Bextyar-Sharazuri

عێراقى بێ سەرۆک کۆمار .. بەختیار شارەزورى ..

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

 

لە ئەحمەد حەسەن بەکرەوە بۆ مام جەلال و لە صدامەوە بۆ مالیکى .

ئێستە عێراق لەبەردەم ئەگەرى بە سەنتڕاڵکردن و بەستنەوەى بە زۆرى هەر سێ هەرێمەکەیە بە ناوەندەوە لە ژێر دەستەڵاتى شیعەکاندا ئەو ئەگەرەى کە دەبوایە عێراق بکرایە بە سێ هەرێمى سەربەخۆوە لە چوارچێوەى عێراقێکى فیدراڵدا بە تەواوەتى ئەگەرى جێ بە جێ بونى سفر بویەوە چونکە تا بێت تەقینەوە و گەندەڵیە گشتیەکان و ترسناکى بۆ نەخشەى ڕۆژهەڵاتى ناوەڕاست زیاد دەکات تەنها هێندە نەبێت کە دەتوانرێت هەرێمەکان لەسەر ئاستى ئەنجومەنى پارێزگاکان ئیدارەى خۆیان بدەن ، ئیتر ئەوەى پێى دەوترێت داهاتى گشتى بچێتەوە ناوەند لە دیدى عێراقى مالیکیدا وە سنورەکان کۆنتڕۆڵ بکرێت ئەمەى مالیکى لە ئێستاى عێراقى بێ سەرۆک کۆماردا دەیکات بێ پشتیوان نیە بگرە وڵاتانى جیهانى بە تایبەت ئەمریکیەکان گڵۆپى سەوزیان بۆ داگیرساندوە لەسەر ئاستى ناوچەش چ ئێران و چ تورکیا و سعودیە و ئوردن و کویت بە سوریاى ئۆپۆزسیۆنیشەوە هەمان دیدى ئەمریکایان هەیە بۆیە مالیکى دەتوانێت پێ داگیرى بکات بە بێ بونى پشتیوانیەکى دەرەکى ئەستەمە عێراق بەرەو عێراقى سەربازى بەرێت ، لەم نێوەندەدا کورد پێگەى چیە و دەتوانێت چى بکات ..؟

گەورەترین پۆست کە کورد هەیەتى لە نێوەندا سەرۆک کۆمارە کە بە پێ ى دەستور دەتوانێت کۆمەڵیک بڕیار بدات ئەگەر چى یەکلاکەرەوەش نەبێت بەڵام ئێستا عێراق بێ سەرۆک کۆمارە لە دەرەوەى پایتەختەوە بڕیار دەدات بەدەر لەمە کۆمەڵێک پۆستى گرنگ هەیە لە بەغداد کە زۆرینەیان پۆستى پارتین تا ئێستاش هاوکارى عێراقى بێ سەرۆک کۆمارن بگرە واژۆى کڕینى چەک و دروستکردنى فەیلەقەکان بە هاوکارى ئەوان و ڕەزامەندى ئەمریکیەکان بوە پێگەى گرنگیان هەیە بە لایانەوە ئاساییە عێراق بێ سەرۆک کۆمار بێت چونکە ئاسایى ترین هەڵویستیان نەبوە بگرە مالیکیان کردوەتە سەنتەرى هەموو دەسەڵاتەکان بە واتایەکى تر و حیزبیانە پارتى توانى جارێکى تر عێراق بەکار بهێنى بۆ بچوکترکردنەوەى پێگەى یەکێتى و لە سنورى زەردا هیچ کێشەیەکى نەبێت کە دەکاتە ئەوەى بڵێین پارتى یارچى سەرەکى پشتى کەوالیسى ئەم بەریەککەوتنانەن کە دەبوو بە پێى ڕێکەوتنى ستراتیژى لە ئاست پەراوێزخستنى سەرۆک کۆماردا بێدەنگ نەبوایە بە مانایەکى تر کۆبونەوەى لایەنە سیاسیەکان لە ژێر سێبەرى سەرۆکى هەرێمدا بە گۆڕانیشەوە دەبنە پاشکۆیەکى کارتۆنى پارتى و قەڵغانى شەڕەکان بۆ پارتى .

ئێستە عێراق بێ سەرۆک کۆمارە ..سنورى سەوز سنورى بەریەککەوتنى سوپاى عێراق و هەرێمە ..دەسەڵاتەکانى ناو سوپا دەسەڵاتى پارتین و هیچ هەڵویستێکیان نیە ، مالیکیش دەیەوێت شەڕى سەربازى و ئابورى بکات ئەوە ئۆپراسیونى دیجلە و گەڕاندنەوەى بەعسیەکان بۆ سنورەکانى هەرێم و گواستنەوە سەربازە پلەدارە کوردەکان بۆ خوارى عێراق و بڕینى بودجەى کۆلیژى سەربازى قەلاچۆلان و زاخۆ و فەوجەکانى کۆسرەت و بەرهەم ساڵح لە ناوەندیشدا بنە بڕکردنى دەسەڵاتى سونەکان ئەو ئاماژانانەن کە مێژوى دکتاتۆریەت لە عێراقدا دوبارە دەبێتەوە کە دەتوانرێت مام جەلال وێنا بکرێت بە ئەحمەد حەسەن بەکرو و مالیکیش بە ێدام حسین بەڵام ئەم جارە بەعسیەکى شیعى سەربازى ئەمنى حوکمى عێراق بکات ئێستە مام جەلال ئەگەر ئەحەمەد حەسەن بەکر بێت و داواى مافى کورد بکات ئایا ئەو هەڕەشەى مالیکى کە دەڵێ دەیانێرینەوە بۆ شاخ ناکاتە ئەوەى کە دەسەڵاتى مام جەلال وەک ئەحمەد حەسەن بەکر کۆتایى هاتوە کەواتە دەبێت کورد وەرقەیەکى تر بەکار بهێنێت کە ئەگەر یەکگرتو بن ..بەڵام پێش ئەوەى یەکگرتوبن دەبێت بپرسین ئایا پارتى یەکگرتوە ..؟ وە ئایا سەرۆکى هەرێم وەک سەرۆکى هەرێم مامەڵە دەکات یان وەک پارتى ..؟ بە پێى کۆبونەوەکان بێت ئێمە سەرۆکى هەرێممان هەیە بەڵام ئەى بۆ وەزیرى خاریجى و جێگرى مالیکى و سوپاسالار ئامادە نین یەک وشە بڵێن و تەنها پۆستى کارتۆنیان هەیە ئەمە لە کاتێکدایە کە دەبوو بە پێى تەوافقى سیاسى کورد بەشێک بوایە لە جێ بەجێکارى پرۆسەى ئەمنى عێراق کە دەرکەوت بێدەنگى پارتى لە ناوەندا ئاماژەى ترى هەیە کارتۆنى بونى سەرۆک کۆمار ئاماژەى ترى هەیە کە بە بۆچونى من دوبارە بونەوەى مێژووە لە مالیکیەوە بۆ مام جەلال دەکاتە لە ێەدامەوە بۆ ئەحمەد حەسەن بەکر و پۆستەکانى کوردیش لە ناوەندا ئەندامانى مەجلیسى تەنفیزین و پارتى و یەکێتى ڕازى بون بە ئۆتۆنۆمیەکەى ئەم سێ پارێزگایە کە لەم حاڵەتەدا ئەگەر کورد یەکگرتو بێت میژوو دوبەرەکى خۆى دوبارەنەکاتەوە وەک میرنیشینەکان ئەوا دەتوانرێ مێژوى بەرگریکردن دوبارە بکەنەوە و بە پێ ى پڕۆژەکەى بزوتنەوەى گۆڕان مالیکیش ناچار بکەن بە مل دان بۆ بەشدارى پێکردنى کوردان لە بڕیارە چارەنوسسازەکانى عێراقدا .

1,277 جار بینــراوە لەڕەهێڵپۆست

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت