عیماد عەلی: بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانتان، هاوپەیمانیتان لەگەڵ گۆڕاندا باشترە نەک پارتی.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەم جارە، ئەوەی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان تێیکەوتووە قوڵبونی کێشە نێوخۆییەکانیانە، بەهەندێک جیاوازیەوە، زیاتر بارودۆخ و وەزعی پێش جیابونەوەی بزوتنەوەی سۆشیالیستی زەمانی شاخ دێنێتەوە یاد زۆرێک لە شۆرشگێران و چاودێرانی مێژووی شۆرشی نوێ، بەوجیاوازیەی لە هەردو باری بارودۆخە خودی و بابەتیەکەی سەبارەت بە ئامانج و مەبەست و کاەرکتەرەکانی ئەو کێشەو ململانێیانە، ئەمرۆ زیاتر شتی تایبەت و بەرژەوەندی تەسکی تێکەوتووە . ئەگەر جیابونەوەی بزوتنەوەی سۆشیالیست ئەوکات زەرەرێکی گەورەی لە ململانێی یەکێتی و پارتی نەدابێت بەڵام ئەوەی ئەمرۆ لە ئارادایە و بە شێوەیەکی کاتی بە رێگەیەکی خرابتر لەوەی لە ئارادایە خەریکە بەرەو هێوربونەوە دەچێت . ململانێی ناوەندی بریار بە هەردو بەشەکەیەوە لەگەڵ ئەو لایەی پێ ی دەوترێت زۆرینەی مەکتەب سیاسی بە جیاوازی جەمسەرەکانی ئەم بەشەشەوە و بە پێی دیدگایان بۆ مەسەلەکان و پەیوەندیان لەگەڵ پارتی و گۆران و رکابەری سەرکردەکانی ئەم چەند باڵە و سەرکردایەتی هەمەچەشنی بزوتنەوەی گۆرانیش خەریکە پاڵ بە یەکێتیەوە دەنێت دووبارە لە پارتی نزیک بێتەوە و هاوپەیمانێتیەک لەکەڵیدا ببەستێت کە لە دواجاردا سەرتاپا لە قازانجی تاکلایەنەی پارتی بکەوێتەوە و بەس و یەکێتی وەک پێشتر بە هەگبەی بەتاڵەوە لێی دەربچێت .
ئێستاش پاش جموجۆڵی سەرجەم جەمسەرەکان و هاتنە ئارای فشاری بەرژەوەندیە هەمەلایەنە تەسکەکەی سەرانی باڵەکانی یەکێتی، لەدوورەوە مەیلی دووبارە هاوپەیمانی حزبی لەگەڵ حزبێکی وەک پارتی، کە تا چەند درێژ بێت بە تەکەتیکی دەمێنێتەوە نەک ببێتە ستراتیجی و، پارتی لە هەلی گونجاو دەگەرێت کە بە هەموو شێوەیەک یەکێتی بکاتە پاشکۆی بەردەوامی خۆی وەک لەو ماوەیەی بەرێوەبردنی بەناو سیستمی فیفتی بە فیفتی بەرێوەچوو، تادواجار پارتی زاڵبونی خۆی بەسەر یەکێتیدا سەپاند و ئەم هەموو کێشەو بێشەی لێکەوتەوە و گۆرانیش ئەگەر بۆ کۆی گشتی مەسەلەی ململانێی مەدەنی و بەرجەستەکردنی دیموکراسی و ئازادی و هاتنە ئارای ئۆپۆزسیۆنی راستەقینە قازانجێکی هەبوو بەلام یارمەتیدەری ناراستەوخۆی زیاتر زاڵبونی پارتی بەسەر یەکێتیدا بوو .
پاش ئەو هەموو ئاڵوگۆرەی وەزعە سیاسیەکە و گۆرانی هاوکێشە نێوخۆییەکان و رەفتاری پارتی بەم شێوەیەی لەم چەند ساڵەدا بینیمان، دەبێت سەرکردایەتی یەکێتی بەشێوەیەک بیر بکاتەوە کە لە رووی سترایتجیەوە کام هەنگاو و رەفتار لەقازانجی ئەم حزبە دەکەوێتەوە نەک بۆ ماوەیەکی کورت و قۆناغێکی دیاریکراو . بۆیە ئەگەر گۆران و یەکێتی لەسەرەتاکانی جیابونەوە و دامەزراندنی گۆراندا بە خراپی رەفتار و مامەڵەیان لەگەڵ کۆی گشتی وەزعی نێوخۆ و یەکتردا کردبێت و پارتیش بە خراپی قازانجی لیچ کردبێت، ئەوا لە بنەرەتدا هەردوولا ئەوەندە لەرووی فکر و بیروبۆچون و مێژووەوە لە ناخدا لەیەک نزیکن ئەوەندە لە پارتی نزیک نین . ئەگەر بەرژەوەندی تەسکی کەسی بهێڵێت، دەبێت سەرکردایەتی هەردوولا بە قوڵی بیر لەو رەفتارە بکەنەوە کە نزیکبونەوەیان لەیەکتر نەک هەریەکەیان لەگەڵ پارتیدا لە باری دوورمەودادا چەند لەقازانجی هەریەکەیان بەجیا یان بەیەکەوە دەبێت . ئەگەر ئەمرۆ یارتی هەموو ئامانجێکی لێکدابرانی یەکێتی لە گءران بێت وەک پێشتر هەوڵی لێکدابرانی گۆرانی لە یەکێتی دا و هەوڵی ئەوەشی دا کە لەسەر حسابی یاسا و ریسا و باری گشتی خەڵک و سیستمی سیاسی گۆران بخاتە ژێر رکێفی خۆیەوە و لە بنەرەتەوە لە یەکێتیی دایبرێت، بەڵام لە دواجاردا شکستی هێنا . ئەمرۆ پارتی یاریەکی زۆر خەتەرناک بە هەردوو لا دەکات و وا خەریکە قۆناغە کاتیەکە بە یەکێتی بباتە سەر تاوەکو کاتی هەڵبژاردن . ئەوەی لە دواجاردا بۆ پرسی کوردستان بە گشتی لەبارەی سیستمی سیاسی و دیموکراسیەت و دوا رۆژی میلەتەوە پێویستە و کۆتوبەند ناخاتە رێگەی راستی ئازادی میلەت و دەربازبون لە حوکمی بنەماڵەیی و تاک حزبی و خەڵکی موحافزکار، نزیکبونەوە و هاوپەیمانی تارادەی یەکگرتنی یەکێتی و گۆرانە بۆ دەربازکردنی قۆناغەکە و، نەهێشتنی جێبەجێکردنی هەندێک هەنگاو و ئامانجی پارتیە کە لەم کاتەدا دەیەوێت بە یەکێتی جێبەجێی بکات و زاڵبونی هەمیشەیی خۆی بسەپێنێت . بۆیە، زۆر پێویستە کادر و لایەنگران و دڵسۆزانی گەل و نیشتمان لە ریزەکانی یەکێتی و گۆران، پێش ئەوەی خەمی یەکێتی و گۆران بخۆن با باش بزانن ئەو هەوڵەی ئەمرۆ لە لایەن پارتیەوە لە ئارادایە لە دوارۆژدا لە زەرەری کۆی گشتی پرسی کورد دەکەوێتەوە و، ئەگەر ئێستا لە قۆناغێکی راگوزەر بە سەرکەوتنی لایەنی تەسکپەرست کۆتایی بێت، ئەوا قەیران و کێشەکان و گرفتی حوکمی رەشید زیاتر چەق دەبەستێت و تەنها بەرژەوەندی تەسکی تەسکبیرانی یەکێتی و پارتی بە تەنها مەیسەر دەبێت و، ئەمەش لە زەرەری کۆی گشتی سەرجەم پرسەکەی کوردستانە و تەنها بە هەنگاوی عاقڵانە و هەماهەنگی و سیاسەتی دووربینی سەرکردایەتی هەردوو لایەنی یەکێتی و گۆران پێکەوە دەتوانرێت رێگە لەمەرامی تەسکبینی پارتی بگیرێت، کە دەیەوێت ئەمجارە دیسان بە یەکێتی جێبەجێی بکات . بۆیە باشترین رێگە جێبەجێکردنی رێکەوتنەکەی نێوان یەکێتی و گۆرانە لەم کاتەدا .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت