عیماد عەلی : کوردستان خۆی بۆ هیچ ئەگەرێکی سیاسی عەسکەری ئابووری ئامادەکردووە ؟ 

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

پاش برینی بودجەی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە و ، خۆفەرزکردنی قەیرانە قوڵە ئابووریەکەی هەرێم و ، دەرکەوتنی عەقڵیەتی ئیدارەی هەرێم کە چۆن حسابی بۆ هیچ ئەگەرێک نەکردۆتەوە و ، تەنانەت نەیتوانیوە زامنی یەک مانگ موچەی فەرمانبەران بکات ، بۆمان دەرکەوت کە هەرێمی کرودستان پێشتر چەند خۆی بۆ ئەو ئەگەرە ئامادە کردووە و بیری لێکردۆتەوە . پاش هاتنی داعش بۆ سنوری هەولێر و داگیرکردنی شەنگاڵ و راپێچکردنی بنە و راکردنی سەرمایەدار و سەرکردەکانی هەولێر بەرەو سنورەکان ، بۆمان دەرکەوت کە هەرێمی کوردستان چەند خۆی بۆ ئەو ئەگەرە عەسکەریانە ئامامدەکردووە و بیری لێکردۆتەوە . پاش هاتنی روسیا بە قورسی و چڕیەوە بۆ سوریا و ، گۆرینی هاوکێشەکان و هاتنی هێزی تورکیا بۆ باشیک و کاریگەری گۆرانکاری و رووداوە خیراکانی رۆژ و ، بێ منەتی لایەنەکانی کوردستان لە نەگەیشتن بە ریککەوتنی نێوخۆیی و بەردەوامی ناکۆکیەکان و پەرشو بڵاوی و نەبونی ستراتیجیەت و ، ملکەچی بۆ ئەم و ئەو بۆ دابەشبون بەسەر میحوەرەکاندا ، بۆمان دەردەکەوێت کە هەرێمی کوردستان لە لایەنی سیاسیەوە چەند ئامادەباشە بۆ قۆستنەوەی هەلەکان و لەدەست نەدانی و بە فیرۆنەدانی قوربانیەکانی گەلی و کوردستان و چەندیش بیری لێکردۆتەوە . ئەمرۆش پاش ئەم هەموو گۆرانکاریانە و هاتنی سوپای تورکیا تازە بەتازە لایەنێکی کوردستان لەخۆشیدا خەریکە گەشکە دەکات ، لەبەر ئەوەی ئاڵاکەی کوردستان لەدیدارێکی فەرمیدا لە پاڵ ئاڵای تورکیا هەڵکراوە . لە لایەن وڵاتێکەوە لەم باردودۆخە کراوە کە جگە لە وەزعی نالەبار و قەتیسبونی سیاسیەوە ، لە رووی عەسکەریشەوە خەریکە لە گۆشەیەک گیربخوات تەنها هەرێمی کوردستان پەناگەیە بۆ دەربازبونی لەو قەیرانە ناوچەیی و سیاسیانەدا ، باش دەزانێت تەنها رێگەیەک بۆی مابێتەوە هەرێمی کوردستانە و ، دەتوانێت دوبارە ببێتەوە بە هێزە زاڵەکە و ، هەر کاتێک بیەوێت لەقە لە هەموو لایەک دەدات بە کوردیشەوە .
لەم کاتەدا بۆ ئەوەی ئەگەرەکانی دواتر بخوێنینەوە ئەوەیە ، کە بە خەڵکی کوردستانەوە دیارە ، لە رق و قینێکی یەکجار گەورەدان و لە قۆستنەوەی هەر هەلێک دەگەرێن کە چیان پێیە بەسەر دەسەڵاتدارانی کوردستاندا بیرێشنەوە و ، تا دێت رقیان ئەستورتر دەبێت و ، نەزانی و خەمساردی و خودپەرستی سەرکردەو لایەنەکان ، سنوری خۆی بەزاندووە و هاوڵاتی هیچ متمانەیەکی نەماوە کە لە کاتی تایبەتی خۆیدا نەرژێتە سەر جادەو مافی خۆی ورەنەگرێتەوە ، بەڵام ترس لەوەیە کە هەلی حەق وەرگرتنەوە لەکاتی خۆیدا نەبێت و ، خەڵکی تر قازانج لە رقو قینە پەنگخواردوەکە بکات و هەموو هیلاکی و قوربانیدانەکانی خەڵکی بەش مەینەت بە فیرۆ بچێت ئەو بنەامڵە و ئەڵقە بەرژەوەنخوازانە بە بەرزکی باناناوە بە گیرفان پریەوە ، بۆی درەبچن . ئەگەرەکانیش وامان پێ دەڵێن کە تێکچونی باری کوردستان لە کاتی ئاڵۆزیەکاندا هەموو وەزع و واقعەکە لەگرێژنە دەبات و جگە لە گەرانەوە بۆ خاڵی سفر هیچ شتێکی تر شک نابەین لەو کاتەدا . میکانیزمی کاری لایەنەجیهانی و ناوچەییەکە بۆ داهاتووی ناوچەکە و دەستوەردانیان ، بە شێوەیەک دەبێت ، مەرج نیە هەرێمی کوردستان وەک لایەنێکی لاوازی هاوکێشە گەورەکە وەک خۆی بمێنێتەوە و ، لەو بارەوە زۆر رێی تێدەچێت کە لایەنی دەرەکی ئیستیغلالی رق و قینەی پەنگخواردوی سنگی خەڵک بکەن و یەکێک لە ئەگەرەکانیش ئەوەیە راپەرینێکی سەرتاسەری دژ بە دەسەڵاتدارانی هەرێم روبدات ، بەڵام لە کاتێکی نەگونجاودا . بۆیە دەبێت بزانین کە باش دەزانین کە هیچ ئامادەکاریەک بۆ هیچ ئەگەرێک لە پێشتردا نەکرابێت ، دەبێت چاوەرێی خراپترین ئەگەر بکەین . بۆیە ، زۆر رێی تێدەچێت کە خەڵکێک هەبن بە تایبەتی وەزعی هەولێر پێش سلێمانی بقۆزنەوە و خەڵکە تورەکە هانبدرێت و ئەمجارە مەرامی دەرەکی جێبەجێ بکەن ، پاش ئەوەی بە زۆر و ستەم و سەرکوتکردن نەیانهێشت راوبۆچونی خۆیان لەمەر ناکۆکیە نێوخۆییەکان دەربرن . چاورێین وا دەزانم کە لە گۆرانکاریە خێراکان ئەگەری خراپ و خێرا بەرچاومان دەکەوێت، هیوادارم وانەبێت .  

کلیک بکەرە سەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە بنێرە بۆ هاوڕێکانت

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت