عەبدولڕەحمان عەلی: ئەم وێنەیەو دووپرسیار ،و سێ نموونە.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت

ئەوانەی لەم وێنەیەدا دەرکەوتون سەرۆک و کاندیدانی لیستی نەوەی نوێن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ، [وێڕای ڕێزی زۆرم بۆ هەموو بەربژێرەکان و بیروڕاشیان هەرچەند جیاوازولێکدوریش بین لەیەکدی ] بەڵام لێرەدا تەنها بەسادەیی لەم بەڕێزانەبەگشتی وسەرۆکی لیستەکە بەتایبەتی دەپرسم:
1- بۆچی چاوەڕوانی دەستپێکردنی بانگەشەتان نەکرد بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و ئەم سوێندو ڕیکلامەتان بڵاوکردەوە، چونکە ئەمەڕێک پێچەوانەی ڕێنماییەکانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانەو بەشێکە لەبانگەشەی ئاشکراو نەئەبوایە بکرایە.
2- ئێوە تەنها ( 50) کاندیدتان دیاریکردوەو بەلیستێک داوتانەتە کۆمسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم، بەڵام هێزێک کەهەر لەئێستاوپێشتریش کاندیتتان دیاریکردبێت بۆسەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ناشتانەوێت ڕێککەوتن لەگەڵ هیچ پارت و هێزێکی تردا بکەن بۆ پێکهێنانی کابینەی حکومەت دوای هەڵبژاردنەکان بۆ ژمارەی کاندیدەکانتان نەگەیاندە ( 50+1)ی کورسیەکانی پەرلەمان کە ( 56)کاندید دەکات ، چونکە بۆ پێکهێنانی کابینەکەو دەنگدان بەسەرۆکی حکومەت و وەزیرەکان پێویستی بە (56)دەنگی ئەندامانی پەرلەمانە، چونکە گەر سەرۆک و هەموو بەربژێرەکانیشتان دەربچن هێشتا پێویستان بە (6)دەنگی ترهەیە لەهۆڵەکە.
بۆیە هەندێ جار کورد واتەنی ئەگەر قسەکردن زیوبێت ئەوانەکردنی ئاڵتونەو بێدەگ بون گەلێک لەباش باشترە.
هاوڵاتی هێندە چاوتیژو کراوەیە مەرج نیە بەهەموو قسەکردنێک تەنانەت نیمچەباوەڕومتمانەیش بکات، بەتایبەت گەر پێشتر قسەوگفتی ڕەنگاڵەیی زۆری گوێ لێبوبێت و لەئەرزی واقیعیشدا وادەرنەچوبێت، بەنمونە هەر سەرۆکی ئەم لیستە کەسەرۆکی قەوارەکەشە من گوێم لێبوو ئەوکاتەی کەبڕیاربوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆکی هەرێم پێکەوە لە ( 1 – 11 – 2017)دابکرێت لەکەناڵی ( NRT)وە وتی: کەکاندیدییان دەبێت بۆسەرۆکی هەرێم، کەچی وانەبوو.
ئەو ڕۆژەش کەپەلاماری باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان درا لە ( 30- 10- 2017) کەدانیشتنەکە تایبەت بوو بەدابەشکردنی دەسەڵاتەکانی سەرۆکی هەرێم بەسەر دامەزراوەکانی پەرلەمان، حکومەت و دادوەریدا، و پشێوی لەپەرلەمان دروستبوو، لەشاری سلێمانی لەنێو ژمارەیەک خۆپشاندەر کەلەدەوری گردببونەوە بەدەنگێکی بەرزو حەماسیەوە دەیوت سبەی دەچینە هەولێرو خۆپیشاندانی ملیۆنی دەکەین، کەچی ئەم قسەش بوە بڵقی سەرئاوو هیچی لێ سەوزنەبوو، نەک خۆپیشاندانی ملیۆنی، خۆپیشاندانی هەزاریش نە لەهەولێر نەسلێمانیش نەکرا .
ئەمەجگەلەوەی لەساتی خۆپیشاندانەکانی چەند شاروشارۆچکەیەک وگرتنی چەندین کەس لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە بەبیانوی بەشداری و خۆئامادەکردن بۆ خۆپیشاندان دەستگیرکران لەسەر شاشەی تیڤەکەوە گوێم لێبوو، وتی زیاتر لە ( 600) لە ئەندام و لایەنگرانمان گیراون و بێ سەروشوێن کراون لەکاتێکدا ژمارەی هەموو گیراوەکان نەگەیشتبونە ( 400)کەس و زۆر ڕوونیش بوو کەئەوانەی گیرابوون یان فەرمانی گرتنیان هەبوو دۆست و لایەنگری کامەهێزی سیاسی بوون .
شتگەلی تر زۆرن کەوتراون وئەنجامنەدراون بەڵام سێ نموونەی زیندو کەلەزیهنی هەمواندا بەزیندویی ماون بەسە بودەرکەوتنی ڕاست و دروستی قسەوتراوەکان.
بۆیە بۆکەسێک کەبیەوێت و بەنیاز بێت سیاسەت لەپێناوی چاکەی گشتی و حوکمڕانیەکی ڕەشیددا بکات نابێت هەندێ قسەولێدوان بدات کەلەئەرزی واقیعدا پێیناکرێت بەتایبەت گەر پێشینەشی هەبێت لەبەپراکتیکنەکردنیدا.

ئەرک نەبێت، کلیک بکەرە سەر سمبولی فەیسبووک، ئەم بابەتە بنێرە سەر بەشەکەت