوەکانى شارى کەرکوکى کوردان بوون لە دزە پێکردنى شەمشەمە کوێرە تاریک پەرستە تیرۆریستەکان بۆیە تیڤى رۆلى گرنگ و کاریگەرى هەیە بەسەر کۆمەڵگا جیاوازەکان. کەواتە با بزانین تیڤى لە ڕووى زمانەوانى و زاراوەیی چى دەگەیەنێ:
• لەرووى زمانەوانى تیڤى لە دوو ووشەى لێکدراو Tele بە واتاى لەدوورەوە و Vision بە واتاى دیتن یا بینین دێت و ئەم ووشەیە بۆ یەکەمجار لە ساڵى 1900 ز بەکارهێنراوە .
• لەڕووى زاراوەیی تەلەفزیۆن دەزگایەکى پێکهاتە کومەڵایەتى خاوەن بەرژەوەندى کارگێرى وهونەری پەیوەندار بە پەخشى بەشەکان و بەرنامە راگەیاندنە وێنەگیراو بەهۆى ئەلکتریک لە دوورەوە بەبەکارهێنانى تەکنۆلۆژیاى نوێی وپێشکەوتوو . دەتوانم بە پێى تێگەیشتنى خۆم بۆ ئەم ئامێرە تایبەتمەندیەکانى لەم چەند خاڵەدا بەکورتى بخەمە ڕوو چونکە بەندە نەپسپۆڕ و نەخوێندنێکم لە ڕاگەیاندن دا نییە :
• تێکەلەیەکە یاکۆکەرەوەیەکە بۆ بینینى دەنگ وڕەنگ و سەرنج ڕاکێشان .
• شتەبچوکەکان گەورە دەکا وگەورەکانیش بچوک وئەوەى جێگیرە دەجوڵێنێ و جوڵاوەکانیش دەوەوستێنێ .
• هۆکارێکى ئابووریە لەدیدى کۆمەڵگاو جەماوەرەوە کە پێوەى پەیوەست وپەیوەندارە بە بەکارهێنەرانى بەپێى ئەو ڕووبەرەى پێویستیەتى .
• زیاترین دەزگای شمولیە لەرووى دابینکردنى کار.
• زۆرترین کاریگەرى بەسەر تاک و کۆمەڵگاوە جێ دەهێڵێ .
• بەتواناترین دەزگا ڕاگەیاندنە بۆ چەواشەکارى وراستى شاردنەوە گۆڕینى ڕوداوەکان.
• ئاوێنەیەکە کە بینەر هەمووجیهانى دەرەوەى پێ دەبینێ .
• بەهۆى نزیکیەوە لە واقیع هۆکارێکى گرنگە بۆ بڕوا پێهێنانى تاک.
• یەکێکى تر لەگرنگیەکانى تەلەفزیۆن لاى بینەر و بەتایبەت کەم تەمەنەکان واتە مناڵ کە تواناى جیاکردنەوەى خەیاڵ و راستى ناکەن و وتەلەفزیۆن تواناى پێشکەش کردنى ووردەکاریەکانە بە ڕوونى .
• مرۆڤ زیاتر لە 10 ساڵى تەمەنى بۆ بینینى تەلەفریون تەرخان دەکات گەر تەمەنى بگاتە 65 ساڵ و رەنگبێ لە وولاتانى ئەوروپا زیاتر بێ .
دواى ئەوەى هەندێ لەتایبەتمەندیەکانی تەلەفزیۆن زانرا ئەرک فەرمانى تەلەفزیۆن گەیاندنى هەواڵە , کۆمەلایەتى و سیاسى و مەزهەبى ورۆشنبیرى و پەروەردەییەکانە , مارشاڵ ماکلوهانى کەنەدى کە خاوەنى ووتە بەناوبگەکەىەتى کە دەلێت (نامە هۆکارە ) بەپێى ووتەکانى هۆکارێکى گەیاندنە بەجەماوەر و هەرچى مرۆڤ دایهێناوە درێژەى هەستەکانیەتى و هۆکارێکە بۆ گۆرێنى کۆمەلگا و پێی وایە مرۆڤ دەگەڕێنێتەوە سەر سروشتى خۆى دواى ئەوەى کە چاپەمەنیەکان ئەوەى لێسەندبۆوە بۆیە کەوتە بەکارهێنانى چاوەکانى. نیشتە پێی وایە چاو تەنها بایۆلۆجى نییە بەلکو ئامێرێکى رەخنەییە کە هەڵدەستێ بە دیراسەکردنى دیمەنى کۆمەلگایی لە هەموو روویەکەوە چ کۆمەلایەتى, سیاسى و رۆشنبیرى کەواتە لە دەرنجام دەگەینە ئەوەى بڵێین هیشتا لە وولاتى ئێمە ئەوانەى کاروبارى تەلەفزیۆن وخاوەن تەلەفزیۆنن بە بەڕیوەبەرو کارمەندە تایبەتەکانى پڕۆگرام سازى نەیانتوانیوە لایەنە گەش و جوانەکانى کۆمەڵگاکانى دەوروبەرمان و جیهانمان بۆ دەرخەن بەڵکو پێشاندانى لایەنى سلبى و خراپەکانىانمان پێشان بدەن نمونەشم بۆ ئەو قسانەم هەندێ لە تیڤیەکانە کە هەندێ دراماى ناشایستە دەکەنە خۆراکى مێشک و دڵ و دەرونمان ناشڵێم هەرهەموو ئەو دراماو بەرنامانەى پێشکەش دەکرین لە تیڤیەکانەوە هەر هەمووى خراپە بەلکو بەرنامەى میژوویی و دراماى کۆمەلایەتى باش و مام ناوەند و زۆر باشى تیدا بەرچاو دەکەوێ.
دراماى دۆبڵاژکراوى کۆلانەکانى پشتەوە ماوەیەکى دوورو درێژە ونزیکەى ٥٠٠ زنجیرەى لێ پێشکەش کراوە لە NRT2 زۆریک لە منالان و خیزانەکان بینەرى ئەو درامایەن کە کۆمەلێ هؤنپۆلیس (مەبەست هونەرمەندى پۆلیس) پێشانى گشت جیهانى دەدەن کەلەناو کۆمەلگاى تورکى هەر خەریکى بازرگانى بەمادەى بێهۆشکەر. مافیا و قۆڵبرین و دزى و خیانەتکردنى هاوسەرى و فراندنى منال و دەست درێژى کردنە سەر ژنان و کچان لەکۆڵانەکان بەشەوو بەرۆژ و باند ودەستە دروستکردن و لە خوێندنگاکان گاڵتە کردن بەمامۆستا و گوێ نەگرتن لەدایک وباوک وگەورەى خێزانەکان وبەکارهێنانى ووشەى ناشایستە لەکاتى هەلکوتانە سەر ئەو باندو مافیایانە وەک (گوێرەکەو …هتد) لەکاتى لێکۆلینەوە ئایا ئەوانە بەپێى زانستى دەرونناسى کاریگەرى خراپى لێناکەوێتەوە و رەنگدانەوەى خراپى بەسەر کۆمەڵگاى کوردەوارى ومناڵ و گەنج و خیرانەکان نابێ؟ گەنجەکانمان توش و فێرى لادانیان ناکات ؟ نابێتە هۆى تێکدانى هەلس و کەوت و خوورەوشت لەناو چ کورانمان یا کچانمان؟ئایا کاریگەرى نەبووە بەسەر لێکترازانى خێزانى نەمانى متمانە لەناوخێزانەکان بەهۆى بەکارهێنانى ووشەیەک یا چونە دەرەوەیەک یا جل پۆشینێک ؟ لەو درامایە ئەوەشمان پێ ناڵیت لە هەموو کوچەو کۆڵانەکان و شارەکانى تورکیا ئەوانە بوونیان هەیە, تلیاک خۆرى بەهەموو شێوەکانى و دەست درێژىکردن بە پۆلیساندنى شارەکان و دەرخواردى مێشک وبیروهۆشى خەڵکەکەمان دەدرێ؟ ئایا ئەو درامایانە بەدەستى ئەنقەست بەرهەم ناهێنرێ و نانێردرێ بۆ ناو گەلانى وەک ئێمە کە بەدەر لەیاساو رێساکانى تەلەفزیۆن بەرنامە و دراماکان دۆبلاژ دەکەن ودەیکەنە خۆراکى ماڵەکانمان ؟ بەنمونەیەک ماوەیەک بەر لە ئێستا لەشارى سلێمانى دزیەک لە دوکانێکى زەرنگەرى کرا هەمان ئەو پلانە بوو کە لە کۆڵانەکانى پشتەوە جێ بەجێ کرابوو. هەرتەنها دراما تورکیەکان نا بەلکو درما کۆریەکانیش کە بونە هۆى ئەوەى چەند گەنج و منال خۆیان بخنکێنن و کاتێ باوک و دایک لەدەرەوەى مالەکان بوون بەنمونە بنەمالەیەک دەناسم تاقە کچێکیان هەبوو وەک چۆن لەیەکێ لەدراما کۆریەکان موفاجەئە بۆ دایکو باوکى دروست دەکات لەدرامایەکە فریاى دەکەون بەلام ئەو منالە کوردە کەس فریاى نەکەوت کۆتایی بەژیانى هات وخەمى کردە دڵى دایک باوکى وکەس کارى ئەم شیرو تیرهاویشتنە کە لەنێو دراما کۆریەکان دا زۆرجار دەبینرێ نەبوتە زیان گەیاندن بە چاوو جەستەى منالەکانمان هەرا نانەوە لە نیوان خێزانەکان ؟بۆیە لێرەوە پێشنیار دەکەم بۆ وەزارەتى رۆشنبیرى حکومەتى هەرێم کە بەڕێوەبەرایەتیەکى چاودیرى دامەزرێنێ بۆ رێگە پێدانى وەشاندنى ئەم درامایانە هەرچەندە لە درامایەکانەکان نیشانەى ئەوە دادەنرێ کەچ تەمەنێک سەیرى ئەو درامایانە بکات بەلام ئایا لەناو خێزانەکان پەیرەو دەکرێ ؟بەمنالەکەت بڵێی بۆت نییە سەیرى ئەم فلیمە یا ئەو درامایە بکەیت؟ هەرچەندە هەموومان دەزانین ئەم حکومەتە لە هەموو روویەکەوە خەرێکە بەرەو داروخان دەچێ وەک دەڵێن جوچک هەتا دەمرێ لە ژێر قولینەدا نابێ….بێگومان ئەم وولاتە هەر وانابێ ئومێدمان هەیە کە دەبێ هەرچاک بێ.. ناکرێ هەرکارێک کە نەشیاو بێ رێگەى پێ بدرێ بەلام وەک دەزگا چاودێریەکانى سەدام نا خەتێکى راست و چەپ بەسەر هەموو شتێکدا بهێنن. ئەوەى جێگەى سەرنجە هەندێ دراماى کوردى هەیە قەدەغە کراوە بەلام رێگە بەکۆلانەکانى پشتەوە دراوە کە دۆبلاژبکرێ و لەسەرشاشەى تیڤى پێشان بدرێ.!؟
کەواتە با وەک چەکێکى بەرەنگارى ئەو درامایانە دژى دەسەلاتى تورکى کورد کوژ بەکار بهێنین نەیهێنین و دۆبلاژ نەکرێن و بە خەلکى خۆمان بلێین چى تر گەشت مەکەن بۆ تورکیا تا توشتان نەبێ بە توشى مافیاو رفێنەرەکان و ئاگاتان لە خۆتان بێ تەنانەت کە ژوورەکان حیجز دەکەن لە ئوتیل و مۆتێلەکان فێڵتان لێ نەکرێ و قۆڵتان ببرن و نەتان فڕینن ودزىیتان لێ نەکەن …..کەواتە دەگەینە ئەوەى کە تەلەفزیۆن ئامێرێکە ئاوینەى گەلانەو دوو لایەنەیە هەم چاک هەم خراپ بەلام تیڤیەکان چۆن بتوانن سەرنجى بینەرى بەردەوامى بەرنامەو هەواڵ و دراماو موزیک ئەدەب و کەلتورى گەلان بێ…؟
• چەند سەرچاوەیەک لە ئەنتەنێتەوە

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت