Shengal-3

عیماد عەلی : بۆچی لە ئاست خۆبەرێوەبەریەکەی شەنگال هەڵچوون ؟

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

قۆناغی پاس شکستی پێشمەرگە لە شنگال و ئەو هەموو قوربانیە پێکەشکرا ناوچەکەی بەرەو بارودۆخێکی جیاواز برد و ، تەنانەت وەزعی گشتی ژیانی خەڵکی وا گۆری کە دەتوانین بڵێین مەحاڵە جارێکی تر کتومت وەکو خۆی لێی بیتەوە . خەڵکیکی زۆر زەرەری کردو و هەتککردنیشی تێکەوت ، کە نابێت بە هیچ شێوەیەک هۆکار و سەبەبکارەکانی لەبیر بکرێن و لایەنی بەرپرسی یەکەم بە خشکەیی بگەرێتەوە و بێ سزا لێی دەرچێت و هەمان دەسەڵاتی خۆی بگرێتە دەست و ەک ئەوەی نا بای دیبێت نەباران حوکمی حزبیانەی خۆی فەرزبکات . ئەگەر ئەنفال زیندە بەچاڵکردن و کوشتوبر کردنی کورد بوو ، کارەساتی شەنگاڵ لێدان و زەرەرکە هەموو بەهاکانی کوردی گرتەوە ، ئەمە پێش هەموو شتێک، جگە لە زەرەری گیانی فراوان و سایکۆیلۆجی کارگەر . سەرجەم لایەنە پەیوەندارەکانی ئەو لێقەومانە دەکەونە ژێر پرسیارەوە و ، دەبێت چارەسەری یەکجارەکی بۆ ئەو ناوچەیە و خەڵکی رەسەنی ئێزیدی بدۆزرێتەوە کە هەمیشە قوربانی دەستی دەرەکی و ناکۆکی نێوخۆبون لە مێژوودا ، تەنانەت لە لایەن هەندێک بیروباوەری تەسکی نێوخۆیشەوە تا ئێستا بە نامۆ تەماشادەکرێن ، سەرەرای ئەوەی هەموو توێژینەوە زانستیە راستەقینەکان ئەوەمان نیشان دەدەن کە ئەوان بنەچەی رەسەنی کوردن .

ئەو دەورو بەر و دەڤەرەی شەنگال بە هیمەتی هەموو لایەک رزگار بوو ، ناوە ندی شارەکە لە دەرئەنجامی کۆمەڵێک هۆکار رێگر بون کە پێشمەرگە پێشرەوی نەکرد و تەنها یەپەگە و پەکەکە لە دەرپەراندنی داعش بەردەوامبون ، کەچی تا ئێستا شارەکە بەتەواوی رزگار نەبووە .
لە بارەی چۆنێتی مامەڵە کردن لەگەڵ شارێکی جوگرافیا تایبەت و خەڵکی دیار و مێژوویەکی تا رادەیەک جیاواز و بارودۆخی سیاسی جیاواز و ، تا ئێستا وەک ناوچەیەکی ناکۆکی لەسەر لە یەکلانەبونەوەی لە مەرجەعیەتی ئیداری و سیاسی ، پێویستی بە چارەسەریەکی یەکلاکەرەوەی ورد و گونجاو بە بەشداری هەموو لایەنەکان هەیە .
خەڵکی قارەمانی شەنگال بەرگریەکی بێ وێنەیان کرد و ، گلەییەکی زۆریان لە پێشمەرگە و لایەنی دەسەڵات هەیە کە هەروا بە ئاسانی و بێ هیچ بەرگریەک بە جێی هێشتن . ئێستاش دوور لە خودپەرستی و بەحزبیکردین ، دەبێت بۆ چارەسەریی پرسی سیاسی ئەم دەڤەرە ، بەتایبەتی خەڵکی شەنگالی ستەمدیدە خۆیان خاوەنی بریاری خۆیان بن و ، بۆ خۆبەرێوەبردن هەڵوێستی یەکلاکەرەوە بدەن ، بەڵام بۆ دیاریکردنی چۆنێتی ئەو بەرێوەبەرێتیە ، دەکرێت لەم کاتەدا چاوەرێی رزگاربونی یەکجارەکی شارەکە و گەڕانەوەی خەڵکەکەی بکەن و لە پرۆسەیکی دیموکراتیدا رای خۆیان دەربرن و هەڵوێستی راست و دروستی خۆیان بنوێنن، دوور لە خواستی حزبی هەر لایەنێک بێت .
ئەگەر بەرێوەبەرێتی خۆجێی لە شارێکی وەک شەنگال تایبەتمەندی شارەکە و خەڵکەکە و بارۆدۆخی سیاسی و کاریگەری هەر هەڵویستێک لەسەر کۆی گشتی دۆسێکەیان لەبەرچاوبگیرێت و ، لەم کاتەدا بۆ ئیدارەدانی خەڵکەکە دروست کرابێت و هیچ کاریگەریەکی سیاسی سەلبی هیچ لایەکی لەسەر نەبێت و هیچ لایەنێک وەک سێبەر بەکاری نەهێنێت ، کارێکی گونجاو و لەجێی خۆیەتی، بەڵام بە پێچەوانەی ئەوەوە ، نەک زەرەر بەتەنها بە خودی شەنگال دەدات بەڵکو لێدانێکی گەورەش دەبێت لە پرسی کورد لەکوردستان بە گشتی ، لەبەر ئەوەی پەنجەرەیەک بەرووی وڵاتانی دەروبەرماندا دەکاتەوە و وەک بەهانەیەک بۆ دەستێوەردانی فراوان بەکاردێت . لەبەر ئەوەی شەنگال لە سەرجەم بوارەکاندا وەک شاەرکانی رۆژئاوای کوردستان نیە ، بە تایبەتی لەم کاتەدا هەموو شتێک گۆراوە و ، وەزعەکەی یەکلایی نەبۆتەوە لە نێوان ناوەندی بەغدا و هەرێم و موسڵ و هەولێر و ، ئەم شار و دەڤەرە پەیوەستە بە جێبەجێ کردنی مادەی 140 ی دەستوری عیراقیەوە ، کە تا ئێستاش هەرێمی کوردستان پابەندە پێوەی، ئەمە لە لایەک ، لە لایەکی تر پێگەیەکی ستراتیجی گرنگە و سنوری نێوان کوردستانی دابەشکراوە و جیاوازیەکی گەورەی لەگەڵ هەر شاریچکی تری وەک بۆ نمونە کۆبانی و هەولێر و ئامەد و کرماشاندا هەیە ، بۆیە چارەسەری یەکجارەکی دیقەتی لەرادەبەدەری دەوێت . لەوباورەدام لە هەر جۆڵانەوەیەک لایەنی نێودەوڵەتیش رۆڵی خۆی دەگێرێت و هەڵوێستی خۆی دەبێت . بۆیە ، پێویستە لە پێش هەر شتێکدا ، سەرجەم لایەنەکان لە رزگارکردنی یەکجارەکی ئەم شارە یەک دەست و یەک هێز بن و ، بۆ دوارۆژی شارەکەش ، سەرجەم لایەنەکان و نوێنەرانی راستەقینەی خەڵکی شەنگال ، کۆبونەوەیکی فراوانی خۆیان ببەستەن و چارەنوسی خۆیان دیاری بکەن ، ئەمەش بە دەردی کۆنگرەی نەتەوەیی نەبرێت .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت