111.2899 Barzani 7

عیماد عەلی : یاریەکەی پارتی دوو لایەنەیە .

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

دیارە پارتی وەک چۆن لە نێوخۆی کوردستان لە راپەرین بەدواوە هەمیشە لە کاتی سەخڵەتی لە ململانێکان و گۆشەگیری و نزیکبونەوەی لە دۆراندندا ، دەستی بۆ یاریەکی خەتەرناکی سەرکێشانە بردووە و تا ئەمرۆ بە هەزار حاڵ خۆی لە تەگەرەکان دەرباز کردووە ، ئەوا ئەمرۆ و لە کاتێکی زۆر هەستیاری چارەنوسسازی پەیوەند بە دوارۆژ و هاتنەبەرهەم و دیارکەوتنی دەرئەنجامی قوربانیەکانی دەیان ساڵەی گەلی کوردستان ، یاری بە ئاگرێکی زۆر گەورە دەکات و قومارێکی بەدەستەوەیە ، بێ گوێدانە هیچ بەها و هاوکێشە و حساباتێکی وردی سیاسی یان دەدۆرێت خۆی و میلەتەکەش بەو ئاگرە دەسوتێن یان بە قورسی دەرباز دەبێت و میلەتەکەش لەم سەرکێشیە قوتار دەبێت ، بەڵام هەر وەک جارانی پێشوو ، ئەوەی قازانج دەکات تەنها پارتیە وەک حزب نەک گەلی کوردستان .
ئەم رەفتار و بۆچونەی پارتیش لە زانستی سیاسی سەردەمدا بونی نیە ، هەر وەک چۆن لە رەفتاری سیاسی نێوخۆی حزبی و بیرکردنەوەیاندا عەشایەریانە رەفتار دەکات ، ئاوهاش لەگەڵ رەوتی سیاسی ناوچەکە دەجوڵێتەوە و لە پێناو حزبدا گەل دەکاتە قوربانی قومارەکانی .
هێنانی سوپای عیراق لە گەرمەی شەری نێوخدا، دەرهاویشتەکانی هاوکێشەی نێوخۆی لە بەرژەوەندی پارتی گۆری و ، تا ئەمرۆ خێری ئەو رەفتارە نابەجێ و خۆبەدەستەوەدانەی بەدوژمنان ، دەخۆن . ئەمە جگە لە هێنانی سوپای تورک لە شەری نێوخۆدا ، کە لەلایەنی عەسکەری و سیاسیش تای تەرازوی ململانێی نێوخۆی بەلای خۆیدا گۆری و میلەتی کوردیش گەورەترین زەرەرمەند بوو .
ئەمرۆ ، لە نێو ئەم کێشمەکێشەی ناوچەکە و ئاگربارین و گۆرانکاری و نەخشەسازیە نوێیەی کە ناوچەکەی لەسەر بنیات دەنرێت ، پارتی خۆی داوەتە دەست قەدەری دەرئەنجامی هاوکێشەکان نەک زانستیانە مامەڵەی لەگەڵدا بکات .
ئەوەی لەم جوڵانەوەى پارتیدا دبۆ هەمووان دەردەکەوێت ئەویە کە پارتی دەیەوێت خۆی بەتەنها دوور لە ئامانجەکانی گەلی کوردستان و بیروبۆچونی لایەنەکان و روانینیان بۆ گۆرانکاریەکانی ناوچەکە رەفتار بکات و ، وا دەزانێت گەر براوەبوو مەجدێکی مێژویی بۆ خۆی وەک حزب و بنەماڵە تۆمار دەکات و ، ئەگەریش دۆرا وەک جاری جاران هەر میلەت دەدۆرێت و ، ئەوان وەک بەرزکی بانان بە قازانجێکی مادی و دەوڵەمەندیەوە لێی دەردەچن . بۆیە ، یاریە ئاگرینەکەی پارتی ئەگەر بەسەر خۆیدا بشکێتەوە میلەت دەسوتێنێت و هەر زوو خۆیان لێی دەرباز دەبن ومیلەتیش چش .
یاریەکەی پارتی قومار و سەرکێشیە و لە سەرجەم ئەگەرەکاندا پرشی ئاگرەکە هەمیشە بەرگەل دەکەوێت پێش ئەوەی هەر لایەنێک تێیدا زەرەرمەند بێت . ئىمجارە بە یەکجاری خۆی داوەتە دەست تورکیا و هاوپەیمانەکانی کەنداوی عەرەبەوە . لە دواجاردا ، هەر تورکیا بەخۆی لە دوا هەنگاوەکانی گۆرانکاریەکاندا ، دەتوانێت پشتی لێ بکات ، وەک چۆن شاهنشای ئێران لە شۆرشی ئەیلولدا کردی . تورکیاش ئەو وڵاتەیە کە لە هاتنی داعشدا ، ئەو هەڵوێستەی هەبوو ، ئەگەر بە خۆی بە راستەخۆ بوبێت یان ناراستەخۆ پاڵی بە داعشەوە نابێت ، روو لە کوردستان بکەن . بۆیە ئەگەر خەڵک بروای بە هیچ وڵاتێکی دەوروبەری کوردستان نەبێت ، یەکەم دەوڵەت تورکیایە ، کە چاوەرێی کاری باشە و خێری لێ ناکرێت ، بە زووترین کات پشت لە نزیکترین هاوپەیمانەکانی دەکات . بۆیە قومار و سەرکێشیە سەخت و چارەنوسسازەکەی پارتی دوولایەنەیە و ، بە هەرکوێیەکدا بکەوێتەوە ، لایەنە باشەکەی قازانجێکی زۆر گەوەری نابێت تەنانەت بۆ خۆیشی ، لایەنەکەی تری ماڵوێرانیە بۆ گەلی کوردستان .

کلیک بکەرە سەر سمبولەکانی خوارەوە ، ئەم بابەتە بنێرە بۆ هاوڕێکانت

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت